ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە، بە فەڕمی ئاماری حاجیانی ئەمساڵی ڕاگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی وەزارەتەكەیان سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ گەیشتنی حاجیانی جیهان بۆ سعودیە كۆتایی پێهێنا.
ئاژانسی فەڕمی سعودیە (واس) بڵاویكردەوە، تەواوی ئەو حاجیانەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی سعودیە تۆمار كراون زیاتر لە یەك ملیۆن و 800 هەزار كەس دەبن.
تەممیم دوسەری بریكاری وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ڕاگەیاند، وەزارتەكەی لەماوەی ڕابردوودا ڕۆڵێكی باشی گێڕاوە لە ڕایكردنی كارەكانی هاتنی حاجیان بۆ ئەمساڵی وەرزی حەج كردن.

وتیشی” بەپێی هەواڵی نوێنەرەكانمان تەواوی حاجیانی ئەمساڵ گەیشتونەتە یەك ملیۆن و 825 هەزار و 690 كەس”.

ئاشكراشیكرد، زۆرترین ئامێر و بابەتی تەكنۆلۆژیای پێشكەوتوومان داناوە تاكو بەخێرایی كاروباری حاجیان ڕایی بكات.

جیهان

ئێران بڕیارێكی نوێی دەربارەی ڤیزەی خۆڕایی دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای تەواوبونی ئەو ماوەیەی كۆماری ئیسلامی ئێران دیاری كردبوو بۆ گەشتكردن بۆ وڵاتی ئێران بەبێ ڤیزە، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بڕیاریدا ماوەی گەشتكردن بۆ وڵاتەكەی بەبێ ڤیزە تا كۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ درێژبكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا، لەپێناو كارئاسانی بۆ هاووڵاتیانی عیراق، كە سەردانی ئێران دەكەنبڕیاریان داوە پێدانی ڤیزەی خۆڕایی بۆ دوو مانگی دیكە و تا مانگی نیسان درێژ بكەنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە بڕیاریانداوە ماوەكە تا 27 /4 /2020 درێژبكەنەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی عیراق و هەرێمی كوردستان، بتوانن بەبێ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا زیاتر كەم دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەو كەسانەی بە نەخۆشی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر كەمیكردووە.

پێی نوێترین ئاماری بەرپرسانی چین لەسەر كۆرۆنا، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٩٣ كەس لە هەرێمی هۆبی گیانیان لەدەستداوە و ئەوەش كەمترە بەراورد بە ژمارەی كۆچكردووان لە دوو ڕۆژی پێشتردا.

بەپێی ئامارەكە، ژمارەی مردووان بۆ هەزار و ٨٦٨ كەس بەرزبووەوە بە نەخۆشی كۆرۆنا.

هاوكات لەكۆی ٧٣ هەزارو ٢٤٣ تووشبووی كۆرۆنا، تا ئێستا ٤١ هەزارو ٩٥٧ تووشبوو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

لەلایەكی دیكەوە بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاری وهانی چین كە تووشی نەخۆشییەكە بووە، گیانی لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لێدوانەكانی ئەردۆغان هیندستان تووڕە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان وتی شاكر ئوزگان باڵیۆزی توركیایان بانگهێشتی وەزارەت كردووە و بە فەرمی ناڕەزایی توندی هیندستانیان پێ داوە سەبارەت بە لێدوانەكانی ئەردۆغان.

ڕاڤیش كومار وتیشی: لێدوانەكانی ئەردۆغان نە ڕەنگدانەوەی مێژوویی بوون و نە دیپـلۆماسیـیانە بوون، بەڵكو نمونەیەكی دیكەیە لە دەستێوەردانەكانی توركیا، ئەمەش بۆ هیندستان بە هیچ شێوەیەك قبوڵ ناكرێت.

هوشداریشی دا كە ئەم جۆرە لێدوانانە كاریگەری زۆر خراپـیان دەبێت لەسەر پەیوەندیـیەكانی هەردوولا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی هەینی لە پەرلەمانی پاكستان وتی “خەباتی گەلی كشمیر وەكو خەباتی گەلی توركە لە دژی هەژمونی بیانی لە میانەی شەڕی جیهانی یەكەمدا.”

وتیشی ڕەوشی كشمیر ڕووی لە خراپی كردووە بەهۆی ئەو گۆڕانكاریـیە بنەڕەتیانەی نیودەلهی لەو ناوچەیە كردوونی، بۆیە توركیا لەگەڵ گەلی كشمیردایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان