ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هۆكاری نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان لە عیراق ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق، هۆكاریی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچە ڕزگاركراوەكان، بۆ ڕێگرییە سیاسییەكان دەگێڕێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ژمارەیەك لە میدیاكان ڕایگەیاند:”هیچ لایەنێك ڕێگرنییە لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان، بەڵام لەڕووی سیاسییەوە خەڵكانێك هەن ڕێگریی دەكەن”.

عەبدولمەهدی ئاماژەی بە گەڕانەوەی زۆرێك لە ئاوارەكانیش كردووە بۆ ناوچەكانیان و پێیوایە حكومەتی ئێستای عیراق، ئەرك و بارگرانییەكی زۆری لە حكومەتەكانی پێشووی خۆیەوە وەك میراتی بۆماوەتەوە كە بە وتەی ئەو،  ڕەنگە تا چەند ساڵی داهاتوو نەتوانن بەئەنجامیان بگەیەنن.

دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 چەكدارانی ڕێكخراوی داعش دەستییان بەسەر پارێزگەكانی نەینەوا و سەڵاحەدین و ئەنبار و زۆرێك لە ناوچەكانی دیالە و باشووری كەركوكدا گرت، دانیشتوانێكی زۆری ئەو ناوچانە ئاوارەبوون و لە كەمپەكاندا نیشتەجێبوون، لەئێستاشدا بەشێكی زۆريان، وێڕای ڕزگاركردنی ناوچەكانیان، نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

عێراق

وێنە.. 14 فیشەكیان نا بە كوڕەكەی وتەبێژی موقتەدا سەدر

خەڵك – بەشی هەواڵ

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو لە هێرشێكدا لە بەغدا هەوڵی كوشتنی كوڕی جەعفەر موسەوی وتەبێژی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدریاندا.

سەفا تەمیمی وتەبێژی سەرایا سەلام سەر بە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، كوڕەكەی جەعفەر موسەوی وتەبێژی موقتەدا سەدر لە بەغدا ڕووبەڕووی هەوڵی كوشتن بووەتەوە.

وتەبێژی سەرایا سەلام ڕوونیشیكردەوە، چەكدارەكان 14 فیشەكیان ناوە بە ئۆتۆمبێلی كوڕی لێپرسراوەكەی ڕەوتی سەدرەوە.

سەفا تەمیمی وتیشی: “ئێستا كوڕەكەی موسەوی لە نەخۆشخانەیە و چارەسەردەكرێت”، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی دۆخی تەندروستی ئاشكرا بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عادل عەبدولمەهدی: لەناو خۆپیشاندەران گرووپی كوشتن هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕایدەگەیەنێت، ڕووداوی وەسبە سەلمێنەری ئەوەیە، كە لەناو خۆپیشاندەران گرووپی كوشتن هەیە، دەشڵێت: “لە پێناو پاراستن و پاڵپشتیكردنی خۆپیشاندەران درێغی ناكەین”.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق ڕایگەیاندووە، كە ڕووداوی وەسبە سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە، كە لەناو خۆپیشاندەرانی عیراقدا گرووپی كوشتن هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، لە هیچ جۆرە هەنگاوێك بۆ پاراستن و پاڵپشتی‌ كردنی خۆپیشاندەران درێغی ناكەین.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە درێژەی ڕووداوە گومان لێ‌ كراوەكانی ناو عیراق، كە لە لایەن چەند كەسێكەوە ئەنجام دەدرێت، وێنەی كوژرانی گەنجێك و هەڵواسینی بەستوونێكدا لە مەیدانی وەسبەی بەغدا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایە و كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زانیاری نوێ لەسەر هەوڵەكان بۆ دانانی سەرۆكوەزیرانی عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ
تا ئێستا خۆپیشاندەران و كوتلە سیاسیەكان نەگەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ كاندیدكردنی كەسێك بۆ سەرۆكی حكومەتی كاربەرێكەری عیراق ، سیاسەتمەدارێكی كوریش دەڵێت،”گەر سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو جێی رەزامەندی هەموو لایەك نەبێت ، كێشە دروست دەبێت”.

د. مەحمود عوسمان ، سیاسەتمەداری كورد بە دەنگی كوردی ئەمریكای ڕایگەیاندووە، ئەركی سەرۆككۆماری عیراقە بە ڕاوێژ لەگەڵ كوتلەكان و خۆپیشاندەران ، كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران دەستنیشان بكات، بەڵام ئەگەر سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو جێی ڕەزامەندی هەموو لایەك نەبێت كێشە دروست دەبێت.

لە تا ئێستا سەرۆككۆماری عیراق سەرقاڵی ڕاوێژكردنە بۆ دەستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكوەزیران، كە جێی ڕەزامەندی لایەنەكان بێت، بەڵام لایەنە شیعیەكان نایانەوێت دەستبەرداری ئەو پۆستە بن و هەوڵی بەدەست هێنانەوەی دەدەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ هەینی محەمەد شەیاع سودانی، دەست لەكاركێشانەوەی لە حیزبی دەعوە و دەوڵەتی یاسا ڕاگەیاند، كە دەست لەكاركێشانەوەكەی دەبەسترێتەوە بە كاندیدكردنیەوە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران، لە ئێستاشدا باس لەوەدەكرێت دەستلەكاركێشانەوەكەی هەڵدانی باڵۆنە، تا بزانرێت كاردانەوەی خۆپیشاندەران چیە لەبەرامبەر كاندیدكردنی بۆ سەرۆكوەزیران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان