ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەبارەی نامەكانی جەژنە پیرۆزە هۆشداریی دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەشی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە لە بەڵگەكانی تاوان لە عیراق، هۆشداریی دەدات لەبارەی ئەو نامە ساختانەی بەبۆنەی جەژنەوە دەگەنە هاووڵاتیان.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن بەشی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە لە بەڵگەكانی تاوان لە عیراق بڵاوكراوەتەوە”هاووڵاتیانی بەڕێز ئاگاداردەكەینەوە لە لینكی (نامە ساختەكانی جەژنەپیرۆزە) كە لە ڕۆژانی داهاتووی جەژندا دەركەون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پێدەچیت ئەو نامانە ڤایرۆساوی بن بۆ هاككردنی مۆبایلە زیرەكەكان، بە بیانووی ئەوەی دوو جار پەنجە بنێیت بە وێنەكەدا، تا دیارییەكە ببینیت، یان لینكەكە یان نامەكە بكەیتەوە و دیارییەكە بەدەستبهێنیت”.

بەشی تاوانە ئەلیكترۆنییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوە لە بەڵگەكانی تاوان لە عیراق دەڵێت، ئەم جۆرە شێوازە و شێوازەكانی تر بۆ هاككردن بەكاردەهێنرێن، تكا دەكەن هاووڵاتیان ئاگاداربن.

عێراق

لە حەمرین حەشارگە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزرایەوە

خەڵك- بەیش هەواڵ
فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی ئاشكرای دەكات، كە لە نزیك دەریاچەی حەمرین حەشارگەیەك و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی داعش دۆزراوەتەوە.

تالب موسەوی، فەرماندەی پڕۆسەكانی دیالەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی سەر بە فەرماندەیی پڕۆسەكانی دیالە دەستیان كردووە بە پڕۆسەی كێوماڵكردن و پشكنین لە 6 ناوچەی باكوری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین بە هاوبەشی فەوجی بەرگری و هەواڵگری لیوای 24 و هێزی دەریایی و كەتیبەی دووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژە تانك.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە پڕۆسەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئەنجام دراوە و تێیدا حەشارگەیەكی گەورەی چەكدارانی داعش دۆزراوتەوە، كە چەندین پێداویستی لۆجستی و سەربازی تێدا بووە.

ئاشكراشی كردووە، كە هێزەكانیان توانیویانە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی تێكشكاو بدۆزنەوە، كە لەژێر زەوی شاردرابووەوە لەناوچەیەك، كە تا ئێستا هێزە ئەمنییەكان نەچووبوونە ئەو شوێنە و ئەمەش وای لە دوژمن كردبوو ئەو ناوچەیە بقۆزێتەوە بۆ كردەوەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق دروستكردنی هێزی تایبەتی بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداو ڕەتدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی عيراق ڕایدەگەیەنێت، دروستكردنی هەر هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداودا بارگرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر دەكات و دەشڵێت: “بەشداری ئەو هاوپەیمانییە ناكات”.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، عیراق بێلایەنی خۆی لە ئاست ئەو پەرەسەندنە دووپات دەكاتەوە و هەڵوێستی بێلایەنانەی دەبێت و پێوایە دروستكردنی هەر هێزێك بۆ پاراستنی كەشتیوانی لە كەنداودا بارگرژی نێوان تاران و واشنتن زیاتر دەكات.

ڕاشیگەیاندووە، بەشداری كردنی ئیسڕائیلیش لە پاراستنی ئاسایشی كەشتیوانی كەنداو دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەكات و ڕەتی دەكەینەوە، چونكە عیراق دەیەوێت لە ڕێی گفتوگۆی هێمنانەوە گرژییەكان لە ناوچەكەدا كەمبكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەربازانی ئەڵمانیا ساڵێكی تریش لە عیراق دەمێننەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

حكومەتی ئەڵمانیا بڕیاریدا ماوەی ساڵێكی تریش سەربازانی وڵاتەكەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عیراقدا بمێننەوە.

لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیادا، ماوەی مانەوەی سەربازانی ئەڵمانیا تا 31ی تشرینی یەكەمی 2020 درێژكرایەوە و لەبڕیارەكەدا 100 سەرباز لە چاو ژمارەی ساڵی پاردا كەمكراوەتەوە و ژمارەیان گەیەنراوەتە 700 سەرباز.

جێی ئاماژەیە، سەربازە ئەڵمانییەكان لە كەمپەكاندا مەشق بە سوپای عیراق و پێشمەرگە دەكەن لەچوارچێوەی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان