ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بە بەڵگە؛ عادل عەبدولمەهدی دەروازەیەكی لەگەڵ ئێران داخست

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق بە فەرمی بڕیاریدا دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی “مەندەلی” لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دابخات.

بەپێی فەرمانێكی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، كە واژۆی فەریق ڕوكن محەمەد حەمید، سكرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق-ی لەسەرە، لەسەر فەرمانی عادل عەبدولمەهدی بڕیار دراوە بە داخستنی دەروازەی مەندەلی.

هاوكات بڕیاریش دراوە بە “گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی دەروازەكە بۆ دەروازەی مونزریە”.

بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەكان، كێشەی ناولێنان لەو دەروازەیە هەیە، چونكە عیراق بە “دەروازە” ناوی لێناوە، بەڵام ئێران بە “ڕێڕەوی وشكانی” ناوی لێناوە، بۆیە تا یەكلایی كردنەوەی ناوەكە لەنێوان هەردوو وڵات ئەو دەروازەیە دادەخرێت.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان