ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانی فەتح بۆ (خەڵك): حكومەتەكەی عەبدولمەهدی میراتگری كێشە كەڵەكەبووەكانە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت پێیوایە، حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، میراتگری كێشە كەڵەكەبووەكانی پێش خۆیەتی، بەڵام وێڕای ئەوەش توانیویەتی تائاستێكی باش سەركەوتوو بێت.

فازڵ جابر، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، “عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، سەرۆكایەتی حكومەتێك دەكات، كە میراتگری زۆرێك لە كێشەكانی پێش خۆیەتی، هەر لە ساڵی 2003وە بگرە تا دەگاتە ئێستا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی هەنگاوی ئەرێنی باش هەڵبنێت و تا ئەندازەیەك سەركەوتوو ببێت، ئەمەش مانای ئەوە نییە، كە كێشە و گیروگرفت نییە”.

بە وتەی پەڕلەمانتارەكەی فەتح، “ڕێژەی سەركەوتوویی حكومەتی ئێستا عیراق، دەكرێت بە ڕێژەیەكی باش دابنرێت، ئەوان لە هاوپەیمانی فەتح، پشتگیری تەواوی حكومەت دەبن”.

عێراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی كۆرۆناوە بڕیاری نوێی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستیی عیراق چەند ڕێوشوێنیكی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند و لە ڕۆژی پێنجشەممە 27/2/2020 تا 7/3/2020 شوێنە گشتییەكان، هۆڵەكانی سینەما، قاوەخانە و یانە كۆمەڵایەتییەكان دادەخرێن.

وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن ڕایگەیاندووە، لە سبەینێ 27/2/2020 تا 7/3/2020 لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت.

هاوكات قەدەغەی گەشتكردنیشی بۆ هەریەكە لە وڵاتانی (چین، ئێران، ژاپۆن، كۆریای باشوور، تایلەند، سەنگاپورە، ئیتاڵیا، كوەیت و بەحرەین) ڕاگەیاندووە، هەروەها هاتنی هاووڵاتییانیشی لەو وڵاتانەوە بۆ عیراق قەدەغەكردووە جگە لە نێردە دیپلۆماتییەكان.

جگە لەو ڕێوشوێنانەش وەزارەتی تەندروستی عيراق ڕایدەگەیەنێت، پشكنینی تەندروستیی بۆ هەموو گەشتیارێك دەكرێت كە ڕوو لە عیراق دەكات و گردبوونەوەكانی خەڵكیش قەدەغەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هۆكارەكەی ئاشكرادەكات
پاپای ڤاتیكان سەردانەكەی بۆ عیراق هەڵوەشاندەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، خەمباری خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر بەو “ڕەوشە قورسەی گەلی عیراقی تێدا دەژی”، ڕەتیشیدەكاتەوە لەمساڵدا بتوانێت سەردانی وڵاتەكە بكات.

لەكاتی سڵاوكردن و لە كۆتایی چاوپێكەوتنە كراوەكانی چوار شەممە لەگەڵ خەڵك لە گۆڕەپانی قەدیس بوترس لە ڤاتیكان، پاپا فرانسیس پەیامێكی بۆ عیراقییەكان ڕاوانە كرد و وتی:”من زۆر لەئێوەوە نزیكم، چونكە ئێوە لە گۆڕەپانی شەڕدان، ئێوە بەدەست جەنگەوە دەناڵێنن”.

لە پەیامەكەیدا، پاپای ڤاتیكان ڕایگەیاند”نوێژ لەپێناو ئاشتی لە وڵاتەكەتاندا دەكەم كە بڕیار بوو لەم ساڵدا سەردانی بكەم”.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو، بەفەرمی بانگهێشتی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكانی كرد، تا سەردانی عیراق بكات.

پێشتر لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی كۆمارەوە بڵاوكرابۆوە هاتبوو”جەنابی سەرۆك كۆمار لە میانی پێشوازی لە كاردیناڵ مار لویس رۆفایل بەتریاركی بابل، ئاماژەی بە نامەیەك كردبوو كە بۆ قەداسەتی پاپای ناردووە، و تێیدا باسی لە گرنگی سەردانە مێژووییەكەی كردووە كە پشتيوانی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ عیراق و واتایەكی گەورەی دەبێت، وێڕای كاریگەریی لەڕووى پتەوكردنی شیرازەی كۆمەڵایەتی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلی عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ناوی كاندیدەكانی كابینە وەزارییەكەی عەللاوی ئاشكرا دەكرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو ناوانە ئاشكرا دەكات كە پێشبینی دەكرێت، لەلایەن محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوەوە پێشكەش بكرێن، تا بۆ كابینە وەزارییەكەی دەنگییان لەسەر بدرێت.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، پێدەچێت عەللاوی ئەم ناوانەی خوارەوە بۆ بەردەم پەرلەمان پێشكەش بكات تا دەنگییان لەسەر بدرێت:”زەینەب عەبدولساحیب عەبود وەزیری پەیوەندییەكان، قوسەی عبدولموحسین بۆ وەزیری بەرگری، جابر حەبیب جابر بۆ وەزارەتی دەرەوە، موزر زەكی وەزیری تەندروستی، مازن موحسین حەكیم بۆ وەزارەتی پەروەردە، موزاحم خەیات بۆ وزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی، واسق هاشمی بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئەحمەد مەكی راجی كوبە بۆ وەزارەتی گواستنەوە”.

هەروەەها هەریەك لە:”باسم جەمیل بۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران و حسێن چەلەبی بۆ وەزیری نەوت، و نەزیر عەباس ئەنساری بۆ وەزیری داهاتە ئاوییەكان و شاكر عبدولئەمیر بۆ وەزیری كشتوكاڵ و مەزهەر محەمەد ساڵح، ومحەمەد ئەمین عەلوانی، و خالید بەتال نەجم، كاندیدن بۆ وەزارەتی پلاندانان، یوسف محەمەد مەحمود مەشهەدانی بۆ وەزیری پیشەسازی و كانزاكان و چاسب عبدلزەهرە بۆ وەزیرە كارەبا و ریاز خەزرەجی بۆ وزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و ئەحمەد وەلید عبدلڕحمان بۆ وەزیری لاوان و وەرزش و سوندس عومەر عەلی بۆ وزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دیاریی كراون”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی، لە 1ی شوباتی 2020، لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمارەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق ڕاسپێردرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان