ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

بۆچی نابێت بهێڵیت ئەو گڵۆپە بچوکەی ناو سویچ پلاک کار بکات؟

خێزان

زۆرجار وادەزانین ئەگەر سویچ پلاک ئیش بکات گڵۆپەکەی هەڵبێت ئەو گڵۆپە هیچ کارەبا نابات، لەکاتێکدا ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە.

ئەو گڵۆپەی ناو سویچ پلاك کە بۆ ئەوەی بزانین هەڵبوە،ئەوا 3 وات کارەبا دەبات.  لەکاتێکدا ئەو گلۆپە لیدانەی بۆ ڕوناك کردنەوەی شوێنی بچوك بەکار دێت ئەویش ٣ واتە .

بۆیە کە ئیشت بە سویچ پلاك نەما بیکوژێنەوە، گڵۆپەکەی ناو پلاکەکە 3 وات کارەبا دەبات، خۆ ئەگەر دە سویچ پلاك ئاوا ئیش بکات لەماڵەوە واتا 30 وات لە کارەبا دەروات بێ سود.

 

سەرچاوە: سۆشیال میدیا

ژیاندۆستی

٦ شت کە نابێت هەرگیز بیکەیتە بۆری ئاوەڕۆوە

خێزان

کۆمەڵێک کەرەستە هەیە کە نابێت بیکەیتە بۆری ئاوەڕۆوە چونکە دەبێتە هۆی گیرانی بۆریەکە و دواتر دەبێتە هۆی زیان بۆت:

 

-خواردنی سەگ و پشیلە کە ناتوێتەوە لە ئاودا

-پاشماوەی قاوە و چا کە بۆریەکە دەگرێت و پێوەی دەمێنێتەوە

-کلێنکسی تەڕ کە دەبێتە هۆی گرتنی بۆریەکە

-کاتێک تەڕدەبێت کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی گرتنی بۆریەکە

-لە پێچەکاندا گیردەخوات و دەبێتە ڕێگر لە شتەکانی دیکەش

-چەوری و ڕۆن دەبێتە هۆی ئەوەی بە بۆریەکەوە بمێنێتەوە و نەڕوات

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک دایک و باوک کە بەشێوازی زۆر سەیر سزای هەڵەی منداڵەکانیان داوە

خێزان

کاتێک منداڵ هەڵە دەکات گرنگە کە بەپێی هەڵەکەی سزای بۆ دابندرێت تا فێری ڕێگا ڕاستەکە بێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک سزای سەیر و سەمەرەی دایک و باوکەکانە بۆ منداڵەکانیان:

 

-بۆئەوەی لە کوڕان نزیک نەبێتەوە چونکە هێشتا منداڵە

-پاش هاروهاجیان

-کچەکەیان وێنەی لەگەڵ کوڕدا بڵاوکردبویەوە، دایک و باوکیشی بە هەمان ستایل وێنەیان گرتۆتەوە

-کچە ١٦ ساڵەکەی شۆڕتی لەبەر کردووە، باوکەکەشی دەلێت منیش بەهەمان شێوە چونکە کە بۆتۆ عەیب نەبێت بۆ بۆمن عەیبە

-کاتێک سزادەدرێت

-کە شەڕ دەکەن دەبێت بەم جۆرە بەیەکەوە بمێننەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند مەرجێکی سەیر و سەمەرە و قورسی ئەستێرەکان لە کاتی ئەنجامدانی کۆنسێرت لە هەر شوێنێکدا

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند مەرجێکی سەیر و سەمەرە و قورسی ئەستێرەکانە لە کاتی ئەنجامدانی کۆنسێرت لە هەر شوێنێکدا هەیانە و لە کۆمپانیایی ڕێکخەری کۆنسێرتەکەی داوا دەکەن:

 

بریتنی سپێر

داوای ١٣ ژوری خۆگۆڕین دەکات کە ٢٠٠ خاولی تێدابێت، ستافی خزمەتکردن هەمووی پێویستە جلوبەرگی سپی لەبەردا بێت، ئۆتۆمبێلی گۆڵفی دەوێت بۆی بتوانێت بە ژورەکانی خۆگۆڕیندا هاتوچۆ بکات، پێویستە تەنەخۆڵەکانیش ڕێکخراو بن و ستیکەری تایبەت بە کۆنسێرتەکەی پێوە بێت،

 

جێنیفەر لوپێز

پێویستە ژوری خۆگۆڕینەکەی گەورەبێت و وەک هۆڵێکی سپا وابیت، دیوار و کەلوپەلەکان پێویستە سپی بن، پێویستە 24 گوڵەباخی سپی و 24 بوتڵی ئاوی سپی سارد و بەستوو و شەربەتی جۆراوجۆری وەک ئالوڤێرا و گوێزی هیندی لێبێت.

 

بیۆنسێ

پێویستە هۆڵێکی خۆگۆڕینی گەورە هەبێت کە کرابێت بە دوو بەشەوە، پلەی گەرمی ٢١ بێت، پێویستە مێزی خواردنی ڕازاوەی لێبیت. نابێت هیچ بەرهەمێکی کۆکا کۆلای لێبێت، پێویستە ١٠ ئۆتۆمبێلی Mercedes-Benz ی لەگەڵدا بێت.

 

ئەدێل

ژوری خۆگۆڕینی گەورە بە ئامێری مۆدێرنی ئوتووکردنەوە، مێزی خواردنی ڕازاوەی دەوێت بەڵام هەنگوینی لەسەر نەبیت چونکە هەستیارە بەرامبەری.

 

 

تایلۆر سۆڤت

تایلۆر سۆڤت زیاتر حەزی بە خواردنە، پێویستە کرێم کەرەمێل و کۆڤێی ستاربۆکس و بیرەی New Castle و چەندان جۆری جیاوازی نەستەلە و خواردن لە ژوری خۆگۆڕینەکەیدا هەبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان