ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

كۆیە.. قومار و كاركردنی منداڵان لەترافیكەكانی شار قەدەغەدەكرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامی كۆیە لە كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی شارەكەدا چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیاندا دەركرد.

دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شارەكەدا، یوسف حەسەن قائیمقامی كۆیە لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا پلانی ڕۆژانی جەژنی قوربانی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا چەن بڕیارێكیان دەركردووە كە سەرجەمیان لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی شارەكەدایە.

یوسف حەسەن قائیمقامی كۆیە ڕوونیكردەوە، بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی یارییە ئاگرینەكان و تەقەمەنییەكان و قەدەغەكردنی ماتۆڕسكیلی بێ مۆڵەت ولەهەمانكاتدا دەستبەسەرداگرتنیشی، هەروەها ڕێكخستنی هاتوچۆ و قەدەغەكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ڕۆژانی جەژندا.

یوسف حەسەن قائیمقامی كۆیە ئەوەشیسختەڕوو، لە ڕۆژانی جەژندا، پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و گەشتیاران لەناو شار و دەرەوەی شار و سەیرانگاكان ئەولەویەتی كارەكانیان دەبێت و دانانی ئێشكگری كارمەندانی تەندروستی و ئامادەبوونیان بۆ هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، هەروەها ڕێگریكردن لە دیاردەی زیادەڕۆیی بەهەموو شێوەیەك.

قائیمقامی كۆیە وتیشی بڕیاردراوە، بە دانانی ئێشكگریی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری كۆیە بۆ ڕێنمایی كردنی گەشتیاران و دابەشكردنی زەرفی خاشاك لە شوێنەگەشتیارییەكان لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، هەروەها كردنەوەی چێشتخانە و نانەواخانەكان بەبەرنامەیەكی تۆكمە كەلەلایەن لیژنەی ئابورییەوە سەرپەرشتی دەكرێت.
هەروەك ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاردراوە بە چاودێری كردنی گۆڕستانەكان لە ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژندا، هەروەها قەدەغەكردنی و ڕێگریكردن لە دیاردەی سوڵكردن و كۆنتڕۆڵكردنی لەلایەن تیمەكان كە ئامادە دەكرێن لە سەر ڕاسپاردەی لیژنەی ئەمنی و پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان (ئاسایش-پۆلیس- پۆلیسی هاتوچۆ) بۆگەڕان و چارەسەركردنی گرفت لەكاتی پێویستدا.

یوسف حەسەن قائیمقامی كۆیە ئاشكراشیكرد، بڕیاردراوە بە قەدەغەكردنی دیاردەی قومار و قەدەغەكردنی كاركردنی منداڵان لە ترافیكەكانی شار، هەروەك بڕیاردراوە لیژنەی ئابوری چالاكتر بكرێت لە ڕۆژانی جەژندا.

ئابوری

وەزارەتێكی عیراق سەدان پلەی دامەزراندنی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق ڕایگەیاند، 650 دەرچووی بەشی نەوت دادەمەزرێنن.

وەزارەتی نەوت لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو دەرچووانە بەپێی خاڵ دادەمەزرێن و دەبن بە ئەندازیاری نەوت.

ئەو دەرچووانە لە بەشی نەوت لە زانكۆ حكومییەكانی عیراق بڕوانامەی بەكالۆریۆسیان بەدەستهێناوە و لە گێڵگەكانی باشور و ناوەڕاستی عیراقدا دەستبەكاردەبن.

لە ماوەی ڕابردوودا خۆپیشاندانی فراوان بۆ خزمەتگوزاری و هەلی كار ڕاگەیەنرا و بەهۆیەوە 104 كەس كوژران و دواتر حكومەتی عیراق بڕیاریدا دامەزراندن دەستپێبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی پارتی: ئەمساڵیش یاسای بودجە ئامادە ناكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
پێنج ساڵە بەبێ‌ بوونی یاسای بودجە حكومەتی هەرێم پارە خەرج دەكات و ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوریش، كە هاوكات ئەندامی فراكسیۆنی پارتیە دەڵێت: “تا دڵنیایی لە داهات نەبێت، بودجەش ئامادە ناكرێت”.

لیزا فەلەكەدین كاكەیی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێم پشت بە داهاتی ناوخۆ و بەغدا دەبەستێت و پارەی بەغدا نادیارە و نازانرێت چەندە.

وتیشی، “تا دڵنیایی لە داهات نەبێت، ناتوانرێت پڕۆژە یاسای بودجە ئامادە بكرێت، چونكە داهات نەبێت ناتوانرێت خەرجیش دابنرێت”.

حكومەتی عیراق لەمساڵدا مانگانە 453 ملیار دینار وەك مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت، بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە ساڵی داهاتوودا بەپێی هەناردە نەوت پارە بنێرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە سلێمانی پڕۆژەیەكی ستراتیژی كارەبا دەستی پێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەمەبەستی بەرزكردنەوەی تۆانای هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەدرێژی 26 كیلۆمەتر قۆناغی یەكەمی پڕۆژی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای بازیان- چەمچەماڵ دەستیپێكرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ یەك شەممە 13/10/2019 بەسەرپەرشتی ڕمك ڕەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و ئامادەبوونی ئەندازیار سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەری شارەدێی بازیان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی چەمچەماڵ، لە چەمچەماڵ دەستكرا بەجێبەجێكردنی بەشی یەكەمی پڕۆژەی هێڵی گواستنەوەی وزەی كارەبای 132 كەی ڤی ویستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بازیان – چەمچەماڵ.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەكە ڕاستەوخۆ لەلایەن بەشی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت و بڕی 6 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، پڕۆژەكە یارمەتی دەرێكی باش دەبێت بۆ بەرزكردنەووەی تۆنای گواستنەوەی وزەی كارەبا بۆ چەمچەماڵ و كەركوك و كومكردنەوەی بارزۆری سەرهێڵەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان