ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 44 پلە و لە سلێمانی 41 پلە و لە دهۆك 43 پلەو لە كەركوكیش 47 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 42 پلە و لە سلێمانی 40 پلەو لە دهۆك 41 پلەو لە كەركوكیش 45 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

جیهان

توركیا.. دوو بومەلەرزە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا ڕوودانی دوو بومەلەرزەی لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 11/12/2019 دوو بومەلەرزە ڕۆژئاوای توركیای هەژاندووە، كە یەكێكیان لە ناوچەیەكی ولایەتی بالكسیری داوە و گوڕەكەی 4,6 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر، سەبارەت بە بومەلەرزەی دووەمیش ئەمشەو لە دەریای ئیجە ڕوویداوە و گوڕەكەی 5,1 پلەی ڕێختەر بووە.

جێی ئاماژەیە، فەرمانگەی ڕووداوەكان و فریاكەوتنی توركیا سەبارەت بە زیانەكانی ئەو دوو بومەلەرزەیە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی ئاشكرانەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و باران ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و كاریگەرییەكەشی تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێكی كەشناسی عیراق، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست هەڵدەكاتە سەر عیراق و ناوچەكانی هەرێم و بارانێكی بەلێزمە دەبارێت و هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بەتایبەتی لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و كۆتایی بە شەپۆلەكە دێت و لە ڕۆژی یەك شەممەوە چەند پلەیەك گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستان دەستگیركردنی 10 كەسی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان باڵندەکان بونەتە قوربانی دەستی ڕاوچییەكان و پۆلیسی دارستان-یش ئاشكرای دەكات، كە لەسنورەکانی چەمچەماڵ، دەربەندیخان، سەید صادق (10) سەرپێچیکار دەستگیر كراون و دەستیش گیراوە بەسەر چەند کەلوپەل و پێداویستییەکدا.

عەمیدی پۆلیس، هێمن کمرخان ئەفەندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاری کردن لەسروشت و ژینگەی کوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەکانمان لەسەرجەم بەش و بنکەکان بەشەو و بەڕۆژ بەردەوامیان هەیە.

ڕاشیگەیاند، مەفرەزەیەکی هەردوو بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (ئاغجەلەر و تەکیە) لە دەرچوونێکی مەیدانیاندا بۆ گوندی (كوزە بۆرەکان، داڵاوی سەرو) توانیان (5) سەرپێچیکار دەستگیر بکەن، کە هەستابوو بو ڕاوکردنی باڵندەی کێوی، هاوكات دەست گیرا بەسەر (٤) باڵندە لە جۆری سوێسکە و (٤) لایتی دەستی و (٣) فیشەکی تاپڕ و تەڵەیەكی ڕاوكردن.

ئاشكراشی كرد، لە دەرچوونێکی مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (دەربەندیخان) بۆ سنورەکەیان لە پێناو پارێزگاریکردن لە ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان توانیان (٤) ڕاوچی دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی ڕاوکردن بوون، هاوکات دەستگیرا بەسەر (٣) لایتی دەستی، کە بۆ شەوارەکردنی باڵندە کێویەکان بەکاریاهێنابوو .

ئاماژەی بەوەشكرد، لەئەنجامی گەڕان و پشکنینی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی سەید صادق لە سنوری گوندی  (حاجی مامەند ) توانیان هاووڵاتییەك دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی خەڵوزکردن بوو لەگەڵ دەست بەسەرا گرتنی (42) فەردە خەڵوز و مشارێك و تەور و تەورداسێك.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان جەختیشی كردەوە، سەرپێچیکاران و کەرەستە دەست بەسەراگیراوەکان ڕادەستی دادگا کران بەمەبەستی لێپێچینەوەی یاسایی .

عەمید هێمن داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبین بەڕێنماییەکانی پۆلیسی دارستان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان