ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە..هاووڵاتییەك لە ڕووباری كەویێ خنكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە قەڵادزێ هاوڵاتیەك لە ئاودا خنكا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 3:45 خولەك هاوڵاتیەك بەناوی (ع. ح. و) لەدایكبووی ساڵی 1976 پیشەی پۆلیس لە پاسەوانی سنوور، دانیشتووی قەڵادزێی گەڕەكی ڕاپەڕین لە ڕووباری كەویێ خنكا.

پۆلیس ئاشكرایدەكات، بە وتەی هاوسەری كۆچكردوو، ناوبراو بەمەبەستی گەشتوگوزار چونەتە گوندی كەویێ قەراخ ئاوەكە و چەند جارێكیش داوای لێكردووە نەچێتە ناو ئاوەكە.

ڕوونیشیدەكاتەوە، پاش گەیاندنی تەرمەكەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوردستان

سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامییەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، د.محەمەد هەمەوەندی سەرۆكی تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دوكان و هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی تووشی كۆرۆنا بوو.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك، ناوبراو پشكنین ئەنجام دەدات و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، لە ئێستادا باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیرەو لە ماڵەوە ماوەتەوە و ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ دەكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان