ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو مۆبایلی نوێی گالاکسی نۆت ڕاگەیەنران بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی تەواو ئاست بەرزەوە

خەڵک-

کۆتایی بە چاوەڕوانییە زۆرەکەی هەوادارانی سامسۆنگ هات و کۆمپانیاکە دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند لە نەوەی نۆت بە ناوەکانی
Note10 و Note10 Plus کە خۆیان دەبیننەوە لە چەندین تایبەتمەندی بەرز و سەرنجڕاکێش و لەلایەکی دیکەوە دەوترێت گۆڕانکاری بەرچاو بەدی ناکرێت لە مۆبایلەکەدا.

وەشانی Note10 بە نوێترین پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٥٥ کاردەکات و بە ڕوونمای داینەمیک ئەمۆلێد و ئەمانەی خوارەوەش تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەیە:
شاشە: ٦.٣ ئینج بە جۆرایەتی داینەمیک ئەمۆلێد بە ڕوونی 1080 x 2280 پێکسڵ و پارێزەری گۆرێلا گڵاس و HDR10+.
باتری:3500mAh
ڕام:8GB
بیرگە:256 GB
سیم: ٢ سیمکارت.
پڕۆسێسەر:Exynos 9825 یان سناپدراگۆن ٨٥٥.
کامێرای پێشەوە:سێ کامێرا بە ڕوونییەکانی(١٢ +١٢+١٦) مێگاپێکسڵن.
کامێرای پشتەوە:لە ناو شاشەدایە و بە ڕوونی ١٠ مێگاپێکسڵ.
لاشەکەی:پارێزگاری لە تەڕبوون و تۆز دەکات بە بڕوانامەی IP68.
سیستەمی کارکردن: Android 9.0; One UI
نرخی دەست پێدەکات لە: $949 ـەوە.

Image result for note 10

ئەوەی سەبارەت بە مۆبایلە ئاست بەرزەکەیانە لە ڕووی شاشەوە قەبارەکەی زیاترە و کامێرای پێشکەوتووی تێدایە بە باترییەکی توانا بەرزترە و ئەمانەی خوارەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانیەتی:
شاشە: ٦.٨ ئینج بە جۆرایەتی داینەمیک ئەمۆلێد بە ڕوونی 1080 x 2280 پێکسڵ و پارێزەری گۆرێلا گڵاس و HDR10+.
باتری:4300mAh
ڕام:12GB RAM
بیرگە:256/512 GB
سیم: ٢ سیمکارت.
پڕۆسێسەر:Exynos 9825 یان سناپدراگۆن ٨٥٥.
کامێرای پێشەوە:سێ کامێرا بە ڕوونییەکانی(١٢ +١٢+١٦) مێگاپێکسڵ و هەستەوەرێکی دیکە بۆ وێنەگرتنی سێ دووری
کامێرای پشتەوە:لە ناو شاشەدایە و بە ڕوونی ١٠ مێگاپێکسڵ.
لاشەکەی:پارێزگاری لە تەڕبوون و تۆز دەکات بە بڕوانامەی IP68.
سیستەمی کارکردن: Android 9.0; One UI
نرخی دەست پێدەکات لە: $1,099ـەوە.

قەڵەمی زیرەکی مۆبایلەکان بە شێوازێکی نایاب دروستکراوە و دەتوانێت لە دوورەوە کۆنتڕۆڵی شاشەکەی بکات بۆ نزیککردنەوەی دیمەنەکان و چەند کردارێکی دیکە و هەروەها مۆبایلەکە دەتوانرێت پەیوەست بکرێت بە کۆمپیوتەروە بەبێ ئەوەی پێویستت بە ئامێری دێکس هەبێت و تایبەتمەندییەکانی تەڵخکردنی پشتەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەکان و کارکردن لەسەر وێنەکان بە شێوازی سێ دووری لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی دیکەی مۆبایلەکانە.

Image result for note 10Related image

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

بەرنامەیەکی بەناوبانگە دەبێتە هۆی هاککردنت و هەر ئێستا بیسڕەوە

خەڵک-
لە جیهاندا و لەسەر سیستەمی ئەندرۆید زیاد لە ٤٠ ملیۆن کەس ئەپ Snaptube بەکاردەبەن و لەوانەیە زۆرێکمان ئەم ئەپەمان تاقی کردبێتەوە، بۆ دابەزاندنی ڤیدیۆکانی یوتیوب.

لە ڕێی سیستەمی Secure-D ـەوە ئاشکرا کراوە کە بەرنامەی سناپتیوب چەندین زیانەواڵای ڕەوانەی بەکارهێنەران کردووە لە ڕێی ڕیکلامەکانی ناوییەوە یاخوود سوود وەرگرتن لە چالاکییەکانی بەکارهێنەران لە ناو ئەپەکەدا.

ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەیدا بەردەست نییە و بەشێوازێکی بەربڵاو هەبووە لە نێوان بەکارهێنەراندا و زیانی بەبەکارهێنەران گەیاندووە لە ڕێی ئامڕازێکەوە کە سوودی لە ئاسانکاری دەسەڵات وەرگرتنی مۆبایلەکە وەرگرتووە کاتێک دابەزێنراوە، لە ڕیی بەکارهێنەرانەوە پارەیەکی خەیاڵی دەست کەوتووە و لە کاتێکدا ئەو ڕیکلامانە نایەنە سەر شاشەی مۆبایلەکە  و لە هەمان کاتدا فێڵێکیشە لەو کۆمپانیایانەی ڕیکلامەکەیان لە سناپ تیوب کردووە.

Image result for Snaptube

بەپێی زانیارییەکانی Secure-D ڕێژەی ٧٠ ملیۆن داواکاری گواستنەوەی زیانەواڵا بلۆک کراوە لە ٦ مانگدا کە لە سەرچاوەکەی ئەم ئەپە بووە، لە ڕێی ٤.٤ ملیۆن ئامێرەوە.

هەروەها ئەپی ڤید مەیتیش کە لەلایەن هەمان گەشەپێدەری سناپ تیوبەوە سەرپەرشتی دەکرا و لە وڵاتی چین گەشەپێدراوە بەهەمان شێوە هەڵگری فایلی زیانەواڵایە و پێویستە بەکارهێنەران بیسڕنەوە لەسەر مۆبایلەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئەمریکا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کاڵاکان دەگەیەنرێتە ماڵەوە

خەڵک-

دوای چەندین تاقیکردنەوە بۆ گواستنەوەی کاڵاکان لە ڕێی UAVـەکانەوە واتە ئامێری فڕینی بێ فڕۆکە کە دڕۆنیشی پێ دەوترێت، کۆمپانیای وینگ کە سەر بە گرووپی ئەلفابێتە بووە یەکەم کۆمپانیا بۆ ئەنجامدانی ئەم کردارە.

چەندین تاقیکردنەوە ئەنجامدرا بە دڕۆنەکان لە فنلەندا، وینگ بەشێوەیەکی فەرمی خزمەتگوزارییەکە لە ئەمریکا دەخاتە کار، پاش ئەوەی ڕەزامەندی وەرگرت لە حکومەتی ئەمریکی.

Image result for Wing Launches America's First Commercial Drone

ڕەزامەندییەکە لە سەرەتادا بۆ شاری کریستانسبەرگە لە ویلایەتی ڤێرجینا و پاشان بەردەست دەخرێت بۆ ویلایەتەکانی دیکە کە کۆمپانیاکە لەگەڵ ئەمەزۆندا لە ڕکابەریدان لەم بوارەدا.

دڕۆنەکان کێشیان ٤.٨ کیلۆگرام دەبێت و دەتوانن ١.٥ کیلۆگرام هەڵبگرن و بە مەودای ١١٣ کیلۆمەتر بڕۆن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەکنەلۆژیای 5G هێندە پێش دەکەوێت مۆبایلە ئاست مامناوەندەکانیش لە ٢٠٢٠ دا دەیان بێت

خەڵک-

مانگی پێنج کۆمپانیای میدیاتێک پڕۆسێسەرێکی ڕاگەیاند بە ناوی Helio M70 5G، بەڵام هەتاوەکوو ئێستا چاوەڕێی بەفەرمی بڵاوکردنەوەی ئەو چیپ سێتەین، و قەبارەکەی ٧ نانۆمەتر دەبێت و بۆ مۆبایلەکانی ئۆپۆ و ڤیڤۆ دروستکراوە.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی چین ڕایدەگەیەنن کۆمپانیاکە سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پڕۆسێسەرێکی نوێی ٧ نانۆمەترییە لە جۆری SoC، کە ئەم جۆرەیان بەتەواوی دەگونجێت لەگەڵ ئەو مۆبایلانەی ئاست مامناوەندن.

Image result for MediaTek planning to introduce 5G chipsets for midrangers in 2020

بەپێی زانیارییەکانی MyDrivers نەخشەی پڕۆسێسەرەکە هاوشێوەی MT6885 دەبێت بەڵام بە قەبارەیەکی بچووکەوە و تێچوویەکی کەمتر هەروەها ڕاگەیاندنیشی دەکەوێتە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتووەوە و جێگیرکردنیشی لەسەر مۆبایلەکان دەکەوێتە چارەکی سێیەمەوە.

٤ دیزاین هەیە کە پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە جێبەجێی بکات و سەرجەمیان بە توانای باشترکردنی بەشەکانی CPU و GPU فەراهەم دەکرێن.

پێشبینی دەکرێت میدیاتێک ١٠٠ ملیۆن پڕۆسێسەر بفرۆشێت کە ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت بۆ کۆمپانیاکە و نیوەی ئەو پڕسێسەرانە لە جۆرەکانی MT6885 و MT6873 دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان