ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەوێنە؛ حەیدەر عەبادی لە حەجە و پەیامێكیش بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق، چۆتە حەج و لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا ئەو ڕێوڕەسمە پیرۆزە، كە بە یەكێك لە ئەركانەكانی ئاینی ئیسلام دادەنرێت ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ چوار شەممە، حەیدەر عەبادی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسینێك و چەند وێنەیەكی بڵاوكردەوە، كە تێیاندا دەركەوێت، لەئێستادا لە وڵاتی سعودیەیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

عەبادی لە پەیامێكیشدا، كە لەگەڵ وێنەكاندا بڵاویكردۆتەوە، ئاماژە بە گۆڕستانی شەهیدەكانی ئوحد و گۆڕی حەمزەی مامی پێغەمبەر (د.خ) و موسعەبی كوڕی عومەیر دەكات، كە لە پشتییەوە كێوی ئوحد دەردەكەوێت، كە پێغەمبەر و یارانی لەكاتی شەڕەكەدا كردیانە پەناگە.

عەبادی باس لەو نەهامەتیانە دەكات، كە بەهۆی پابەندنەبوون بە فەرمانەكانی پێغەمبەر بەسەر مسوڵماناندا هات لە شەڕی ئوحد و لە قورئاندا ئاماژەی پێكراوە، كە بە وتەی عەبادی، “دەكرێت سوود لەو ڕووداوە وەربگیرێت و نسكۆ بكرێتە سەركەوتن بە سوربوون لەسەر ئەنجامدانی چاكسازی و دڵسۆزی و شێلگیری”.

هەر لە نووسینەكەیدا، عەبادی باس لە زیانەكانی دووبەرەكی و ناكۆكی دەكات و ئاماژە بە جیابوونەوەی هەندێك دەكات لە سەردەمی پێغەمبەر (د.خ) كە مزگەوتێكیان بۆ دروستكردنی ئاژاوە و پشێوی جیاكردبووەوە، ئەو ڕووداوەش هاوتا دەكات لەگەڵ ئەوانەی لەمڕۆدا ئایین بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاردەهێنن و دەیانەوێت لێوەی دزییەكانیان بشارنەوە.

عێراق

لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2339 كەسیش چاكبوونەتەوە و هاوكات 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2339 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 54 كەس و هەولێر 84 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان