ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

زێدان ناچاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا چوار بابه‌تی سه‌ره‌کی و پێکهاته‌ی وه‌رزی نوێ یه‌کلایی بکاته‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

زینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه‌ و له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ناچاره‌ چوار بابه‌تی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندیدار به‌پێکهاته‌که‌ی یه‌کلایی بکاته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، زێدان له‌دوای کۆتایی هێنان به‌ مه‌شقه‌ ئاماده‌کارییه‌کانی هاوینه‌ ته‌نها هه‌فته‌یه‌کی له‌به‌رده‌مدا ده‌مێنێته‌وه‌ بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی چه‌ندین کێشه‌ی په‌یوه‌ندیدار به‌ پێکهاته‌که‌یه‌وه،‌ که‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی پۆل پۆگباوه‌ ده‌ست پێده‌کات بۆ مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامبوونی گاریس به‌یل.

سه‌ره‌تا پێویسته‌ “زیزۆ” له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه‌ بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا یه‌کلایی بکاته‌وه‌ به‌ کڕین یاخود کشانه‌وه‌ له‌ گفتوگۆکان، ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یوه‌ندی به‌ گواستنه‌وه‌ی ڤان دی بێکی هۆڵه‌ندیه‌وه‌ هه‌یه‌ و بڕیاری کۆتایی کاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی ناوه‌ندسازه‌ هۆڵه‌ندیه‌که‌ دروست ده‌کات، که‌ به‌ شوێنگره‌وه‌ی بۆندی فه‌ره‌نسیه‌که‌ هه‌ژمار ده‌کرێت.

کاری سێیه‌م و چواره‌می یانه‌ی شاهانه‌ و زێدان بریتی ده‌بێت له‌ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی داهاتووی گاریس به‌یل و جه‌یمس ڕۆدریگێز، یه‌که‌میان ئه‌رکه‌کانی له‌ ڕیاڵ کۆتایی هاتووه‌ و ده‌بێت ئاڕاسته‌ی یانه‌یه‌کی تر بکرێت، دووه‌میشیان له‌لایه‌ن فلۆرنتینۆ پێرێزه‌وه‌ ئه‌گه‌رێکی مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامبوونی پێدراوه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ڕاهێنه‌ری یانه‌ ڕه‌زامه‌ندی نیشان بدات.

له‌دوای جێبه‌جێکردنی ئه‌م چوار ئه‌رکه‌ گه‌وره‌یه‌، زێدان ده‌توانێت پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی بۆ وه‌رزی نوێ بینا بکات.

جیهانی

قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ کۆتایی هات و کۆتا یانە گەیشتە (١٦)

خەڵک سپۆرت

قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە سەرکەوتنی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ قۆناغی (١٦)کۆتایی هات.

ئەمشەو جگە لە کۆمەڵەی سێیەم کە یارییەکانیان لەکاتێکی زووتر دەستی پێکرد، شەش رووبەڕوبونەوەی تر ئەنجامدران و یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید وەک کۆتا نوێنەری قۆناغی کۆمەڵەکان بلیتی قۆناغی ٠١٦)ی بڕی، لەهەمان کۆمەڵەشدا یانەی بایەرلیڤەرکوزن پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

لەگروپی یەکەمدا، پاریس سانت جێرمان و ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦) تۆمار کردبوو، بلیتی یوروپا لیگ لەنێوان یانەکانی کلوپ بروج و گەڵاتەسەرایدا بوو، بەهۆی سەرکەوتنی پاریس بەسەر یانە تورکیەدا کلوپ بروج پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.

کلوپ بروج ١ – ٣ ڕیاڵ مەدرید

پاریس سانت جێرمان ٥ – ٠ گەڵاتەسەرای

لە گروپی دووەمدا هاوشێوەی گروپی یەکەم یانەکانی بایرن میونشن و تۆتنهام لەقۆناغەکانی پێشوودا سەرکەوتنیان بەدەستهێنابوو، کێبڕکێی پلەی سێیەم لەنێوان یانەکانی ڕێد ستار و ئۆڵۆمپیاکۆسدا بوو، بە سەرکەوتنی یانە یۆنانیەکە توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی (١٦)ی یوروپالیگ.

بایرن میونشن ٣ – ١ تۆتنهام

ئۆڵۆمپیاکۆس ١ – ٠ ڕێد ستار

لە گروپی چوارەمدا یانەی یوڤانتۆس پلەی یەکەمی مسۆگەر کردبوو، یانەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید و بایەرلیڤەرکوزن گرەویان لەسەر پلەی دووەمی کۆمەڵەکە دەکرد، لەکۆتاییشدا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بردنەوەی لە لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ گرەوی پلەی دووەم و قۆناغی (١٦)ی بردەوە و بایەرلیڤەرکوزن لەپلەی سێیەمدا بۆ قۆناغی داهاتوو بەشداری یوروپالیگ دەکات.

بایەرلیڤەرکوزن ٠ – ٢ یوڤانتۆس

ئەتلەتیکۆ مەدرید ٢ – ٠ لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یانەی ئاتالانتا بە یارمەتی مانچستەر سیتی گەیشتە قۆناغی (١٦)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەڕوبونەوەکانی گەڕی شەشەمی کۆمەڵەی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران، ئەستێرەکانی گواردیۆلا لەگەڵ خۆیاندا یانەی ئاتالانتایان گەیاندە قۆناغی (١٦).

یانەی دینامۆ زاگریب میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد، یانە ئینگلیزیەکە لە گەڕی پێنجەمەوە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی (١٦) بەدەستهێنابوو ئەنجامی یارییەکە هەرچییەک بووایە زیانی پێنەدەگەیاندن، بەڵام ڕوحیەتی وەرزشییان نیشاندا و بە بەهێزترین شێوە یانەی خاوەن یاریگایان بە ئەنجامی (٤ – ١) کوتا بەزەویدا.

گۆڵەکانی سیتی لە خولەکەکانی (٣٤، ٥٠، ٥٤) گابریال جیزوسی ئەستێرەی بەرازیلی و گۆڵی چوارەمیش لە خولەکی ٨٤ لەلایەن فیل فودینەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی دینامۆ زاگریب دانی ئۆلمۆ لە خولەکی ١٠ تۆماریکرد.

بردنەوەی سیتی کۆتایی بە هیواکانی زاگریب هێنا و پێگەی دووەمی گروپەکەی پیشکەشی یەکێک لە شاختار و ئاتالانتا کرد کە لەیارییەکی تردا بەرامبەر یەکتر وەستابوونەوە.

یانەی ئاتالانتا بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو توانی لە یاریی دووەمدا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە شاختاری خاوەن یاریگا بباتەوە و گۆڵەکان لە خولەکەکانی (٦٦، ٨٠، ٩٤) لەڕێگەی تیمۆسی کاستانی و ماریۆ پاسالیچ و ڕۆبن جۆیسێنسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکانی ئەمشەو، یانەی مانچستەر سیتی و ئاتالانتا گەیشتنە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنز لیگ و یانەی شاختاری ئۆکرانیش بۆ خولی ئەورپی دابەزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

زلاتان بۆلۆنیای لە لیستەکە دەرکردووە و میلان و ناپۆلی کێبڕکێ گواستنەوەی دەکەن

خەڵک سپۆرت

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئەستێرەی پێشووی یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی، لەئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە و بەدوای یانەیەکی گەورە و داواکاردا دەگەڕێت.

لەدوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لەگەڵ لۆس ئەنجلس گالاکسی، زلاتانی سویدی ئاشکرای کرد کە دەگەڕێتەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا و لە یانەیەکی خولی ئیتاڵیا بەردەوامی بە یاریکردن دەدات، لەم بارەیەشەوە بە گۆڤاری “سی کیو”ی ڕاگەیاند :” دەمەوێت پەیوەندی بە یانەیەکی مێژووییەوە بکەم ئامادەبێت خۆی نوێ بکاتەوە، ئامادەبێت لە هەموو لایەکەوە لەپێناو نازناوەکاندا بجەنگێت و براوە بێت، بەو شێوەیە پاڵپێوەنەرێکی بەهێزم دەبێت و دەتوانم دووبارە موفاجەئەتان بۆ بکەم”.

واڵتەر ساباتینی بەڕێوەبەری یانەی بۆلۆنیا ڕایگەیاندووە :” چانس هەبوو زلاتان پەیوەندی بە یانەکەمانەوە بکات و سەرۆکایەتی یانەی ئێمە و جێنەواش گفتوگۆیان لەگەڵدا کرد، بەڵام دڵنیاتان دەکەم ئەم یاریزانە پەیوەندی بە بۆلۆنیاوە ناکات”.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن ڕۆژنامەکانی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت و کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵیەوە بڵاودەکرێنەوە، حاڵی حازر سەرۆکایەتی یانەکانی ئەی سی میلان و ناپۆلی لە کێبڕکێیەکی قورسدان بۆ قایلکردنی زەبەلاحەکەی سوید، هەردوو یانەش ئامادەییان دەربڕیوە پارەی داواکراو بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن، بەڵام بەهۆی پێداگری مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری “سوڵتان” لەسەر چەند مەرجێکی مەحاڵ، تائێستا ڕێکەوتن و ئیمزاکردنی بۆندەکەی لەگەڵ یەکێک لە میلان و ناپۆلی دواکەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان