ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەوڵەتی یاسا: حكومەتەكەی عەبدولمەهدی لاوازە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، كە لەلایەن نوری مالكییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە حكومەتەكەی عەبدولمەهدی لاوازە و ناتوانێت خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان دابین بكات.

عەبدولهادی سەعداوی، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی لاوازە و ناتوانێت خزمەتگوزاری دابین بكات و دۆسێكان بەشێوەیەكی دروست بەڕێوەببات”.

لەگەڵ ئەوەشدا بە وتەی سەعداوی، “هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، تائێستاش پشتیوانی لەو حكومەتە دەكات و بە هەموو شێوەیەك هەوڵ بۆ سەرخستنی دەدات، وێڕای خاوی حكومەت لە زۆربەی دۆسێكان”.

ئەم لێدوانەی عەبدولهادی سەداوی لەكاتێكدایە، كە ڕەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم لەئێستادا خۆی وەك ئۆپۆزسیۆن لەبەرانبەر حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی دەردەخات و هاوپەیمانی نەسریش، كە لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، هەڵوێستێكی هاوشێوە دەخاتەڕوو، بەڵام هەریەك لە هاوپەیمانییەكانی سائیرون و فەتح، كە دوو گەورەترین فراكسیۆنی پەڕلەمانین لە پەڕلەمانی عیراق، سوورن لەسەر ئەوەی تا دواڕادە پشتگیری لە عەبدولمەهدی بكەن و كار بۆ سەرخستنی حكومەتەكەی بكەن.

عێراق

چوار عیراقی لە ئێران توشی كۆرۆنا بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

چوار هاووڵاتی عێراقی لە تارانی پایتەختی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

ماڵپەڕی (میدڵ ئیست نیوز)ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، ئەو چوار عێراقییە لە گەڕەكی (دەوڵەت ئاباد) لە باشووری تاران دەژین.

بەپێی زانیارییەكان ئەو هاووڵاتیانە لە نەخۆشخانەدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان، هەرچەندە تائێستا لایەنی فەرمی ئێران ڕاگەیەندراوی بڵاونەكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمیندارێتی بەغدا دەنگۆیەك ڕەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەنگۆی ئەوە بڵابووەتەوە كە ئەمیندارێتی بەغدا چەند كەسێك دادەمەزرێنێت، بەڵام ڕەتیدەكاتەوە.

ئەمیندارێتی بەغدا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەنگۆی ئەوە لە چەند ماڵپەڕێك و تۆڕی كۆمەڵایەتییدا بڵاوكراوەتەوە، كە چەند كەسێك لەسەر كەرتی گشتی دادەمەزرێن، بەڵام دورە لە ڕاستییەوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”باشترە میدیاكان بە وردییەوە هەواڵ بڵاوبكەنەوە و تەنها زانیاری لەسەرچاوەی باوەڕپێكراو و فەڕمییەوە وەربگرن”.

دامەزراندن لە ساڵی 2014ەوە لە عیراقدا بە تەواوەتی سنورداركراوە، بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش و زیادبوونی خەرجی ئاوارەكانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا.. زنجیرەیەك تەقینەوە ڕوویاندا

خەڵك – بەشی هەواڵ

زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویدا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو زنجیرەیەك تەقینەوە لە ناوچەكانی (مەشتەل، زەعفەرانیە و ئەبودشیر)ی بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویانداوە.

بەپێی زانیارییەكان، سەرجەم تەقینەوەكان لە ڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجام دراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەكانەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونەتە قوربان، بەڵام تا ئێستا لایەنە ڕەسمییەكان ئاماری زیانەكانی ئاشكرانەكردووە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان