ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“لەسەر فەرمانی عەبدولمەهدییە”
مەرزێكی سنوری لەگەڵ ئێراندا دادەخرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پارێزگای دیالە ڕایدەگەیەنێت، فەرمانی باڵا دەرچووە بۆ داخستنی مەرزێكی سنوری لەگەڵ ئێران لە خۆرهەڵاتی پارێزگاكە.

ئەمڕۆ هەینی، میدیاكانی عیراق لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویان كردەوە”لە بەغداوە فەرمان دەرچووە بۆ داخستنی مەرزی سۆمار- مەندەلی سنوری لەگەڵ ئێران و بڕیاردراوە هەموو كارمەندەكانی مەرزەكە بۆ مەرزی مونزیریەی سنوری بگوازرێنەوە”.

هەر بە وتەی سەرچاوەكە كە ناوی خۆی ئاشكرا نەكردووە”بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستەبەركراون، فەرمانەكە لە نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانەوە دەرچووە”، ڕەتیشكردەوە هۆكاریی داخستنی مەرزەكە لەئێستادا زانراوبێت.

جیهان

عیراق و فەڕەنسا جەخت لەسەر ڕاگرتنی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دوو شەممە 14/10/2019 لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا جەختی لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا كردەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەكاندا گفتوگۆی لەبارەوە كرا، ھاوكات جەختكرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی عیراق و پەرەپێدانی ئەزموونی دیموكراسی، بە جۆریك كە داواكاری گەلی عیراق بەدی بێنێت.

سەبارەت بە دۆخی ناوچەكە هەردوو سەرۆك جەختیانكردەوە لە سەر ڕاگرتنی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر سوریا و دەستپێكردنی دیالۆگی بنیادنەرانە بۆ یەكلاكردنەوەی ئاڕاستەی سیاسی گشتگیر.

هەردوو سەرۆك نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە بەرامبەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و دۆخی مرۆیی و ناكۆكییەكانی سوریا، ھەروەھا جەختكرایەوە لە گرنگی ڕێگەنەدان بە گروپە تیرۆریستییەكان بۆ دەست پێكردنەوەی تاوانكاری دژ بە هاووڵاتیان لە عیراق و سوریادا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ژاپۆن بەشداری ئاوەدانكردنەوەی عیراق دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/١٤ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە ناوفۆمی ھاشیمۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عیراق.

لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژاپۆن كردەوە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بەشداری لە باشتركردنی دۆخی ئابووری و سەقامگیری لە عیراقدا.

ھەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆكرا لە بارەی چۆنیەتی بەرزكردنەوەی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و ژاپۆن، بەجۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە ھاوبەشەكانی نێوان ھەردوو گەلی دۆست بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆك كۆماری عیراقەوە دەكات و گفتوگۆ لەسەر داگیركاری توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، تاوتوێی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵات و سەقامگیری عیراق و كاركردن لەسەر ئەو تەحەدیاتانەی عیراقی پێدا تێدەپەڕێت و مافی هاونیشتیمانیان و گەشەسەندنی ئەزموونی دیموكراسی عیراق كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا هەردوولا داوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەكەیان كرد، كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لە لایەن سوپای توركیاوە كراوەتەسەر ڕۆژئاوای كوردستان و بەوهۆیە بەدەیان هەزار خێزان ئاوارەبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان