ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عیراق 46 ڕوفاتی كوێتی ڕادەستی وڵاتەكە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ڕادەستكردنی 46 ڕوفاتی كوێتی بە وڵاتەكە ڕادەگەیەنێت كە پێشتر لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی پارێزگای موسەننا دۆزرابوونەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”وەزارەتی دەرەوە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی بەرگری و تەندروستی و بە بەشداریی نێردەی خاچی سور لە بەغدا، كار بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسێی دیل و بێسەروشوێنە كوێتییەكان دەكات، لەمڕۆشدا 46 ڕوفاتی كوێتی ڕادەستی وڵاتەكە كرانەوە”.

بە وتەی سەحاف”ڕوفاتی ئەو بێسەروشوێنانە لەلایەن تیمێكی تەكنیكییەوە لە پارێزگای موسەننا لە 3ی ئاداری 2019 دۆزرابوونەوە، بەپێی پشكنینەكانی (DNA) دەركەوتووە كە ڕوفاتی بێسەروشوێنە كوێتییەكانن”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە دەڵَێت”عیراق هەموو هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ بۆ دیاریكردنی چارەنوسی بێسەروشوێنەكانی تر، پرۆسەی ڕادەستكردنەوەی ئەو ڕوفاتانەش لەمڕۆدا، دەستەواژەیەكە بۆ بەردەوامی هەوڵەكان لەپێناو زانینی چارەنوسی بێسەروشوێنەكانی تر”.

عێراق

بەغدا.. دوو مووشەك ئاڕاستەی ناوچەی‌ سەوز كرا
لە ناوچەی كەڕادەش مووشەكێك هاووڵاتییەكی كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، دوو مووشەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراون و مووشەكێكیش لە ناوچەی كەڕادە تەقیتەوەتەوە و بەهۆیەوە هاووڵاتییەك بریندار بووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەینراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، دوو مووشەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز لە بەغدا كراون، مووشەكی‌ یەكەم كەوتووەتە ناو ڕووباری‌ دیجلەوە و مووشەكی‌ دووەمیش لە نزیك یاریگایەكی‌ بەرامبەر ناوچەی‌ سەوز تەقیوەتەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕوونیشیكردووەتەوە، مووشەكەكانی كە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراون هیچ كەسێكی نەكردووەتە ئامانج و هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتوونەتە شوێنی‌ ڕووداوەكە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشیخستووەتەڕوو، مووشەكێك ئاڕاستەی ناوچەی كەڕادەی ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت كراوە و لە نزیك كۆمپانیایەك تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لەبارەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە مووشەكییانە ڕایگەیاندووە، تا ئێستا نازانرێت جۆری مووشەكەكان چین و كێ‌ هێرشەكانی ئەنجامداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پەڕلەمانتارێكی كورد: لە عیراق كێشەی مووچە نییە
“حزبەكانی عیراق تەسفیە حسابی خۆیان لەسەر خۆپیشاندانەكان دەكەن”

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرەتاكانی خۆپیشاندان لە عیراق تەنها بۆ خزمەتگوزاری بوو، بەڵام دواتر لایەنە سیاسیەكان تەسفیە حسابی خۆیانی لەسەر دەكەن، دەشڵێت: “لە عیراق كێشەی مووچە نیە، كێشەی داهاتی عیراق لە گرێبەستەكاندایە”.

د. میران محەمەد، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە سەرەتاكانی خۆپیشاندان هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان بۆ داواكاری خزمەتگوزاری بوو، لە هەموو ڕووەكانەوە، بەتایبەت كەرتی تەندروستی لە عیراق زۆر زۆر خراپە.

وتیشی، “لایەنە سیاسیەكانی عیراق بۆ تەسفیە حسابی خۆیان دەستیان لەگەڵ خۆپیشاندانەكان تێكەڵ كرد، بۆیە ئەوەی لێكەوتەوە، كە ئێستا داوای گۆڕینی حكومەت و دەستوور و سیستەمی سیاسی دەكەن لە عیراقدا”.

ڕاشیگەیاند، لایەنە سیاسیەكانی عیراق لەماوەی دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو ئەگەر نیازیان چاكسازی بوایە دەبوو لە ساڵی 2003وە شتێك بكرایە، بەڵام ئێستا 2019 هیچ شتێكیان نەكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم چاكسازیانەی بڕیاری لەبارەوە دراوە ئیرادەیەك هەیە بۆ جێبەجێكردنی و ماوەی ساڵێكی پێویستە تا بكرێت، لە شەفافیەت و نەمانی دزی لەسەر داهاتی گشتی ئەم وڵاتە.

ئاشكراشیكرد، لە عیراق كێشەی مووچە نیە، ئەوەی كێشەی بۆ داهاتی عیراق دروست كردووە ئەو گرێبەستانەیە، كە هەر لایەنە بە وەزیرەكەی خۆی لە حكومەت كردویەتی بۆ نمونە گرێبەستێك بە ملیارێك دۆلار بووە وەزیر 2 ملیاری بۆ تەرخان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەدنان پاچەچی كۆچی دوایی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە و لە تەمەنی 96 ساڵیدا، عەدنان پاچەچی، كەسایەتی سیاسی عیراق لە ئیمارات كۆچی دوایی كرد.

عەدنان پاچەچی، لە ساڵانی پەنجاكاندا نوێنەری عیراق بووە لە نەتەوە یەكگرتووەكان و لە شەستەكانیشدا چەند ساڵێك وەزیری دەرەوەی عیراق بووە.

دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عیراق ئەندامی ئەنجوومەنی حكوم بووە، كە لەلایەن ئەمریكاوە دروستكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان