ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

ڕیکۆرده‌کان چین؟ له‌ وه‌رزی نوێی خولی ئینگلته‌را ڕه‌نگه‌(١٠) ڕیکۆردی مێژوویی تۆمار بکرێت

خه‌ڵک سپۆرت

بڕیاره‌ سبه‌ینێ ململانێکانی وه‌رزی ٢٠١٩/٢٠١٠ی خولی ئینگلته‌را به‌ یاریی نێوان لیڤه‌رپوڵ و نۆریچ سیتی له‌ یاریگای ئه‌نفێڵد ڕۆدز ده‌ستپێبکاته‌وه‌.

ناودارانی خوله‌که‌ و یانه‌کان له‌به‌رده‌م تاقیکاری به‌هێزدان و له‌هه‌مان کاتدا به‌درێژایی وه‌رز ده‌توانن چه‌ندین ڕیکۆرد و ژماره‌ی پێوانه‌یی مێژوویی تۆمار بکه‌ن، که‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:

  • ئه‌گه‌ر موحه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسڕی بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ک نازناوی گۆڵکاری خوله‌که‌ به‌ده‌ست بهێنێت، ده‌چێته‌ ڕیزی ئه‌فسانه‌کانی ئالان شیره‌ر و تێری هێنرییه‌وه‌.
  • ئه‌گه‌ر سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ئه‌رجه‌نتینی یه‌ک هاتریک تۆمار بکات، ده‌چێته‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی ئه‌و هێرشبه‌رانه‌ی به‌درێژایی خوله‌که‌ زۆرترین هاتریکیان تۆمار کردووه‌ (١٢ هاتریک) و پێش ئالان شیره‌ری ئه‌فسانه‌ ده‌که‌وێت (شیره‌ر ١١ هاتریکی تۆمار کردووه‌).
  • ئه‌گه‌ر ئه‌گوێرۆ (١٤) گۆڵ تۆمار بکات، ئه‌وا له‌ پله‌ی شه‌شه‌می گۆڵکاره‌ مێژوویه‌کانی پریمه‌رلیگه‌وه‌ بۆ پله‌ی چواره‌م باز ده‌دات (١٦٤ گۆڵی تۆمات کردووه‌).
  • سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ و هاری که‌ین هه‌ریه‌که‌یان هاوشانی ستیفن جێرارد خاوه‌نی شه‌ش خه‌ڵاتی هه‌فتانه‌ی پریمه‌رلیگن، هه‌ر یه‌کێک له‌م دوو هێرشبه‌ره‌ خه‌ڵاتی هه‌فتانه‌ وه‌ک باشترین یاریزان به‌ده‌ست بهێنێت ده‌چێته‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیه‌که‌وه‌.

  • به‌تۆمارکردنی (٢٠) گۆڵ ئه‌گوێرۆ ده‌بێته‌ گۆڵکاری تاک یانه‌ی مێژووی خولی ئینگلیزی (به‌درێسی یه‌ک یانه‌وه‌)، له‌کاتێکدا واین ڕونی به‌درێسی مان یونایتده‌وه‌ ١٨٣ گۆڵی تۆمار کردووه‌.

  • گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری ئیسپانی ئه‌گه‌ر بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ک نازناوی خولی ئینگلیزی به‌ده‌ست بهێنێت،هاوتای سێر ئه‌لێکس فێرگسۆنی ئه‌فسانه‌ی ڕاهێنه‌ری خوله‌که‌ ده‌بێته‌وه‌.
  • گواردیۆلا ده‌توانێت به‌کۆکردنه‌وه‌ی ١٠٠ خاڵ له‌ که‌مترین ماوه‌دا ڕیکۆردی سه‌رده‌می مۆرینیۆی چێڵسی بشکێنێت، که‌ له‌کۆی ١٤٢ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ توانیبووی ١٠٠ خاڵ کۆبکاته‌وه‌، گواردیۆلا خاوه‌نی ٨٧ خاڵه‌ له‌ ١١٣ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا.
  • جه‌یمس میڵنه‌ری ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپوڵ تائێستا ٥١٦ یاریی له‌ خولی شێره‌کان ئه‌نجامداوه‌ و له‌پله‌ی شه‌شه‌می ئه‌و یاریزانانه‌دایه‌ که‌ زۆرترین یارییان له‌ خوله‌که‌دا کردووه‌، به‌ ٢٠ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تر ده‌توانێت به‌سه‌ر گاری سپیدی ئه‌فسانه‌دا باز بدات و بچێته‌ پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیه‌که‌وه‌.
  • جۆ هارتی گۆڵپارێزی بێرنڵی پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌یه‌ک ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا گۆڵه‌که‌ی به‌ خاوێنی بهێڵێته‌وه‌، له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌کۆی ١٢٧ یاریی کلین شیت ده‌چێته‌ ڕیزبه‌ندی ئه‌و (١٠) گۆڵپارێزه‌ی زۆرترین ماوه‌ پارێزگاریان له‌ گۆڵه‌که‌یان کردووه‌.
  • ده‌یڤید سیلڤای ئیسپانی به‌ دروستکردنی ١١ گۆڵ ڕیکۆرده‌که‌ی دینیس بێرکامپی هۆڵه‌ندی هاوتا ده‌کاته‌وه‌ و ده‌چێته‌ پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین ئه‌سیستیان له‌ خولی ئینگلیزیدا تۆمار کردووه‌ (سیلڤا ٨٣ ئه‌سیستی هه‌یه‌ و بێرکامپ گه‌یشتۆته‌ ٩٤).

ڕاپۆرت و شیکاری

پێش مێسی و دوای مێسی، چی لە بەرشلۆنە گۆڕا و چەند نازناویان بەدەستهێنا؟

خەڵک سپۆرت

کاتێک داتا و ژمارەکان کۆدەکەینەوە، بۆمان دەردەکەوێت لەدوای پەیوەندیکردنی مێسی بە پێکهاتەی یەکەمی بەرشلۆنەوە یانەکە لەسەر ئاستی خەڵات و نازناوەکان گۆڕانکاری گەورەی بەسەرهاتووە، بەتەنها لەسەردەمی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەدا (١٠) نازناوی خولی ناوخۆ و شەش نازناوی جامی شای ئیسپانیا و چوار چامپیۆنز لیگیان لەمێژووی یانەکەدا تۆمار کردووە.

هەوادارانی “بلاوگرانا” قورسە بەلایانەوە بەبێ مێسی بیر لە یانەکەیان بکەنەوە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە ئەم یاریزانە لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٤وە مێژووی یانەکەی بە ئاڕاستەیەکی تردا بردووە و چەندین خەڵاتی بەکۆمەڵ و تاکە کەسی خستۆتە هەگبەی نازناوەکانی خۆیی و یانە مێژووییەکەوە.

بۆ یەکەم جار لیۆ لە وەرزی ٢٠٠٤/٢٠٠٥ درێسی بارسای لەسەردەمی فرانک ڕایکاردی هۆڵەندیدا پۆشی، لەو وەرزەدا تەنها لە شەش ڕووبەروبونەوەدا بەشێوەی سەرەکی بەشداری کرد و دەرکەوت جادوی پێیەکانی بۆ داهاتوو کاریگەری زیاتری دەبێت، لەو وەرزەدا نازناوی خولی ناوخۆی ئیسپانیایان “لالیگا” بەدەست هێنا کە لە وەرزی ١٩٩٨/١٩٩٩وە بەدەستیان نەهێنابوو، هەروەها لەوەرزی ٢٠٠٥/٢٠٠٦ نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانیان بەدەستهێنا کە لە وەرزی ١٩٩١/١٩٩٢ توانیبویان تاکە نازناوێک بەدەست بهێنن.

ئێستا و ڕابردوو

بەدرێژایی مێژووی تۆپی پێی ئیسپانیا، بەرشلۆنە خاوەنی ٢٦ نازناوی “لالیگا”یە و (١٠) نازناوی لەسەردەمی مێسیدا تۆمارکراوە، هەروەها خاوەنی پێنج نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانن کە چواریان بەهەمان شێوە لەسەردەمی لیۆدا بووە (٢٠٠٥/٢٠٠٦، ٢٠٠٨/٢٠٠٩، ٢٠١٠/٢٠١١، ٢٠١٤/٢٠١٥)، لەکۆی (٣٠) نازناوی “کۆپا دێل رێ” شەش نازناویان بەهەمان شێوە لەسەردەمی “پوڵگا”دا چنراوەتەوە.

لەپێش سەردەمی “پوڵگا” ئەستێرەکانی بەرشلۆنە لە پێنج بۆنەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانیان بەدەستهێناوە (کرۆیف دووجار ١٩٧٣ و ١٩٧٤، ڕیڤاڵدۆ ١٩٩٩، ستۆیچکۆڤ ١٩٩٤، لویس سوارێز ١٩٦٠)، بەڵام لەدوای دەرکەوتنی مێسی بۆ یەکەم جار ڕۆناڵدینیۆ لەساڵی ٢٠٠٥ بەدەستی هێناوە و لەدەوای ئەو وادەیە مێسی ڕێژەیەی نازناوە تاکە کەسیەکانی یاریزانانی بارسای بۆ ١٢ بەرز کردۆتەوە، کە کۆتاییەکەی باڵۆندۆری(٢٠١٩) بوو.

بەپێی هەژماری کۆتایی داتا و ژمارەکانی لالیگا و چامپیۆنز لیگ و کۆپا و خەڵاتە تاکە کەسیەکان دەردەکەوێت، لەسەردەمی مێسی یانەی بەرشلۆنە هێندەی ٤٥ ساڵی سەردەمی ڕابردووی یانە کەتەلۆنیەکە نازناوی کۆکردۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

چێڵسی چاوەڕێی وەڵامی (فیفا)یە و پلانیان بۆ سێ بۆندی گەورە داڕشتووە

خەڵک سپۆرت

دەستەی کارگێڕی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دووبارە پیاهەڵچونەوەیان بۆ بڕیاری سڕکردنیان لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهانەوە کردووە و لەئەگەری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەدا سێ بۆندی گەورە ئیمزا دەکەن.

بەهۆی لادان لە ڕێسا کارپێکراوەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیهان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن و کارپێکردنی بۆندی لاوان، یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) بۆ ماوەی دوو وەرزی گواستنەوەکان سزای سڕکردنی بەسەر یانەی چێڵسیدا سەپاند، بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەکە چەند جارێک هەوڵیاندا بە پێشکەشکردنی بەڵگەی دروست سزاکە هەڵبوەشێننەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و لە کۆتا جموجۆڵیاندا لەڕێگەی دادگای باڵای وەرزشیەوە هەڵپەساردنیان بە بڕیارەکەدا کردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا دادگا وەڵامێکی یەکلاکەرەوەیان بداتەوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەگەر بێتو (فیفا) و دادگای وەرزشیی لە سویسرا سزاکە هەڵپەسێرن، یاخود هەڵبوەشێننەوە ئەوا فرانک لامپارد داوای گواستنەوەی سێ یاریزان لە سێ پێگەی جیاوازدا دەکات.

پێگەی بەرگری باڵی چەپ: لەم پێگەیەدا ئەگەرەکان بە ئاڕاستەی کڕینی بین چیلوڵی ئەستێرەی یانەی لیستەر سیتی و نیکۆلاس تالیافیکۆی بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەردامن، هەروەها چەند ناوێکی تریش لەنێو لیستەکەدان، لەنمونەی: ئەلێکس تیلیس بەرگریکاری یانەی پۆرتۆ.

پێگەی باڵی هێرشبەری: سەرباری بوونی کریستیان پولیسیچ و هۆدسۆن ئۆدۆی، بەڵام بەردەوامبوونی ویلیان و پیدرۆ یەکلایی نەبۆتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش جادۆن سانچۆی ئەستێرەی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند وەک هەڵبژاردەی سەرەکی دیاری کراوە، هەروەها چەند ناوێکی جێگرەوەش دیاری کراون لەنمونەی: عوسمان دیمبیلی (بەرشلۆنە)، وڵفرێد زاها (کریستاڵ پاڵاس).

پێگەی هێرشبەر: تامی ئەبراهام لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، بەڵام ئۆلیڤی جیروی فەرەنسی بەپێی پیویست دەرنەکەوتووە، و میچی باچوای بەلجیکیش نەیتوانیوە پێگەکە پڕ بکاتەوە، بەم هۆیەوە یانەکە پێویستی بە هێرشبەرێکی کارایە، ڕۆژنامەکە پێشبینی دەکات موسا دیمبیلی هێرشبەری یانەی لیۆنی فەرەنسی داواکراوی فرانک لامپاردی ڕاهێنەر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

شەش کێشەی گەورە لە تۆتنهام ڕووبەروی مۆرینیۆ دەبێتەوە و پێویستە چارەسەریان بکات

خەڵک سپۆرت

جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی پۆستی ڕاهێنانی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی وەرگرت و لەئێستا بەرەدوا پێویستە تەواوی ئەو کێشانەی لەم وەرزەدا دروست بوون چارەسەریان بکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانی ئینگلتەراوە بڵاودەکرێنەوە، یانەی تۆتنهام لەئێستادا ئەو یانە تێروتەسەلە نییە کە وەرزی ڕابردوو گەیشتونەتە فاینەڵی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەڵکو چەندین کەموکەرتی لە پێکهاتەکانی ماوریسیۆ پۆچتینۆ دروست بوون، بەهۆیانەوە ئەنجامەکان بەرەو خراپبوون ڕۆشتووە و چیتر دەبێت ڕاهێنەرە پورتوگالیەکە سەرجەمیان چارەسەر بکات، ئەو کێشانەش بریتین لە:

  • گۆڕینی ڕیتمی یاریی و ئاستی پێکهاتەکە: لەناوخۆی ئینگلتەرا، تۆتنهام لە ٢٨ی ئەیلولەوە بردنەوەی تۆمار نەکردووە و لە مانگی کانونی دووەمەوە لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی نەبووە، ئەوەش بەنسبەت یانەیەکی گەورەوە کێشەیە، بۆیە ئەمڕۆ “مۆو” بەرامبەر وێستهام پێویستە ئەو لەعنەتە ڕەشە پوچەڵ بکاتەوە و ڕیتمی یاریکردنیش بگۆڕێت.
  • سەپاندنی فەلسەفەکانی: مۆرینیۆ لەژیانیدا پشتی بە فەلسەفەی بەرگری و هێرشی هەڵگەڕاوە بەستووە، بەڵام ماوەی پێنج ساڵە پۆچتینۆ بە شێوازی فشاری قورس و پۆزیشن یارییان پێدەکات، لێرەدا ڕاهێنەری نوێ دەبێت بە پەلە فەلسەفەکانی خۆی بەسەر یاریزانان و تەواوی تاکتیکی یانەدا بسەپێنێت.
  • نەهێشتنی گومان: هاندەرانی تۆتنهام دوای گواستنەوەی مۆرینیۆ بوون بە دوو بەشەوە، بەشێک پێیان وایە ڕاهێنەرەکە سەرکەوتوو دەبێت و بەشێکیش بە گومانەوە لێی دەڕوانن، لە قۆناغی دووەمی وەرزەوە پێویستە ڕاهێنەرە پورتوگالیەکە بە بردنەوە و گەڕاندنەوەی تۆتنهام بۆ شەشینەی سەرەتا ئەو گومانانە بڕەوێنێتەوە.

  • گەڕاندنەوەی دیلی ئالی و ئیریکسن: لەم وەرزەدا دیلی ئالی و کریستیان ئیریکسن ئاستیان بەتەواوی دابەزیوە، بەو ئاستی گشتی پێکهاتەی سەرەکی گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، ئەرکی مۆرینیۆیە لەپێناو گەڕانەوەیەکی بەهێزدا ئەم دوو ئەستێرەیە بخاتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان.
  • بەدەستهێنانی نازناوێک: نۆرینیۆ لەهەر یانەیەک بووبێت بەلایەنی کەمەوە نازناوێک و دووانی بەدەست هێناوە، تۆتنهام لەسەردەمی پۆچیتینۆ بەهێز بوو، بەڵام توانای چنینەوەی نازناوەکانیان نەبوو، بۆ بێدەنگ کردنی ڕەخنەگران و ڕۆیشتن لەسەر هەمان فەلسەفەی پێشوو، ئەرکی مۆرینیۆیە بەلایەنی کەمەوە نازناوێک بۆ یانەکە لەم وەرزەدا مسۆگەر بکات.

  • کارکردن لەسەر گواستنەوەکان: تۆتنهام لەگواستنەوەکانی ڕابردوودا لو سێلسیۆ و ندۆمبێلی و سیسینیۆنی دابین کرد، بەڵام ئەم سێ یاریزانە بەهۆی پێکانەوە نەیانتوانی لەگەڵ پۆچتینۆ بەشێوەیەکی گونجاو یاریی بکەن، لەئێستادا پێکانەکانیان تێپەڕاندووە و باشترین چارەسەر ئەوەیە ڕاهێنەری نوێ بۆ سەلماندنی تواناکانی یاریزان نەکڕێت و لەو سێ یاریزانە سودمەند بێت.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان