ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

داهاتی یەك ڕۆژی مەرزێكی عیراق دوو ملیار دیناری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای گشتی گومرگی عیراق ڕایدەگەیەنێت، داهاتی دوێنێ‌ هەینی مەرزی سنوری ترێبیل، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار دینار.

ئەمڕۆ شەممە، دەزگای گشتی مومرگ لە عیراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”بەردەوامی و زیادبوونی كۆی گشتی داهاتە بەدەستهاتووەكان لە زۆربەی ناوەندە گومرگییەكان، لە ئەنجامی سروشتی ئەو هەوڵانەیە كە كادرەكان دەیخەنەگەڕ، وێڕای ئیدارەیەكی باش لەو ناوەندانە كە لەم ماوەیەدا كاروبارەكان بەڕێوەدەبات”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە:”داهاتە بەدەستهاتووەكان دەخرێنە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی لە بانكی ناوەندی عیراقی كە لەلایەن دیوانی چاودێری داراییەوە وردبینی بۆدەكرێت و پارە تۆماركراوەكەش دەخرێتە سەر بودجەی گشتی دەوڵەت و لەدوای داهاتی نەوت بە داهاتێكی باش دادەنرێت”.

دەزگای گشتی گومرگەكان لە عیراق، دەڵێت”وێڕای ڕووبەڕبوونەوەكان و كەمی كارمەندی لێوەشاوە و نەبوونی پێداویستی و ئامراز و ئامێرەكانی كاریی گومرگی، توانراوە كاروبارەكان لە ناوەندە گومرگییەكان بەباشی بەڕێوەببرێن”.

ئابوری

بەوێنە؛ ئەفسەرێكی پێشمەرگە بڕێكی زۆر مووچە بەهەڵە وەردەگرێت و دەیگەڕێنێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا بڕێكی زۆر زیاتر لە مووچەكەی وەردەگرێت و دوای ئەوەی بۆی دەردەكەوێت پارەكە بەهەڵە پێی دراوە دەیگەڕێنێتەوە بۆ لیژنەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكەی.

بەپێی ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی دابەشكردنی مووچە ئەفسەرێك بەناوی هێمن كەریم، كە پلەی مقەدەمە بڕی 970 هەزار دینار زیاتر لە مووچەكەی پێ‌ دەدرێت، بەڵام دوای ئەوەی بۆی دەردەكەوێت ئەو پارەیە زیاترە لە مووچەكەی خۆی، بۆە دەیگەڕێنێتەوە بۆ لیژنەی دابەشكردنی مووچە.

لەسەر ئەو هەڵوێستەی ئەو ئەفسەرە سوپاس دەكرێت و ئەوەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاردانەوەی لێ‌ دەكەوێتەوە و بە هەڵوێستێكی جوان و بە بەها وەسف دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ موچەی ئەم وەزارەتە دابەشدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی نوێترین خشتەی وەزارەتی دارایی بڕیارە سبەی چوار شەممە موچەی مانگی نۆی وەزارەتی دارایی دابەشبكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم دەست (خەڵك) كەوتووە، سبەی چوار شەممە موچەی مانگی نۆی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم خەرجدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم ڕۆژانە دیاریدەكات كام وەزارەت موچە وەردەگرێت، واتە خشتەیەكی دیاریكراوی بۆ كۆی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دابەشكردنی مووچەی پێشمەرگە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیارە ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی پەروەردە دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەكاتێكدایە كە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نادیارە، سەرباری ئەوەی بەغدا پارەكەی ناردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان