ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەولێر مەرجی هەیە بۆ ڕادەستكردنی نەوت
شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان لە دوای پشتووەكانی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەردانی بەغدا دەكات و بابەتی ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ‌ دەكات.

هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە:”لەدوای پشووەكانی جەژنی قوربانی پیرۆز، شاندێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات، تا بەشێوەیەكی تەواوەتی دۆسێی نەوت و مافە داراییەكانی هەرێم یەكلایی بكاتەوە”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی پارتی”حكومەتی هەرێمی كوردستان سێ‌ داواكاریی هەیە لە حكومەتی فیدراڵ و ئامادەیە نەوتەكەی ڕادەست بكات، داواكارییەكانیش خۆیان لە زامنكردنی ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، و دانانی پشكی هەرێم لە بودجەی سەروەریی عیراق، و پێدانی مافە داراییەكانی كۆمپانیا بەرهەمهێنەكانی نەوت لە هەرێمی كوردستاندا دەبینێتەوە”.

هێڤیدار ئەحمەد پێیوایە”ساڵی 2020 ببێتە ساڵێكی بەهێز لەڕووی ئابورییەوە”.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە هێڤیدار ئەحمەد و ڕزگار بارزانی، پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

پێشتر محەمەد بەلداوی، ئەندامی لیژنەی چاودێری بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی لە پەرلەمانی عیراق، ڕایگەیاندبوو”ئەو لیژنانەی پێكهێنراون لەئێستادا بەباشی كارەكانیان دەكەن لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ ناكۆكییەكانی ئێستا، لەو بڕوایەشدام لەمڕۆدا پێویستمان بە چارەسەرێكی نیشتمانییە، بە تایبەتیش لەگەڵ خواستە ئەرێنییەكانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان كە بەدەنگەوەهاتنێكی زۆر باشی بۆ داواكارییەكانی حكومەتی فیدراڵ هەیە”.

کوردستان

خۆپاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان لەمەترسی مەلاوانگەیەك ئاگاداردەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئەو مەلەوانگە گەڕۆكانەی لە كۆڵانەكان دادەنرێن هیچ مەرجێكی تەندروستی و سەلامەتیان تێدا نیە و هاووڵاتیان لەمەترسی مەلاوانگەیەك ئاگادار دەكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 18/8/2019 تیمێكمان سەردانی بەناو مەلەوانگەیەكیان كرد لە گەڕەكی نەورۆز و لەئەنجامدا لەڕووی پشكنینە فیزیاییەكان دەركەوت، كە شوێنی ناوبراو هیچ مەرجێكی تەندروستی و سەلامەتی تێدانیە و ئاوەكەی لێڵ و هەروەها گەلێك زیندەوەری تێدابوو، كە دەبێتە هۆی پیس بوونی ئاوەكە و هەروەها ڕێژەی كلۆر تێیدا ( ۰٫۱)بوو، كە دەبێت ( ۰٫٥-۲) بێت بەپێی ڕێنماییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، كە ئەم شوێنە هیچ مەرجێكی تەندروستی و سەلامەتی نیە، تایبەتیش بۆ منداڵان هەروەك ئاشكرایە بەرگری لەشیان لاوازترە و ئاسانتر نەخۆش دەكەون.

ئاشكراشیكردووە، لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا ئەنجامی بەكتریۆلۆجی ئاوەكەش بۆ هاووڵاتیان دەخەینەڕوو، كەنمونەی لێ وەرگیراوە بۆ پشكنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“كوردانی ڕۆژئاوا، تەكلیف و ڕجایان لە هیچ هێزێك نەكردووە تاكو بێن بەهانایانەوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، كوردانی ڕۆژئاوا هیچ كات ڕێگای ئاشتی و دانوستانیان ڕەتنەكردۆتەوە.

ئەمریكا و توركیا ڕێككەوتوون لەسەر دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام، لەم نێوەندەشدا كوردانی ڕۆژئاوا زیانمەندی سەرەكی دەبن و ڕووبەڕووی شەڕێكی دەرەكی و نێوخۆیی دەبنەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە چەند ساڵێكە خۆیان ناوچەكە بەڕێوە دەبەن.

فەتحوڵڵا حوسەینی، ئەندامی نوێنەرایەتی ڕێڤەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەباشووری كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە تەنها پشتمان بە خۆمان بەستووە، نەك ئەمریكا و هاوپەیمانان.

وتیشی، “لە ئێستادا چەكی بەهێزی جۆراوجۆری وڵاتانمان لەلایە و دەتوانین بەرگری لە خۆمان بكەین ئەگەر چی ئەمریكاش لەگەڵ توركیا ڕێكبكەوێت”.

لای خۆشییەوە لوقمان حەسەن، چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كورد دەبێت بێلایەنی خۆی بپارێزێت لەو شەڕەی لە ناوچەكەدا ڕوودەدات، خۆشبەختانە كوردانی ڕۆژئاواش چەندین جار لەسەر زاری بەرپرسە باڵاكانیان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە فەرموویان لە سوپای ئەمریكا نەكردووە و ئەوان خۆیان هاتوون و هاوكاریان كردووین و ئەوەش ڕەتناكەینەوە.

وتیشی، “لۆژێك وامان پێدەڵێت پەیەدە و كوردانی ڕۆژئاوا مۆدێلێكی خۆسەری دیموكراتیان هەڵبژاردووە و تەكلیف و ڕجایان لە هیچ هێزێك نەكردووە تاكو بێن بەهانایانەوە، بەڵكو ئەمریكا و هاوپەیمانەكان بۆخۆیان هاتوون، بەشێوەیەك چەندین ڕۆژئاوایی و ئەمریكی لەنێو ڕیزەكانی یەپەژە و یەپەگە شەڕ دەكەن”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، كوردانی ڕۆژئاوا باشترین ڕێگایان هەڵبژاردووە ئەویش ئەوەیە، كە خۆیان خەباتی خۆیان دەكەن، هێندەی ئێمەش ئاگادارین ئەوان دانوستانیان ڕەتنەكردۆتەوە و بەردەوام دەستی ئاشتیان درێژ كردووە بۆ دانوستان و ئامادەبوون و شاندیان ناردووە بۆ سوریا، بەڵام هەلومەرجەكە وایخواستووە دۆخەكە بەم شێوەیە بێت و لەوانەیە لە داهاتوودا دۆخەكە بگۆڕدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پەڕلەمانتارێكی كورد: لەبری شەڕی كورسی مەینەتی كەركوكیەكان چارەسەر بكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كوردی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دادگای باڵای فیدڕاڵی لەتازەترین تەفسیریدا بڵاویكردەوە مادەی ۱٤۰ی دەستوور هیچ كێشەیەكی یاسایی نیە و بەجێبەجێنەكردنی لەكاتی خۆیدا بەها دەستووریەكەی لەدەست نادات، دەشڵێت: “سیاسیەكانی عیراق بەگشتی و كەركوك بەتایبەتی دەبێت ئەم بڕیارەی دادگا بەهەند وەرگرن و كاری لەسەربكەن”.

بەختیار جەبار شاوەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دادگای باڵای فیدڕاڵی لەتازەترین تەفسیریدا، بڵاویكردەوە، كە مادەی ۱٤۰ی دەستوور هیچ كێشەیەكی یاسایی نیە و بەجێبەجێنەكردنی لەكاتی خۆیدا بەها دەستووریەكەی لەدەست نادات و كاریگەریە یاسایی و دەستووریەكانی بە بەهێزی ماوەتەوە.

دەشڵێت: “بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەئاستە باڵاكەدا بڕیاری كۆتایی، بڕاوەیە بەشێوەیەك كە قابیلی تانەدان و پێداچونەوەی یاسایی نیە و هەروەها شوێنی مشتومڕ و گفتوگۆی سیاسیانە نیە لەسەر جێەجێكردنی، بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو پەڕاوێزخستنی مادەكە بۆ كورد ببوە هۆكاری ئەوەی، كە هەمیشە وادەڕوانێتە ئەوانی دیكەی دەسەڵاتدار، كە مادام ئامادەنین دەستوور جێبەجێبكەن و بڕیاری دادگای باڵا فەرامۆش دەكەن، ئیتر چۆن ڕێككەوتنە سیاسیەكان جێبەجێدەكەن، كەئەمەش بێمتمانەی لێدەكەوێتەوە و دواتر پەلدەكێشێ بۆ سەرهەڵدانی كێشەی گەورە و لە ساڵانی ڕابردووشدا هەروا دەرچوو”.

ڕاشیگەیاندووە، كاتێك لە ۳۱-۱۲-۲۰۰۷كە دوا وادەی جێبەجێكردنی مادەی ۱٤۰ بوو بەڵام نەكرا، حكومەتی هەرێم ئیتر بەهانەی دەركردن و فرۆشتنی نەوتی كەوتە سەر و دواتر بەتەقینەوەی كێشەكان، مەسەلەكە پەلیكێشا بۆ ئابووری سەربەخۆ و جیابوونەوە و ڕیفراندۆم.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سیاسیەكانی عیراق بەگشتی و كەركوك بەتایبەتی دەبێت ئەم بڕیارەی دادگا بەهەند وەرگرن و كاری لەسەربكەن، لەبری ئەوەی هەر لەئێستاوە دڵی خۆیان بۆ بردنەوەی كورسیەكی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاكە خۆش بكەن، چونكە ژمارەی كورسی هیچ لەمەینەتیەكانی كەركوك و كەركوكیەكان كەمناكاتەوە، بەڵكو چۆنیەتی دروستكردنی كورسیەكە گرنگە كەڕێگە دەستوریەكەیە و مادەی ۱٤۰ە، خۆ ئەگەرنا كشمیر و سیناریۆ تاڵەكانی لەبەردەرگاكەدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان