ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەستەی حەج: 6 حاجی كۆچی دواییان كردووە


خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی گشتی حەج و عومرەی عیراق ئاشكرای دەكات، كە ژمارەی ئە حاجیە عیراقیانەی لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا كۆچی دواییان كردووە، “گەیشتۆتە 6 كەس و دەشڵێت: ئەو ژمارەیە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كەمترە”.

اعلنت هیئە الحج الحج والعمرە، السبت، ان عدد المتوفین من الحجاج العراقیین بلغ ستە أشخاص، مۆكدە ان هژا الرم اقل من العام الماچی، فیما اشارت الی ان اعداد الحجاج العراقیین هژا العام بلغت نحو ٥٦ الف.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە ئەنجامداوە بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی حاجیانی عیراقی و ئاستی خزمەتگوزارییەكان و پێویستی دابینكردنی دڵنیایی گێڕانەوەیان بۆ وڵات.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆك وەزیران پرسەی خۆی گەیاندۆتە خێزانی ئەو حاجیانەی لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا كۆچی دواییان كردووە و لای خۆشیەوە سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە وتویەتی، “ژمارەی ئەو حاجیە بەتەمەنانەی ئەمساڵ كۆچی دواییان كردووە كەمترە لە ساڵی ڕابردوو، چونكە ژمارەیان 6 حاجی بووە”.

سەرۆكی دەستەی حەج ئاشكراشی كردووە، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا 56 هەزار حاجی گەشتی حەجیان كردووە لەكاتێكدا لە ساڵی ڕابردوو 33 هەزار كەس بووە.

عێراق

لە عیراق 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كەس چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لە ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتووە 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 33 كەسیش چاكبوونەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەئەنجامی دەرچوونی پشكنینەكان لە تاقیگەكانی تایبەت بە كۆرۆنا، دەركەوت 58 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 3 كەس لە بەغدا و 9 كەس لە بەسرە و لە نەجەف 34 كەس و سلێمانی 4 كەس و هەولێر 6 كەس و دیالە 1 كەس و موسەنا 1 كەس.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی كۆرۆناوە دوو كەس لە بەسرە و بەغدا گیانیان لەدەستداوە و 33 كەسیش چاكبوونەتەوە بەمجۆرە (نەجەف 4 كەس و شاری پزیشكی 2 كەس و بەسرە 12 كەس و هەولێر 6 كەس و دهۆك 6 كەس و نەینەوا كەسێك و واست 2 كەس).

ئاشكراشی كردووە، كۆی گشتی تووشبووان گەیشتۆتە 878 كەس و كۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 56 كەس و ئەوانەشی چاكبوونەتەوە 259 كەسن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ژمارەیەك پاسەوانی پارێزگارێكی عیراق تووشی كۆرۆنا بوون”


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە نەجەف ئاشكرای دەكات، كە 6 پاسەوانی پارێزگار تووشی كۆرۆنا بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە نەجەف بۆ (غەد پرێس) ئاشكرای كردووە، كە 6 پاسەوانی تایبەتی لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كە زۆرینەشیان لە خزم و كەسە نزیكەكانی خۆنی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ماڵی پاسەوانەكانی زۆربەی لە ناوچەی (راك ئەلحسو)ە، كە زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنای لێ‌ تۆمار كراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر ڕۆژنامەی (نەجەف) بڵاویكردبووەوە، كە لوئەی یاسری، پارێزگار تووشی كۆرۆنا بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق، ئەمریكا لە بنكەیەكی تری سەربازی پاشەكشەدەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێكخراوی داعش، بنكەی حەبانیە لە پارێزگەی ئەنبار ڕادەستی هێزەكانی عیراق دەكەن.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، دەستییان كرد بە ڕادەستكردنی بنكەی حەبانیە بە هێزەكانی عیراق و بەرەو بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگەی ئەنبار پاشەكشەیان كرد”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ڕادەستكردنەكە تەواوی ئەو كەرەستە و ئامرازانە لەخۆدەگرێت كە لە بنكەكە هەن”.

لە 29ی ئاداری ڕابردوو، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بنكەی (K1)یان لە كەركوك و بەر لەوەش بنكەی گەیارەيان لە باشووری موسڵ ڕادەستی هێزەكانی عیراق كرد.

لە 19ی ئاداری ڕابردوو، هێزە ئەمنییەكانی عیراق، بنكەی قائیمی سەربازییان لە ئەنبار وەرگرت، دوای پاشەكشەكردنی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنكەكە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە سەركردایەتی دەكرێت، لە 29ی ئاداری 2020 ڕایگەیاندبوو”پاشەكشەكردنی لە بنكە سەربازییەكان لە عیراق، پێشتر پلانی بۆ دانراوە و هیچ پەیوەندییەكی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە نییە”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان