ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەترسییەكانی ئاوی لەدەبەنراو ئاشكرا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

پسپۆڕیكی بواری خۆراك ڕایدەگەیەنێت، یەكێك لە زیانەكانی گواستنەوە و عەمباركردنی نا تەندروستی ئاوی لەدەبەنراو ئاشكرادەكات.

لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنەكانی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بە گواستنەوە و عەمباركردنی ئاوی لەدەبەنراو لەپلەی گەرمی بەرز و بەرتیشكی خۆردا، كرداری بەهەڵمبوون ڕوودەدات كە دەبێتەهۆی گەشەكردنی قەوزە و بڵاوبوونەوەی بەكتریا تێیدا و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

وتیشی”لەكارگەكاندا ئاو بەگازی (ئۆزۆن) خاوێن دەكرێتەوە، پاشان دەكرێتە دەبە ‌پلاستیكییەكانەوە، بۆئەوەی كرداری بە هەڵم بون ڕوونەدات، هەربۆیە پێویستە دوای بیست و چوار كاتژمێر لە ‌دەبەنانی ئینجا‌ ئاوەكە بخرێتە بازاڕەوە”.

ئاشكراشیكرد، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان ئاوێكی بێ مەترسی و تەندروستیان بەدەست بگات، پێویستە گواستنەوە و عەمباركردنی ئاوی لەدەبەنراو لە (25) پلە گەرمی كەمتر و دوور لە تیشكی خۆر ئەنجام بدرێت.

لای خۆشیەوە گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، نوسراومان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی كردووە بۆئەوەی ڕێگە نەدەن هیچ ئۆتۆمبێلێك ئاوی لەدەبەنراو لەبەرتیشیكی خۆر بگوازێتەوە.

وتیشی”لە ماركێت و بازاڕەكانیشدا بەهیچ جۆرێك نابێت ئەو ئاوانە لەبەرتیشكی خۆر هەڵبگیرێن”.

کوردستان

هەرێم.. سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژی پێنج ئەندامی خێزانێك دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دادگای تاوانەكان لە شاری هەولێر، سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی خێزانە كوردە پێنج كەسییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان دەركرد.

برزۆ سەعید پارێزەری دۆسیەكە ڕایگەیاند، لە دادگای تاوانەكانی هەولێر، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ تاوانباری سەرەكیی دۆسیەی كوشتنی خێزانەكەی گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دەركراوە.

برزۆ سەعید ڕوونیشیكردەوە، بڕیارەكە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ تەمیزكردنەوەی، ڕەوانەی دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئەگەر لەوێوە پەسەند بكرێت، بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 3/10/2019 خێزانێكی پێنج كەسیی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان، لە گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی هەولێر تەرمەكانیان دۆزرایەوە كە دایك و باوك و سێ منداڵی بچوك بوون، دواتر هێزەكانی ئاسایشی هەولێر تاوانباری ڕووداوەكەیان دەستگیركرد كە ناوی (ف. ك. ڕ.)ە، دانی نا بە تاوانەكەیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تۆمەتبارێك لە هەولێر هەڵات و لە سلێمانی دەستگیر كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا، كە لەلایەن پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەردەقارەمان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار ناوی‌ (ع، ع، ف) بەڕەگەز كوردە و لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێرەوە بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣ لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ داواكراو بووە.

پۆلیسی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، پاش گرتنەبەری‌ ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبار ڕەوانەی‌ پۆلیسی‌ هەولێر دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كچێك دوای ددان كێشان گیانی لەدەستدا

خەڵك- ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۱ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ كچێك دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی بەماوەیەك گیان لەدەست دەدات.

شەمال دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران  بۆ (خەڵك) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ كاتژمێر ۳:۳۰ خولەك ئاگادار كراینەوە بەبوونی ڕووداوێك، كەوا كچێك بەناوی (س.ع.ح ) دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەماڵەوە باری تەندروستی تێك دەچێت.

دەشڵێت: “دوای تێكچوونی دۆخی تەندروستی هێناویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لەڕێگا گیانی لەدەست داوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، كچەكە خەڵكی ناحیەی سیدەكانە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٤ە.

جەختیشی كردەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵێنەوە دەستی پێ كردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان