ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“ڕەوشی ئەمنی موسڵ لە مەترسیدایە”

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، چەكدارانی داعش بە ئاشكرا لە ناوچەكانی باشور و ڕۆژئاوای موسڵ هاتوچۆ دەكەن و لە هەندێك شوێنیش بنكەی سەربازییان داناوە.

سەعید مەموزینی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دۆخی موسڵ زۆر نائارامە و ناكۆكی قوڵ لە نێوان سوپای عیراق و چەكدارانی حەشدی شەعبییدا هەیە.

وتیشی”ناوچەكانی دەوروبەری موسڵ تەواو نائارامن، چەكدارانی داعش بە ئاشكرا هاتوچۆ دەكەن و هێرش دەكەنەسەر سوپای عیراق و هاووڵاتیانی مەدەنی”.

ئەو بەرپرسەی پارتی ڕونیكردەوە، لە ناوچەكانی شارۆچكەی بەعاج، ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی داعش هەن و مەترسییان دروستكردووەتەوە، بەهۆی لاوازی هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە.

ساڵی 2014ەوە، نزیكەی 400 چەكداری داعش لە قەزای بەعاجەوە هێرشیانكردەسەر موسڵ و لە ماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵیانكرد.

عێراق

باسی عیراق دەكات
بۆمپیۆ بۆ ئێران: وەڵاممان یەكلاكەرەوە دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، هەڕەشەی وەڵامدانەوەیەكی “یەكلاكەرەوە” دەكات لە ئێران، گەر بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لە عیراق زیانیان پێبگات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە زنجیرەیەك هێرشی موشەكی لەم ماوەیەی دواییدا كرایە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا و نێردە دیپلۆماسییەكانی وڵاتەكە لە عیراق.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند”وەڵامێكی یەكلاكەرەوەمان دەبێت، گەر بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە عیراق زیانیان پێبگات، لەدوای ئەو زنجیرە هێرشە موشەكییەی كرایە سەر بنكە سەربازییەكان”.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئەمریكاییە”پێویستە ئێران ڕێز لە سەروەریی دراوسێكانی بگرێت و دەستبەجێ‌ دەست لە پشتیوانی لایەنی سێیەم هەڵبگرێت لە عیراق و هەموو وڵاتانی ناوچەكە”.

ئەم هۆشدارییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەكاتێكدایە كە لە 28ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، زنجیرەیەك هێرشی موشەكی كرایە سەر بنكە سەربازیی و نێردە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا لە عیراق، بە باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانیش لە ناوچەی سەوز كە بەشێوەیەكی تۆكمە پاسەوانی دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەنهێنی بووە
ڕۆژنامەیەك: بەرپرسانی ئەمریكا و ئێران لە بەغدا كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەواڵە دزەپێكراوەكان لە بەغدا، باس لەو چاوپێكەوتنە نهێنیانە دەكەن كە لە پایتەختی عیراق لەنێوان بەرپرسانی ئەمریكایی و فەرماندە ئەمنییەكانی ئێراندا ئەنجامدرراون.

ڕۆژنامەی (أخبار الخلیج)ی بەحرێنی لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی نزیك لە هاوپەیمانی بنیاتنان لە عیراق بڵاویكردووەتەوە”دوای ئاڵوگۆڕپێكردنی زنجیرەیەك نامەی نهێنی لەنێوان هەردوولا، ئەمریكاییەكان و ئێرانییەكان لە بەغدا چاوییان بە یەكتر كەوتووە، لەو چاوپێكەوتننانەشدا ئێرانییەكان بە ئەمریكاییەكانیان ڕاگەیاندووە كە ئامادەن دەستبەرداری عیراق ببن و بە تەواوەتی بچنە دەرەوە، لەبەرانبەر بەڵێنی ئەمریكا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر تاران، و ڕاگرتنی جموجۆڵەكان بۆ ڕوخانی سیستمی سیاسی لە ئێران”.

ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەوەكە دەڵێت”وەڵامی ئەمریكا بۆ پێشنیازەكەی ئێران، ڕەتكردنەوە بووە و پشتی بە كۆدەنگی نێودەوڵەتی بەستووە بۆ ڕاگرتنی چالاكییەكانی ئێران لە وڵاتانی ناوچەكە، بەوپێیەی واشنتن ناتوانێت خواستی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ لەقاڵبدانی چالاكییەكانی ئێران پشتگوێ‌ بخات، و بەرپرپەرچی تاران نەداتەوە لەو دەستوەردانەی لە وڵاتانی ناوچەكەدا دەیكات كە هەڕەشەی بۆسەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی دروستكردووە”.

لە مانگی ڕابردوودا، ماڵپەڕی (روسیا الیوم) لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسی عیراقیەوە، تەئكیدی لەسەر بوونی وتوێژەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران كردەوە سەبارەت بە ڕەوشی عیراق.

ڕۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەكەی بڵاویكردبووەوە”وتوێژەكان لەو دەمەدا لەسەر بابەتی مانەوەی عادل عەبدولمەهدی بوون لە پۆستی سەرۆكی حكومەت و هەردوولا لەو بارەیەوە لەسەر زۆرێك لە دۆسێكان ڕێنەكەوتوون، بە تایبەتیش ئەو لایەنانەی پەیوەندییان بە حەشدی شەعبییەوە هەبووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆی بەرانبەر ڕەوشی عیراق دەردەبڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوا لە حكومەتی عیراق دەكات لێكۆڵینە بكات لە سەركوتكردنی خۆپیشاندەران و ئەو توندوتیژییەی لەم ماوەیەدا باڵی بەسەر وڵاتەكەدا گرت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بڵاوكرایەوە”ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن بەرامبەر كوشتنی خۆپیشاندەران، و بە هەمان شێوە زیادبوونی دیاردەكانی ڕفاندن و كوشتن و شێواندن و بەئامانجگرتنی چالاكوانان”.

ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆی بەرانبەر بە تێوەگلانی گروپە چەكدارەكانيش لە كاری كوشتن و بە ئامانج گرتنی خۆپیشاندەران و چالاكوانان خستووەتەڕوو كە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا بەشێوەیەكی زەق لە بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراقدا بەدیكران.

پێشتر نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق، لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاندبوو “زانیاریی باوەڕپێكراویان بەدەست گەیشتووە، كە خۆپیشاندەران و چالاكوانە دیارەكان بەئامانج دەگیرێن و دەستگیر دەكرێن لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و ئەو گروپانەی، كە بە میلیشیا پۆلێن دەكرێن”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابرددووەوە، عیراقییەكان خۆپیشاندان دەكەن و داوای باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و ڕەخساندنی هەلی كار و چاكسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی دەكەن، لەو خۆپیشاندانانەشدا بەهۆی پێكداهەڵپژانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، سەدان كەس كوژران و هەزارانی تر برینداربوون، هەر بەو هۆیەوە لە سەرەتای ئەم مانگەدا پەرلەمانی عیراق، ڕەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان