ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیس دەستی بەسەر چەند ئۆتۆمبێلێكدا گرت

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر چەندین ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلێكدا گرت.

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبۆنەی‌ نزیكبوونەوەی‌ جەژنی‌ قوربانی‌ پیرۆز، سەرجەم مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ دەربەندیخان خرانە حاڵەتی‌ ئامادەباشییەوە و لەچالاكییەكدا كە لەناو قەزای‌ دەربەندیخان ئەنجامدرا، توانرا دەستبەسەر چەند ئۆتۆمبێل‌ و ماتۆرسكیلێكدا بگیرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت، شەوی‌ 2019/8/7 دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ كیا دووتەنیدا گیراوە كە شۆفێرەكەی‌ بێ مۆڵەت بووە و دۆسیەی‌ بۆ كراوەتەوە بەپێی‌ ماددەی‌ 21/ی هاتوچۆ دەستی بەسەردا گیراوە و هاوكات دەستیش بەسەر ماتۆرسكیلێكدا گیراوە كە بێ سەرەتا بووە و هەروەها دەستیان بەسەر 95 پەردەی‌ ڕەشی‌ ئۆتۆمبێلدا گرتووە.

ئاشكراشیدەكات، بەهۆی‌ ئەوەی‌ سەرپێچی‌ یاساییان كردبوو دەستیان بەسەر 14 ئۆتۆمبێلدا گرتووە و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی‌ هاتوچۆی‌ دەربەندیخان كراون بەمەبەستی سزادانیان.

کوردستان

لە سلێمانی كۆگایەكی ئامادەكردنی خۆراك داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی هەبوونی بڕێكی زۆر گۆشت و مریشكی خراپبوو، لیژنەی سێی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوكاری ئاسایشی گەڕەكی مەڵكەندی كۆگایەكی ئامادەكاری خواردنیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”ئەمڕۆ لیژنەی سێی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری ئاسایشی گەڕەكی مەڵكەندی، لە گەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی لە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنیدا دەستیان بەسەر (120) كیلۆگرام سنگی مریشكی بۆنكردو لەگەڵ (12) كیلۆگرام گۆشت و دوگی خراپبوودا گرتووه.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”بەهۆی خاوبوونەوە و دوبارە بەستنەوەی لە بەفرگردا سنگی مریشكە خراپبوو و بۆن كردووە، هەروەها ئەو گۆشت و دوگەی لە دروستكردنی خواردەمەنیەكەدا بەكاری هێناوە‌ شیاوی خواردن نەبووە لەگەڵ ئەوەشدا كۆگاكە مەرجی تەندروستی تێدانەبووە، لەكاتی سەردانی لیژنەكەدا قرتێنەرەكان (جرج)ی تێدا بینراوە، كە خواردن بۆ عەرەبانەی لەفە و كەبابەكانی لای مزگەوتی گەورە ئامادە دەكات.”

بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر تەواوی ئەو گۆشت و مریشكەدا گیراوە و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی كراوە بۆ لەناوبردن، هەروەها شوێنەكە داخراوە و خاوەنەكەشی ڕوبەڕوی رێكاری یاسایی كراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تۆمەتبارێك لە چەمچەماڵ دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو كەسێك لە قەزای چەمچەماڵ كارمەندێكی بەنزینخانەی كوشت بۆ دزینی پارەكەی و دواتر لەلایەن پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیركرا و دانی بە تاوانەكەیداناوە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بكوژەكە بۆ سەردانی ماڵی خوشكێكی چووەتە چەمچەماڵ.

ڕاشیگەیاند “كوژراوەكە ناوی‌ (ز، ك، ع)و لەدایكبوی‌ ٢٠٠٣یەو بكوژەكەش ناوی‌ (سم،ا) لەدایكبووی ‌٢٠٠٠و دانیشتوی ‌ناحیەی ‌سمودی ‌سەر بەقەزای ‌كەلارە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مانگی 10 حكومەتی هەرێم پرۆژەی بودجە ڕەوانەی پەرلەمان دەكات

 

خەڵک-بەشی هەواڵ

حکومەتی هەرێم بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، پڕۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەڕلەمانی کوردستان بکات.

بەپێی زانیاریيەکانی (خەڵک)، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژە یاسای بودجەی ئامادەکردووە و چاوەڕوان دەکرێ لە مانگی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ واتە مانگی ۱۰ی ئەمساڵ پڕۆژە یاساکە ڕەوانەی پەڕلەمانی کوردستانی بکات.

پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی پشتی بەستووە بە داهاتی نەوتی هەرێم و بەشە بودجەی هەرێم لەبەغدا، پێشتریش سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجە پەسەند بکرێت، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێ دەکاتەوە.

لەئێستادا حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند پەیوەندييەکانیان لەئاستێکی زۆر باشدایە و چاوەڕوانیش دەکرێ ڕێککەوتنەکانی نێوانیان بەرەو قۆناغی باشتریش هەنگاوبنێ، بەتایبەت ڕێککەوتن لەسەر مەلەفی نەوت.

لەدوای قەیرانی دارایی و شەڕی تیرۆرستانی داعش لە ساڵی ۲۰۱٤ەوە، حکومەت نەیتوانی هیچ پڕۆژە یاسایەکی بودجە ئامادە بکات، دەسپێکی کابینەی نۆیەم حکومەت بڕیارە جارێکی تر حکومەت ببێتەوە بەخاوەنی یاسای بوودجە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان