ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

سوودەکانی ئەو خواردنانەی لە قورئانی پیرۆزدا باس کراون

خێزان

پێش 1400 ساڵ لەمەو پێش باس لە زۆرێک خۆراک و میوە کراوە، رەنگە پێمان وابێت شتێکی ئاسای بێت حیکمەت لە باس کردنی ئەم خۆراکانە چیە، بە دڵنیایەوە حیکمەتێکی گەورەی لەپشتەوەیە، خۆراک چۆن هۆکارێکە بۆ نەخۆش بوون بەهەمان شێوەش هۆکارە بۆ تەندروستیەکی باش و چارەسەرە و ڕێگری توشبوون لە نەخۆشی، بەردەوام توێژینەوەی زانستی لەسەر ئەم خۆراکانە دەکرێت سودو گرنگی زیاتر دەردەکەون:

 

سوودی ئەم خۆراکانە:

 

– سودی زەیتون:

-دژی ژەهراوی بوونە.
-بەسودە بۆ تەندروستی دڵ.
-گرنگە بۆ بەهێزی ئێسک.
-ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.
-سەرچاوەیەکی باشی کانزاو ڤیتامین و خۆراکە ماددەکان.

 

سودەکانی مۆز کە لە قورئاندا بە ” وطلح منضود”  ناوی هاتووە:

-یارمەتی کۆئەندامی هەرس دەدات.
-یارمەتی دابەزینی کێشی لەش دەدات.
-مۆز پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەدات.
-مۆز بەهێزە دژی ژەهراوی بوون.
-زۆر باشە یارمەتی گورچیلەکان دەدات.

 

سودەکانی ترێ:

-دژی چەند جۆرێکی شێرپەنجەیە.
-دژی شەکرەیە.
-بەهۆی پێکهاتەکانیەوە سودێکی زۆری هەیە بۆ چاو.
-دژی هەوکردنە بەهۆی بەکتریاو ڤایرۆسەکان وە دروست دەبن.
-یارمەتی دابەزی پەستانی خوێن دەدات و کۆلیسترۆڵی دادەبەزێنێت.

 

سودەکانی هەنجیر:

-هەبجیر بەسودە بۆ قژ.
-دەبێتە هۆی جوان بوونی پێست.
-بەرگری لەش بەهێز دەکات.
-ڕیشاڵی زۆری تێدایە وات لێدەکات هەست بە تێری بکەیت و دژی قەبزییە.
-دەتوانیت لە ڕێگەی هەنجیرەوە بڕێکی باش کالیسیۆم بەدەست بهێنیت ئەمەش دەبێتە هۆی بەهێز بوونی ئێسک ددانەکان.

 

سودەکانی هەنار:

-ڕێگری لە توشبوون بە شێرپەنجە دەکات.
-دژی هەوکردنە.
-بەسودە بۆ ئەوانەی ئازار و گرفت لە جەمگەیاندا هەیە.
-برێکی زۆر ڤیتامین C تێدایە.
-پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

 

سودەکانی خورما:

-یارمەتی پاراستنی مێشک دەدات.
-دەبێتە هۆی بەهێز بوونی ئێسک.
-کۆنترۆلی شەکری خوێن دەکات.
-کالۆری و وزەی زۆری تێدایە وات لێدەکات هێزت پێ ببەخشێت.
-ڕیشالی زۆری تێدایە بەسودە بۆ ڕیخۆلەکان و وەک چارەسەرێکە بۆ قەبزی.

 

سەرچاوە: دەرمانخانەی میران

تەندروستی

چەند ڕاهێنانێکی زۆر باش بۆ ئازاری پشتت کە کاتیشت زۆر لێنابات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕاهێنانێکی زۆر باشە بۆ ئازاری پشتت کە کاتیشت زۆر لێنابات:

 

– قاچەکانت بەرز بکەرەوە بە دیوارەوە و خاولیەک یان هەر شتێکی دیکە لول بکە و بیکە ژێر پشتەوە، ٢ بۆ ٣ خولەک بەم جۆرە بمێنەرەوە.

 

– دواتر خوالیە لولەکە بکە ژێر شانتەوە، پاشان ئەژنۆت کۆبکەرەوە  و  دەستت بخەرە ژێر سەرت، شناو بە ناوچەی سمتت بکە، ١٠ بۆ ١٥ جار

– دواتر بکەوە بەدەمدا و هەر جارەی دەست و قاچێکت (دەستی ڕاست و قاچی چەپ) بەرز بکەرەوە، ١٠ بۆ ١٥ جار بۆ هەر لایەک.

پاشان بە پێوە کەمێک قاچی بکەرەوە و دەستت بخە پشتەوە و بەلادا سەرت ببە بۆ ڕانت تا دەتوانیت و کەمێک ڕایبگرە و دواتر هەڵبستەرەوە. ٥ جار

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

نەخۆشی هستيريا چییە و گرنگترین نیشانەکانی چین؟

هستيريا نه‌خۆشيیه‌كی ده‌رونييه‌، باکگراو‌ندێكی كۆمه‌ڵايه‌تی، فسيۆلۆژی و جه‌سته‌یی هه‌يه‌، ‌نيشانه‌كانی به‌شێوازێكی نه‌ستی به‌ديار ده‌كه‌وێت، پاڵنه‌ريش بۆ به‌ دياركه‌وتنی ئه‌مجۆره‌ نيشانانه‌ ده‌ستهێنانی سودێكی تايبه‌ته‌ يان سه‌رنج راكێشانی كه‌سانی ديكه‌يه‌ بۆ خۆی، يان هه‌ڵاتنه‌ له‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ويستراو، يان پاراستنی خودی تاكه‌كه‌يه‌ له‌ زێده‌ ماندوو بونێكی سه‌خت.
ئه‌مجۆره‌ نه‌خۆشيیه‌ له‌ كه‌سايه‌تيیه‌ ناپێگه‌يشتوه‌كان له‌رووی هه‌ڵچونه‌وه‌ بڵاوه‌ و روده‌دات. ده‌توانن ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ هه‌ر تاكێك ئاماده‌يی ئه‌وه‌ی تێدا هه‌یه‌‌ كه‌ نيشانه‌ی هستيریای لێ به‌ديار بكه‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشارێكی توند بوو، کارزان شاکر ڕێنمایی کاری دەروونی باس لە نیشانە جەستەی و دەروونی و کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکانی ئەم نەخۆشییە دەکات.

نيشانه‌ جه‌سته‌ییه‌كان:
1. له‌ده‌ستدانی هه‌ست به‌ئازاركردن.
2. كوێری هستيری يان كه‌ێي هستيری.
3. له‌ده‌ستدانی تاموچيژ و بۆنكردن به‌بێ بوونی هۆكاری ئه‌ندامی.
4. نيوه‌ سه‌رئيشه‌ يان لا سه‌ر ئيشه‌.
5. هه‌وكردنی گه‌ده‌.
6. هه‌وكردنی پرۆستات.
7. هێڵنج هێنان و رشانه‌وه‌ی هستيری.
8. سكپری ناراست.
9. نه‌مانی بێ نوێژی.
10. هه‌ڵئاوسانی سك.
11. له‌ده‌ستدانی ئاره‌زوی خواردن.
12. ساردی سه‌رجێی.
13. ئازاری ئه‌نجامدانی سه‌رجێی.
14. قه‌بزی يان سكچون و زۆر مێزكردن.

نيشــــانه‌ ده‌روونيیه‌كان:
1. له‌ده‌ستدانی له‌ ناكاوی يادگه‌.
2. له‌بيركردنی ماوه‌يه‌كه‌ دياريكراو له‌ ژيانی كه‌سه‌كه‌.
3. گۆڕانكاری روون و ئاشكرا له‌ هه‌ستی كه‌سه‌كه‌.
4. شه‌ڕانگێزی و تاوانكاری.
5. رۆیشتن له‌كاتی خه‌وتن.
6. هه‌وڵی خۆكوژی.
7. چه‌ندايه‌تی له‌كه‌سايه‌تييه‌كه‌يدا.
8. ئه‌نجامدانی هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵانه‌.
9. زۆرگه‌ران و زۆر نوستن.
10. هه‌ڵچون و له‌هۆشچوون.
11. زۆر خه‌فه‌كردن.

نیشانه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان:
1. ره‌تكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی.
2. هه‌ڵسوكه‌وتی شاز.
3. كێشه‌ هه‌بوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر.
4. هه‌بوونی كێشه‌‌‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانی ئاسايش.
5. زۆر چونه‌ لای پزيشك.
6. له‌ده‌ستدانی په‌يوه‌نديیه‌ كۆمه‌ڵايه‌تيیه‌ خێزانيه‌كان.
7. له‌ده‌ستدانی كار.
8. لاوازی له‌كاركردن.

نیشانه‌ سۆزدارييه‌كانی:
1. هه‌ڵچوون و توڕه‌بوون.
2. نه‌بونی توانای بڕیاردان.
3. گۆشه‌گيري.
4. هه‌ست به‌گوناه كردن.
5. ره‌شبينی.
6. خۆ به‌باش نيشاندان.
7. شه‌رمكردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پێنج نیشانەی کەمی ڤیتامین C کە نابێت هیچکاتێک لەیادی بکەیت

خێزان

كاتێ‌ توشی نەخۆشی و پەتا دەبین بەهۆی سەرما یاخود كەمی ڤیتامینات لە جەستەدا كە دەبنە هۆی چرچی دەموچاو و و ئازاری پشت ئێشەو چەندین نەخۆشی تر، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵیک نیشانەی کەمی ڤیتامین C یە کە دەبێت بەردەوام لەبەرچاوی بگریت:

 

-شین بونەوەی جەستە و بریندار بوون بە ئاسانی و كەم خوێنی بەهۆی كەمی ڤیتامین C لەجەستەدا ڕودەدات،ئەگەر هاتو هەستت كرد شوێنی برین و شین بونەوە لەسەر قۆڵ و قاچت زۆر بوو ئەوە مانای كەمی ڤیتامینەو پێویستە ئەو خواردنانە بخۆیت كە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین  C وەك پرتەقاڵ و بیبەری تون.

-كەمی ڤیتامین   C دەبێتە هۆی درەنگ ساڕێژبونی برین چونكە خڕۆكە سورەكانی خوێن كەمدەبێت و درەنگتر ئۆكسجین دەگەیەنێت و پێستی تازە درەنگتر دروست دەكاتەوە.

-هیلاكی زۆر و بێتاقەتی یەكێكی ترن لە نیشانەكان بەهۆی كەمی ڤیتامین C دەتوانیت چارەسەر بخۆیت تاكو بزانیت لەدوای خواردنی ڤیتامین ماندوی و بێتاقەتیت چارەسەر دەبێت.

-هەوكردنی جومگەكان : كەمی ڤیتامین C لەجەستەدا دەبێتە هۆی كەم دەركردنی ڕژێنەی كۆلاجین كە دەبێتە هۆی لاوازی لە جومگەكاندا و هەوكردن و ئازاری جومگەكان.

-وشكی قژ و پێست یەكێكیترە لە نیشانەكانی كەمی ڤیتامین C  كە بەهۆی كەمی كۆلاجین كە كاریگەریەكی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پێست و چرچی دەموچاو ووشكبونەوەی یەكێكی ترە لە نیشانەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان