ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پێویستی بە دەستی كارە
وڵاتێكی ئەوروپا باوەش بۆ پەنابەران دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێچەوانەی زۆرێك لە وڵاتانی تری ئەوروپایی، پورتوگال پشت بە سیاسەتی “باوەشكردنەوە” بۆ پەنابەران دەبەستێت، ئەمەش بۆ قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی، كە كۆچیان كردووە، بەو هیوایەی بتوانێت ئەو كەلێنەی لە بازاڕی كاری وڵاتەكەدا دروستبووە، پڕیبكاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (بلۆمبێرگ)ی ئابووری، ژمارەی دانیشتوانی پورتوگال كەمبۆتەوە و ناوەندی تەمەنیشیان بەرزبۆتەوە، ئەمەش وایكردووە وڵاتەكە پێویستی بە كرێكاری بیانی هەبێت.

جۆر برافۆ، پڕۆفیسۆری ئابووری لە زانكۆی نۆفای پورتوگالی ڕایگەیاندووە، “مەسەلەكە بەشێوەیەكی گشتی پەیوەندی بە كۆچەوە نییە، بەڵكو بۆ ڕاكیشانی ئەو كۆچبەرە كارامانەیە، كە دەتوانن پێداویستی ئابووری پورتوگالی پڕبكەنەوە”.

بە وتەی برافۆ، “لە پورتوگال مووچەی زۆر نییە وەك هەندێك لە وڵاتانی تری ئەوروپایی، بەڵام پێشوازی لە كۆچبەران دەكات لەبەرئەوەی پێویستی پێیان هەیە”.

“كەرتی گەشتیاری و میوانداری لە زۆرترین ئەو كەرتانەن، كە پێویستییان بە كرێكاری بیانی هەیە”، ئەمەش بە وتەی بەڕێوەبەری گروپی (بێستانا)ی گەشتیاری، كە گەورەترین گروپی هۆتێلە گەستیارییەكانە لە پورتوگال.

خۆسێ‌ سوتۆنیۆ دەڵێت: “دەبێت باشتركردنێكی جەوهەری لە سیاسەتی پێشوازی لە كرێكارانی بیانی بگیرێتەبەر، نەبوونی پیشەوەران لەئێستادا مایەی نیگەرانییە و كاریگەری گەورەی لەسەر داهاتوو هەیە”.

سوتۆنیۆ پێیوایە، گەشتیاری و میوانداری لەو كەرتانەن، كە بەدەست كەموكوڕییەكی زۆرەوە دەناڵێنن لە پورتوگال، دۆزینەوەی كارێكاری كارامە لە بواری پاككردنەوە یان چیشتلێنان لە هەموو ئەوانی تر ئاڵۆزترن، داواشی لە حكومەتی وڵاتەكەشی كردووە، یاساكانی كار نەرمتر بكات بۆ وەرگرتنی كرێكارانی بیانی.

لەو هۆكارانەی، كە وادەكەن پورتوگال كرێكاری بیانی زیاتر بۆ وڵاتەكەی ڕابكێشێت، بەرزبوونەوەی ئاستی فێركارییە لەنێوان هاووڵاتیانی، كە وایان لێدەكات بەشوێن كار و پیشەی تردا بگەڕێن، كە بەدووربێت لە كاری دەستی، ئەمەش وایكردووە پێویستی بە كرێكارانی بیانی كارامە زیاتر ببێت.

پورتوگال لەم چەند ساڵەی دواییدا بووە جێی نیشتەجێبوونی زۆرێك لە دەوڵەمەندە بەناوبانگەكانی جیهان، ئەمەش وایكردووە، ئابووری وڵاتەكە زیاتر ڕوو لە بووژانەوە و گەشەكردن بكات.

جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی ئێرانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەگەڵ خواستی خۆپیشاندەرانی ئێراندایە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، هاوڵاتیان لە چەندین پارێزگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕژانەسەر شەقامەكان و ناڕەزایەتییان لەبەرانبەر ئەو بڕیارە دەربڕی و لە ئەنجامدا 13 هاووڵاتی كوژران و بە دەیانی دیكەش بریندار بوون.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە بڵاوكردنەوەی پەیامێكی ڕابردووی خۆی كە بەرگری لە خۆپیشاندانی ئێرانییەكان كردبوو لە ساڵی ڕابردوو، لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیوێتی”بە هەمان شێوەی نزیكەی ساڵێك لەمەوبەر بە هاوڵاتیانی ئێرانم وت ئەمریكا لەگەڵ ئێوەدایە”.

دەشڵێت”ئەمریكا دەنگی ئێوە دەبیستێت و بەرگریتان لێدەكات و لەگەڵ ئێوەدایە”.

ئەمەش لەكاتێكدایە عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاشكرایكرد، دەبێت بڕیارەكەی سێ سەرۆكایەتییەكەی ئێران بۆ گرانكردنی نرخی بەنزین جێبەجێ بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی: پێویستە بڕیاری گرانكردنی بەنزین جێبەجێ بكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ڕێبەڕی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایكرد، جێبەجێكردنی بڕیاری سەركردەی دەسەڵاتەكانی ئێران بۆ گرانكردنی بەنزین پێویستە و گرانی بەنزینیش نابێت كار بكاتەسەر گرانبوونی كاڵاكانی دیكە.
ڕێبەڕی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران لە گوتاری ئەمڕۆ یەكشەممەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پەیوەندیم بە گرانبوونی نرخی بەنزینەوە نییە، بەڵام بۆچوونی پسپۆڕان لەو بوارە قبوڵكراوە.
خامنەیی ئاشكراشیكرد، بەرپرسانی ئێران بە پشتیوانی پسپۆڕان بڕیارێكیان داوە و دەبێت جێبەجێ بكرێت، بەدڵنیایشەوە هەندێك لە هاوڵاتیان نیگەرانی ئەو بڕیارەن و ناڕەحەت دەبن و یاخود زیانیان بەردەكەوێت، بەڵام تێكدان و ئاگرتێبەردان كاری ئەوان نییە.

دەشڵێت “دژە شۆڕش و دوژمنانی ئێران هەمیشە ئەم جۆرە كارە تێكدەرانە دەكەن بۆ تێكدانی ئارامی لە ئێران ئەوانەشی بەرگریان لێدەكەن هیشتا بەم كارەوە سەرقاڵن”.
ئاشكراشیكرد، ئەم جۆرە كارانە ئارامی وڵات تێكدەدەن، بەڵام هیچ كەسێكی عاقڵ و هۆشمەند وڵاتەكەی ناگەیەنێتە ئەو دۆخە ناهەموارە، پێویستە بەرپرسان هەرچەند دەتوانن چاودێری دۆخەكە بكەن تاكو كێشەكانی هاوڵاتیان چارەسەر ببن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سیناتۆرێكی كۆمارییەكان: نازانین توركیا دۆستە یان دوژمن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سیناتۆریكی كۆمارییەكانی ئەمریكا دووپاتی دەكاتەوە، تا ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە یان دوژمن.

جۆن نیڵی كەنەدی، سیناتۆری كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا، ڕایگەیاندووە:” تاكو ئێستا نازانن توركیا دۆستی ئەمریكایە، یان دوژمن”.

ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان ڕونیشكردووەتەوە:” دەبێت ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ئەوە یەكلابكاتەوە”.

جۆن نیڵی كەنەدی باسی لەوەشكردووە:” توركیا لەلایەكەوە خۆی بەدۆست دەزانێت، بەڵام دەچێت دژە مووشەكی ئێس لە سەرۆك پوتن دەكڕێت، ئەمە كاریگەری خراپی لەسەر چەكی ئەمریكا دەبێت”.

هەروەها ئەو سیناتۆرەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا لەبارەی كێشەی باكووری سوریا و هێرش كردنی توركیا بۆ سەر كوردەكان، دەڵێت:”گوشاری ترەمپ بەهەڕەشەكردنی لاوازكردنی ئابووری توركیا وایكرد ئەردۆغان ئاگربەست ئەنجام بدات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان