ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

هەردی سەلامی بووە بە زاوا یان بۆ کلیپە نوێکەیەتی؟


خێزان

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی پەری.
هەردی سەلامی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی پەری، کە خانمە مۆدێل پەریسا لە کلیپەکەدا بەشدارە، تێکسیتی گۆرانیەکە لەلایەن هەردی خۆیەوە نوسراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن زانیار فەتاح بۆ ئەنجام دراوە و کاری بەرهەمێهانیش لەلایەن ستافی کام پڕۆدەکشنەوە ئەنجامدراوە

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

ریکلام

هەواڵەکان

شاباز: پێشتر شوانبووم و ئێستاش بومەتە شاباز زەمانی


خێزان

پاش ئەوەی خانمە هونەرمەندێک ڕایگەیاندبوو کە شاباز زەمانی پێشتر شوان بووە و ئێستاش لەخۆی بای بووە، شاباز زەمانی لەسەر ئەوە وەڵامی پرسیاری هەوادارێکی دەداتەوە.

شاباز زەمانی لەبارەی ئەو پرسیارەوە ڕایگەیاند کە بەشانازیەوە پێشتر شوان بووە، بەڵام ئێستا بۆتە شاباز زەمانی.

شاباز زەمانی لە سالی ١٩٩٠ لە سلێمانی لەدایک بووە و ماوەی چەند ساڵێکە کاری هونەریدەکات و گۆرانیبێژێکی بەناوبانگە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

منداڵ و گەنج

گۆڤاری منداڵی سەردەم دابەزێنن و بۆ منداڵەكانتانی بخوێننەوە


خێزان

دایكان و باوكانی ئازیز ئێستا دەتوانن، لە ڕێی ئەم لینكانەی خوارەوە ژمارە (١٢٨)ی گۆڤاری “منداڵی سەردەم” و دیارییەكەی بەناوی “من هەڵدەبژێرم” بۆ جگەرگۆشەكانیان داونلۆد بكەن و سوود لە بابەتە بەپێزەكانی ببینن.

گۆڤاری منداڵی سەردەم، چاپكراوێكی منداڵانە كە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم پێشتر لە چوارچێوەی گۆڤارێكدا بەردەستی دەخست، بەڵام بەهۆی كاریگەرییە یەك لەدوای یەكەكانی قەیرانی دارایی لە ئێستادا گۆڤارەكە چاپ ناكرێت بەڵكو بە شێوەی PDF ژمارەكانی بەردەوامن لە بڵاو كردنەوە.

ئێستا دەتوانن لە ڕێگەی لینكەكانەوە گۆڤارەكە و دیاریەكەی داونلۆد بكەن و بۆ منداڵە ئازیزەكانتانی بخوێننەوە.

https://www.scribd.com/document/463193009/Mindaly-Sardam-128

https://www.scribd.com/d…/463194096/Deary-Mindaly-Sardam-128

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

خوشکی ئەو گەنجەی بە کۆرۆنا کۆچی داوییکرد، باسی ڕووداوەکە دەکات


خێزان

پاش ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگۆ و قسەی جۆراوجۆر لەسەر ئەو گەنجە بڵاوکرایەوە کە بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایکرد، خوشکەکەی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە.

ناز عومەر لەبارەی مردنی براکەی بە کۆرۆنا وتویەتی”لەڕۆژی ١٣/٥ بوو برای كۆچ كردووم گورچیلە‌ی كە‌وتە‌ ئازار و بردمانە‌ نە‌خۆشخانە‌ و چە‌ن ڕۆژێك بێ عیلاج مایە‌وە‌ براكە‌ی ترمان بۆ ئازاری قاچ ئێشە و دایكم بۆ بێھێزی بە‌ھە‌رحاڵ لە‌گە‌ڵ ئە‌وانە‌ كە‌مرافیق بووین ئێمە‌ش كە‌رە‌نتینە‌ كراین و فە‌حسمان بۆ كرا ٣نە‌گە‌تیڤ بوو ١ دانە‌مان پۆزە‌تیڤ، لە‌بە‌ر ئە‌و دانە‌یە‌ ئێمە‌ نە‌قڵی نە‌خۆشخانە‌ی سە‌رچنار كراین و لە‌وێ كە‌رە‌نتینکراین، لە‌سە‌رچنار برای كۆچكردووم بە‌ قاچە‌كانی خۆی دابە‌زی لە ئیسعاف و قە‌دە‌ری خوا وابوو لە‌وێ دۆخی تێكچوو خرایە‌ ژێر ئۆكسجین، ھە‌زار جار سوپاس بۆ خوا تاقی كردنە‌وە‌ی خوایە‌ بە‌سە‌رمان ئە‌كاتە‌وە‌ بە‌شی خۆیە‌تی و بۆ خۆی ئە‌باتەوە”

 

‌ناز عومەر وتوشیەتی”من مە‌بە‌ستم  لەم ڕونکردنەوەیە كۆمێنتی هەندێکە،‌ ئایا ھیچ كە‌سێك ئە‌توانێت برا یان جە‌رگ بفڕۆشێت بۆ پارە‌؟ .

ئێمە عایلە‌یە‌كی سە‌ربە‌رزین و باوكم كە‌سێكی ناودارە‌ ھە‌رگیز بۆ خاتری پارە‌ خۆمان نافرۆشین ھیوادارم لەخە‌مان تێبگە‌ن ئازارمان لە‌گە‌ڵ ئازارتان بێت، دۆخی .من ھی ئە‌م ڕوونکردنەوەیە‌ نە‌بوو، بە‌ڵام مە‌جبوور بووم

ھیوای سە‌لامە‌تی بۆ ھە‌ر تاكێكی بە‌شە‌رە‌ف و سوپاس بۆ هاوخەمیتان”

Image may contain: text
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان