ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

سێ جۆری عاشقبوون کە هەموو کەسێک لە ژیانیدا پێیدا تێپەڕ دەبێت

خێزان

لەماوەی ژیانماندا چەندینجار عاشق دەبین و توشی خۆشەویستی دەبین و دوای جیادەبینەوە، هەندێ‌ جار دیسان دەگەرێینەوە بۆلای هەمان كەس و هەندێ‌ جاریش ناگەڕێینەوەو بەدوای ئەشقێكیتردا دەگەڕێین.  هەندێ‌ كەس لەژیانمان دەرەكەین و هەندێ‌ كەسی تریش دەكەینە ژیانمانەوە بەم جۆرە بەردەوام دەبین لە ژیانماندا بەڵام زانستی فیسیۆلۆجی دەڵێت هەمو كەسێك لەژیانیدا دەتوانێت 3 جار عاشق ببێت و سێ‌  ئەزمونی جیاوازی لە ژیانیدا هەبێت.

ئەو سێ جارەش بریتەی لە:

 

– خۆشەویستی ئەفسانەیی:

یەكەمین خۆشەویستی هەمیشە لە سەرەتای ژیانەوە دەیدۆزینەوە لە كاتێكدا كە تەمەنێكی كەممان هەیە و لەژێر كاریگەری چیرۆكە ئەفسوناویەكان و خورافاتەكانداین و هەوڵدەدەین لەژیانی خۆماندا بەرجەستەی بكەین، لەم پەیوەندیەدا ئامادەین قوربانی بەهەموو شتێكی ژیانمان بدەین لە پێناویداو پێمان وایە هیچ شتێك لە عەشقەكەمان گەورەتر نیە و زۆر بە زەحمەت گوێ‌ لەقسەی دەوروبەر دەگرین.

 

– خۆشەویستی ئاڵۆز:

خۆشەویستی دووەم لە ژیانماندا ئاڵۆزترین خۆشەویستیە چونكە پێمان وایە ئەزمونێلی باشمان لە پەیوەندی و تاقیكردنەوەكانی پێشومان وەرگرتوە و دڵنیاین كە پەیوەندی ئەم جارەمان تەواو جیاواز دەبێت چونكە هاوبەشێكی تەواو جیاوازمان هەڵبژاردوە لەوەی پێشومان ‌ لانی كەم وا بیر دەكەینەوە! هەمو هەوڵێكی خۆمان دەدەین بۆ سەركەوتنی پەیوەندیەكەمان لەگەڵ ئەوەی هەرچیەك دەكەین هەر دەدۆرێین و سەركەوتو نابین پەیوەندیەكەمان دەبێتە تراژیدیایەكی تەواو جگە لە چەند ساتێكی كەم لە بەختەوەری، بۆیە جارێكیتر توشی شكست دەبین مانەوە لەو پەیوەندیە بەفیڕۆدانی كاتە!

ئەوەی لەم پەیوەندیە فێری دەبین ئەوەیە كە پێویستە چەنێك خۆشەویستی دەدەین بەهەمان شێوەش وەری بگرینەوە!

 

– خۆشەویستی ئاقڵانە (پێگەیشتو):

خۆشەویستی سێیەم كاتێك لەژیانماندا دەردەكەوێت كە ئێمە تەواو ڕادەستبوین و خۆمانبەدەستەوە داوە لە دوبارە دۆزینەوەی خۆشەویستی، كەسێكی تەواو جیاوازە لە خەیاڵەكانمان دێتە ژیانمانەوە کە  هیچكات بە مێشكدا نەهاتوە كە بكەوێتە داوی خۆشەویستی لەگەڵ كەسێكی لەو جۆرە! بەڵام خۆشەویستیەكی تەواو جیاواز دەبێت و هەستەكانی ناخمان وەسف ناكرێت بەهیچ وشەیەك،  لەوئاستەی ژیانماندا دەگەینە ئەو باوەڕەی كە هیچ شەرت و پێشبینیەكمان بۆ كەسی بەرامبەر نامێنێت بەڵكو كەسەكە چۆنە بەو جۆرە قبوڵی دەكەین و كات بە گۆڕانی كەسەكەوە ناكوژین و  ئاقڵانە بیردەكەینەوەو ژیان و خۆشەویستی سادەتر وەردەگرین، ئەم خۆشەویستیە فێرمان دەكات كە كەسانی واقعی بین و لەوە تێبگەین کە هیچ كەسێك كامیل نیە و ژیان بەو جۆرە قبوڵ كەین كە هەیە.

خۆشەویستی

١٠ کەپڵ هەموو پێوەرەکانیان شکاندووە کە تۆ هەتە بۆ خۆشەویستی

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن هاوسەرگیریان کردووە لەگەڵ ئەو کەسەدا کە خۆشیان دەوێت و هاوسەرگیرییەکەیان تەواو بووە دەنگدانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

Gloria Shuri  و Ali Lawrie

-لایف ستایل و شێوەی ئەم دوو کەسە لەوانەیە زۆر لەیەکەوە دووربن و پێت وابێت ئەم دوانە هەرگیز پێک ناگەن بەڵام پێکەوە زۆر دڵخۆشن و هاوسەرگیرییەکەیان بوو دەنگوباسی تەواوی ئینستەگرام.

 

 

Verne Troyer و Genevieve Gallen

ڤێرنێ ئەکتەرێکی بەناوبانگی کۆمیدیا بوو لەماوەی پێشوودا گیانی لە دەست دا و پیاوێکی باڵا بچووک بوو بەڵام هەمیشە ئافرەتان حەزیان دەکرد لە چواردەوری بن و جێنڤایڤیش کەپڵی بووە.

 

دایڤد

دایڤد نوسەرێکە و لە سانفرانسیکۆ دەژی هیوایەتی لەفەیە و بە کەپڵی خۆیی ناوبردووە.

 

 

Anton Kraft و China Bell

پیاوەکە چوار جار باڵای بچووکترە لە ژنەکە و دەڵێن پێکەوە بەختەوەرین

 

Fernandes de Silva

خێزانی Fernandes de Silva کە پیاوەکە 2.5 پێ لە ژنەکەی باڵای بەرزترە.

 

Ashley Stevens و Christopher Reed

کاتێک هاوڕێیەکی کچەکە وێنەیەکی ئەم دوو کەپڵەی بڵاوکردەوە کە کچێکی جوان هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کوڕێکی قەڵەودا تەواوی خەڵک توشی سەرسوڕمان بوون بەم بابەتە.

 

Elisany و Francinaldo da

کچەکە باڵابەرزترین کەسە لە جیهاندا و درێژییەکی 6.7 پێ دەبێت کە 1.4 پێ لە کەپڵەکەی باڵای بەرزترە.

 

Victor Hugo و Gabriela Peralta

دوو کەپڵن کە زۆرترین تاتۆیان داوە لە جەستەیان و ٥٠ بازنەی ئاسنیان کردووە بە گۆشتیاندا و ماوەی ١٥ ساڵە هاوسەری یەکدین.

 

هاوسەرگیری لەگەڵ خود

-ئەم کەسە تەمەنی ٤٣ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خۆیدا و پێی وایە پێویستە هەموو کەسێک هاوسەرگیری لەگەڵ خۆیدا بکات پێش ئەوەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ژیان پێک بهێنێت.

 

Paulo و Katyucia​​​​​​​

دوو بچوکترین کەپڵ لە جیهاندا Paulo و Katyucia​​​​​​​ ـن باڵایان ٣ پێ دەبێت لە ساڵی ٢٠١٦ ـدا هاوسەرگیرییان کردووە و ناویان چووە کتێبی گینسەوە بۆ بچوکترین کەپڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٦ شتی جیاواز کە زۆربەی کچان پێیان خۆشە، بەڵام دانی پێدا نانێن

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی جیاوازە کە زۆربەی کچان پێیان خۆشە، بەڵام دانی پێدا نانێن:

 

-کچان پێیان خۆشە کە لەکاتێکدا زیاتر لە کوڕێک حەزی لێبکەن و هەوڵی بۆ بدەن.

-کچان زۆریان پێخۆسە کاتێک دەبینن یەکێک لە هاوڕێکانیان بەغیلیان پێدەبات

-کچان بەهەمان شێوە ئەوەیان پێخۆشە کە کاتێک دەڕۆن بەڕێگادا تەماشا دەکرێن چونکە لایان وایە سەرنجڕاکیشن

-کچان حەز بەوەش دەکەن کە کاتێک کوڕێک هەوڵدەدات خۆی نزیک بکاتەوە و دڵداری تاکلایەنەی لەگەڵدا دەکات!

-کچان زۆر حەز بە شێوازە کلاسیکیەکانی ڕۆمانسیەت دەکەن و حەزدەکەن بەو جۆرە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.

-کچان زۆر حەز بەوەش دەکەن کە کاتێک دەبینن کوڕێک شەڕیان لەسەر دەکات

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٥ هۆکار بۆ ئەوەی جارێکی دیکە وێنە ڕۆمانسیەکانت لە فەیسبووک بڵاو نەکەیتەوە

خێزان
ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکە بۆ ئەوەی هەڵە نەکەیت و جارێکی دیکە وێنە ڕۆمانسیەکانت لە فەیسبووک و ئینستاگرام  بڵاو نەکەیتەوە:

-ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌دان، به‌رده‌وام له‌و خۆشه‌ویستیه‌دا ده‌ژین، هه‌ر بۆیه‌ پێویستیشیان به‌وه‌ نیه‌ كه‌ كاتی خۆیان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌یانه‌وه‌ له‌ فه‌یسبووك بكوژن.


-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستیه‌كانیان ده‌به‌نه‌ فه‌یسبووك، به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌ڕه‌كانیشیان ده‌به‌نه‌ ئه‌و تۆڕه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌كانیان زیاتر ده‌كات وه‌ك له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات.


-بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه‌ت له‌ فه‌یسبووك دڵخۆشت ناكات، دڵخۆشی له‌وه‌دایه‌ كه‌ ئێوه‌ پێكه‌وه‌بن.


-ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه‌دان و به‌خته‌وه‌رن، پێویستیان به‌وه‌ نیه‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی خۆیان بۆ كه‌س بسه‌لمێنن.


-له‌ هه‌موو شتی گرنگتر تویژینه‌وه‌ زانستیه‌كانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشه‌ویستی خۆیان ناخه‌نه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌خته‌وه‌رترن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان