ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

گیراوەیەک بۆ سپیکردنەوەی ددان کە زۆر سوودی لێدەبینت و کاریگەری خێرایە

خێزان

ئاشكرایە زەردەخەنە هۆكاری جوانیە بەڵام زەردەخەنەیەكی جوان پێویستی بە ددانێكی سپی و تەندروستە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەندێ‌ كات مەعجونی ددان و شتنی ئەو سپیەت پێ نابەخشێت بەڵام بەتەنها بەكارهێنانی زەردەچەوە دەتوانی ئەو ئەنجامەت دەستبكەوێت كەدەتەوێت لە ماڵەوە.

 

زەردەچەوە  هەم ددان سپی دەكاتەوەو هەم لە هەوكردنی پوك رزگارت دەكات، بەم شێوەیەی خوارەوە بەکات چۆنێتی ئامادەكردنی:

-كەوچكێك زەیتی گوێزی هندی
-كەوچكێك زەردەچەوە
-دودڵۆپ زەیتی زەیتون.

 

پێکهاتەکان بەباشی پێكەوە تێكەڵبكە  تا وەك هەویرێكی لێدێت پاشان بیدە لە ددانت و ددانتی پێ بشۆ، دەتوانی هەفتەی دوو بۆ سێ‌ جار ئەمە دووبارە بكەرەوە بۆ ئەنجامی باشتر.

ریکلام

تەندروستی

سستمی خۆراکت ٧ دەیەی هەیە، هەرکەس نایەوێت قەڵەو بێت دەبێت ئەمانە بزانێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە ٧ دەیەی سستمی خۆراکە، کە هەرکەس نایەوێت قەڵەو بێت دەبێت بیزانێت:

 

-دەیەی یەکەم:٠ بۆ ١٠ ساڵ

منداڵ هەمان ڕەوشتی خواردنی دایک و باوکی هەیە بۆیە دەبێت دایک و باوک خۆراکی تەندروست بخۆن،زۆر گرنگە کە منداڵ خۆراکە تام و پێکهاتە و ڕەنگ جیاوازەکان تاقیبکاتەوە تاوەکو لە داهاتوودا ڕقی لە خواردنێکی دیاریکراو نەبێت.

 

-دەیەی دووەم:١٠ بۆ ٢٠ ساڵ

کاتی هەرزەکاری ئارەزووی خۆراک بەهۆی هۆرمۆنەکانەوە زیاد دەکات،ئەم قۆناغە گرنگە چونکە شێوازی خۆراک دیاری دەکات لە داهاتودا. هەرزەکار خۆی خواردنی ناتەندروست هەڵدەبژێرێت بۆیە پێویستی بە ئامۆژگاری کردن هەیە لەم قۆناغەدا. 

 

دەیەی سێیەم:٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ 

لەم قۆناغەدا ئارەزووی خۆراک زۆردەبێت و هەستی تێربوون کەم دەبێتەوە بۆیە هەوڵبدە ئەو خۆراکانە بخۆی کە ڕێشاڵ و پرۆتینیان زۆر تێدایە چونکە وادەکەن زوو هەست بە تێری بکەیت.

 

دەیەی چوارەم:٣٠ بۆ ٤٠ ساڵ

لەم قۆناغەدا هەوڵبدە خراپی شێوازی خواردنت بگۆڕێت و ئەو بارودۆخانە چاکبکەیت کەوات لێدەکەن قەلەقبیت. 

 

دەیەی پێنجەم:٤٠ بۆ ٥٠ ساڵ

لەم تەمەنەدا دەبیت گۆڕانکاری لە شێوازی خواردندا بۆ باشتر کردنی تەندروستیبێت چونکە لەم قۆناغەدا کێشەکانی تەندروستی دەردەکەون وەک پەستانی خوێن.

 

دەیەی شەشەم:٥٠ بۆ ٦٠ ساڵ

ماسولکەکان لە تەمەنی ٥٠ ساڵ بەرەو سەرەوە بە بەردەوامی کێشی خۆیان لەدەست دەدەن بۆیە لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە کە خۆراکی تەندروست و پڕ پرۆتین بخۆیت. 

 

دەیەی حەوتەم:٦٠ بۆ ٧٠ ساڵ  

کێشی لەش لەم کاتەدا خۆنەویستانە کەم دەکەن بەهۆی لە دەستدانی ئارەزووی خۆراک و هەستی برسیەتی بۆیە شێوازێکی خۆراکی تەندروست کە لەلایان شارەزایەکی خۆراکەوە دانرابێت زۆر گرنگە. 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند جوڵەیەک کە تەنها بە هەناسەدانە و ورگت دادەبەزێنێت

خێزان

وەرزشکردن بە گەدە لە ڕێگەی هەناسەدانەوە یەکێکە لە ڕێگا بەسوود و تاقیکراوەکان کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت، ئەمەی خوارەوە هەندێک ئامۆژگاری گرنگە لەو بارەیەوە:

 

– لەسەر پشت ڕابکشێ و تا دەتوانیت هەناسە هەڵمژە، ١٥ بۆ ٢٠ چرکە بەو جۆرە بوەستە و پاشان هەناسە بدەرەوە، ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە

– ئەمجارە بە چیچکانەوە دابنیشە و چاوەکانت دابخە و بەتەواوەتی جەستەی خۆت ئاسودە بکە، دواتر بە قوڵی هەناسە هەڵمژە و بیدەرەوە.

– پێویستە ڕۆژانە ٥ خولەک ئەم وەرزشە بکەیت بۆ ئەوەی چەوری ورگت بتوێنێتەوە.

 

– ئەمجارە کەمێک بکەوە سەر ئەژنۆ وەک وێنەکە و٣ بۆ ٥ جار هەناسە هەڵبمژە و بیدەرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەش هۆکارەکەی

خێزان

کارێکی باش دەکەیت گەر شەوان بەر لە خەوتن یەک کەوچک هەنگوین بخۆیت، ئەمەی خوارەوە هۆکارەکانیەتی:

 

-دەبێتە هۆی ئەوەی خەوێکی باش و تەندرووستت هەبێت

– پەستانی خوێنت دادەبەزێنیت

– ڕێژەی چەوری لە خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە و سوڕی خوێن ئاسایی دەبێت

-سستمی بەرگری جەستەت بەهێز دەکات

-دەبێتە هۆی ئەوەی لە کاتی خەویشدا چەوری بسوتێت و کێشت داببەزێت

 

-چرچی پێست ناهێڵێت و ساف و جوانی دەکات

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان