ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حەشدی شەعبی هەڕەشەی لابردنی عەبدولمەهدی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

گروپی نوجەبا، كە یەكێكە لە گروپە بەهێزەكانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی دورخستنەوەی عادل عەبدولمەهدی كرد، ئەگەر بەردەوام بێت لە پیادەكردنی سیاسەتی دوور لە بەرژەوەندی ئێران.

نوجەبا لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداری داوەتە سەرۆك وەزیران، كە نەیتوانیووە كارنامەی حكومەتەكەی جێبەجێ‌ بكات و ستراتیژی نیشتیمانی و بێلایەنی هەبێت، بەڵكو نزیكبووەتەوە لە هێڵی ئەمریكاوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەو گروپە باسی لەوەكردووە، عادل عەبدولمەهدی دەبێت چیتر سیاسەتی نزیك لە ئەمریكا و دژ بە ئێران پەیڕەو نەكات و بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی لابردن دەبێتەوە.

هەڕەشەی ئەو گروپە چەكدارە لەكاتێكدایە كە چەند فڕاكسیۆنێكی پەڕلەمانی عیراق هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆك وەزیرانی عیراق دەدەن، بەتایبەتی دوای ئەوەی عەبدولمەهدی ڕازی نەبووە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێت.

ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ گرژییەكانی نەینەوا دوای ئەوەی لیوای 30ی حەشدی شەعبی فەرمانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقی بۆ كشانەوە لە دەشتی نەینەوا جێبەجێنەكرد.

عێراق

ئایا مەرجەعیەتی باڵای ئاینی دەست لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران وەردەدات؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە دوای ساڵی 2003وە كاریگەری زۆری لە دیاریكردنی نەخشەی سیاسی عیراقدا هەبووە، بەڵام پەڕلەمانتارێكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ڕەتیدەكاتەوە مەرجەعیەت دەست لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق وەربدات.

حەسەن مەسعودی، پەڕلەمانتاری ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، بە (خەڵك)ی ڕایگەیاند، مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە نەجەف، نە لە ڕابردوودا بەشداری كردووە و نە لەم ماوەیەشدا بەشداری دەكات لە هەڵبژاردنی ئەو كەسەی، كە سەرۆكایەتی حكومەت دەكات”.

بە وتەی مەسعودی، “بەڵام مەجەعیەت هێڵە پانەكانی خستۆتەڕوو، سەبارەت بە تایبەتمەندی و خەسڵەتی ئەو كەسێتییەی سەرۆكایەتی حكومەت دەكات لەم قۆناغە ناسكەی، كە وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، بۆیە مەرجەعیەتی باڵای ئاینی نە لە دوور و نە لە نزیك دەستوەردانی نابێت لە هەڵبژاردنی كاندیدێك بۆ سەرۆكایەتی حكومەت”.

هەینی ڕابردوو، عەبدولمەهدی كەربەلائی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق، داوای كردبوو بەبێ‌ دەستوەردانی دەرەكی سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ هەڵببژێردرێت، ڕەتیشیكردبووەوە مەرجەعیەت ببێتە لایەنێك لە هەر وتوێژێكدا، كە لەبارەی پێكهێنانی حكومەتەوە سازدەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، خۆپیشاندەران پاڵاوگەیەكی نەوت لە باشووری عیراق دادەخەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندەران دەروازەی پاڵاوگەیەك لە پارێزگای دیوانیە لە باشووری عیراق دادەخەن.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەك بە میدیاكانی عیراقی ڕایگەیاند، ژمارەیەك لە هاووڵاتیان لەبەردەم دەروازەی پاڵاوگەی شەنافیە لە خۆرئاوای دیوانییە خۆپیشاندانییان كرد و داوای دامەزراندییان كرد.

بە وتەی سەرچاوەكە، “خۆپیشاندەران لەئێستادا دەروازەی پاڵاوگەكەیان داخستووە”.

لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە، خۆپیشاندان بەغدا و پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقیان گرتۆتەوە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و فەراهەمكردنی هەلی كار و باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان دەكەن، لە ئەنجامی پێكداهەڵپژانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكانیش، تائێستا زیاتر لە 450 كەس كوژراون و هەزارانی تر برینداربوون.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ڕەوتی حیكمە بۆ (خەڵك) میكانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی، كە لەلایەن عەممار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، میكانیزمەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرا دەكات و ئاماژە بەو میكانیزمانە دەكات، كە لە دەستووردا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران دیاری كراون.

حەسەن مەسعودی، پەڕلەمانتاری ڕەوتی حیكمە، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی ئەو میكانیزمانەی لەلایەن دەستوورەوە دیاری كراون، سەرۆك وەزیران لەلایەن گەورەترین فراكسیۆنی پەڕلەمانییەوە هەڵدەبژێردرێت و پاشان لەماوەی دەستووریدا ناوەكەی بۆ سەرۆك كۆمار بەرزدەكرێتەوە و دواتر دەخرێتە بەردەم پەڕلەمان، تا دەنگی لەسەر بدرێت”.

مەسعودی بەپێویستی زانی، “لایەنە سیاسییەكان ئەوە لەبەرچاوبگرن، كە لەكاتی هەڵبژاردنی كەسێتییەك بۆ گرتنەدەستی پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەو تایبەتمەندی و خەسڵەتانە لەبەرچاو بگیرێن، كە لەلایەن شەقامی عیراقەوە خراونەتەڕوو”.

لەبارەی سازشكردنی هاوپەیمانی سائیرونیش بۆ شەقام و خۆپیشاندەران سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران، پەڕلەمانتارەكەی ڕەوتی حیكمە وتی، “ئاشكرایە گەورەترین فراكسیۆن لەلایەن دادگای باڵاوە دیاری دەكرێت و ئەو فراكسیۆنە ناگرێتەوە، كە زۆرترین كورسی پەڕلەمانی هێناوە، بەڵكو ئەو هاوپەیمانییە دەگەیەنێت، كە زۆرینە لەنێو پەڕلەماندا لەخۆدەگرێت، بۆیە دەكرێت هەر لایەنێك بەدەر لە سائیرون و فەتح، لەنێو پەڕلەماندا یەكبگرێت و گەورەترین فراكسیۆنی پەڕلەمانی پێكبهێنێت”.

بە وتەی حەسەن مەسعودی، “چاوەڕوان دەكرێت تەوافوق لەبارەی گەورەترین فراكسیۆنەوە بكرێت و پاشان هەر بە تەوافوق كەسێتییەك بۆ سەرۆكایەتی حكومەت هەڵببژێردرێت و دواتر بۆ سەرۆكایەتی كۆمار و پەڕلەمان پێشكەش بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ماوە دەستوورییەكە بۆ ئەنجامدانی ئەو كاتە چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە”.

مەسعودی هیوای خواست، پڕۆسەكە بەشێوەیەكی شیاو بەڕێوەبچێت و ببێتە مایەی كەمكردنەوەی تەنگژەكان لە شەقام و سەرۆك وەزیرانی نوێش دەست بە پێكهێنانی كابینەكەی بكات و لەكاتی كاركردنیشیدا پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان و خزمەتكردن بە گەل بكاتە دەستپێكی كارەكانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان