ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسێك هەڕەشەی مانگرتن لەبەردەم پەڕلەمان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ
بەهۆی دابین نەكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان، سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی ناوچەی سەدر لە بەغدا هەڕەشەی مانگرتن لەبەردەم پەڕلەمان دەكات.

كامیل خەنجەر، سەرۆكی شارەوانی ناوچەی سەدر لە بەغدا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كە بێدەنگی و خۆگێلكردنێكی حكومی هەیە سەبارەت بە پێشكەشكردنی خزمەتنگوزارییەكان بە هاووڵاتیانی ناوچەی سەدر لەبوارەكانی پەروەردە و تەندروستی و كارەبا و پڕۆژەكانی دیكە.

ڕاشیگەیاند، پێویستە پەلە بكرێت لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای ئاوەدانكردنەوەی ناوچەی سەدر تاوەكو ببێتە پابەندییەك لەسەر حكومەت بۆ جێبەجێ‌ كردنی بڕگەكانی پڕۆژەی گەشەپێدان لە ناوچەكە.

خەنجەر داوای لە حكومەتی عیراق كرد خۆی لە داواكارییەكانی هاووڵاتیانی ناوچەی سەدر “گێل نەكات” و داواشی لە سێ‌ سەرۆكایەتیەكە كرد سەردانی ناوچەكە بكەن و خۆیان لە نزیكەوە دۆخەكە ببینن.

سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی ناوچەی سەدر بڕیاریشیدا خۆپیشاندان و مانگرتن لەبەردەم پەڕلەمان ئەنجام بدات ئەگەر حكومەت وەڵامی داواكارییەكانی خەڵكی سەدر نەداتەوە.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان