ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“تەعریبێكی بێدەنگ دەستی پێكردووە”
بەرپرسێكی كەركوك: زۆربەی بەڕێوەبەرە كوردەكان گۆڕدراون

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی پارێزگای كەركوك، گۆڕینی بەڕێوەبەرەكانی پۆلیسی پارێزگاكە بە كارێكی ئاسایی دادەنێت لەلایەن حكومەتەوە، بەڵام پێیوایە گۆڕینی بەڕێوەبەرە كوردەكانی فەرمانگە مەدەنییەكان لە كەركوك، دەستپێكردنی قۆناغێكی تری تەعریبە لە شارەكەدا.

ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “گۆڕینی بەڕێوەبەرەكانی پۆلیس لە پارێزگاكەدا، كارێكی ئاساییە و بەشێوەیەكی دەوری ئەنجام دەدرێت، بەڵام گۆڕینی بەڕێوەبەرە كوردەكان لە فەرمانگە مەدەنییەكاندا، دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی تەعریب دەگەیەنێت لە كەركوك، چونكە لەئێستادا زۆربەی بەڕێوەبەرە كوردەكان لە كەركوكدا گۆڕدراون، ئێمە ڕاستە هەڵەمان كردووە، ئەوانیش هاتوون هەمان هەڵەكانی ئێمە دووبارە دەكەنەوە”.

ئەمەی لەئێستادا دەكرێت بە وتەی ئازاد جەباری، “بەئامانج گرتنی كوردە و لەلایەن بەغداوەیە، تەعریبێكی بێدەنگە و لە كەركوك ئەنجام دەدرێت، وەك بەعس ژاوەژاوی دروست نەكردووە، كە تەرحیلی تێدا بوو، بە بێدەنگی لە كەركوكدا تەعریبكردن بەڕێوەدەچێت”.

ئەو بەرپرسەی كەركوك دەڵێت: “گۆڕینی بەڕێوەبەرەكانی پۆلیس لە پارێزگای كەركوك كارێكی ئاساییە، چونكە لە سەردەمی پارێزگاری پێشوودا بە هەمان شێوە بەبێ‌ ڕەوچاوكردنی پێكهاتەكان، دوو ساڵ جارێك بەڕێوەبەرەكانی پۆلیس دەگۆڕدران، بەبێ‌ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بكرێت، كە ئەمە كوردە یان عەرەب یان توركمان، بۆیە دەكرێت گۆڕینی بەڕێوەبەرەكانی پۆلیس لە كەركوك بە ئاسایی دابنرێت”.

ئەم لێدوانانەی ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لەكاتێكدایە، كە بە فەرمانێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدڕاڵ، بەڕێوەبەرێكی نوێ‌ بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك دانرا و عەقید دانیاڵ جەبار بە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فریاكەوتنی پارێزگاكە دەستنیشان كرا.

جیهان

هەسەدە: لەگەڵ ڕوسیا و سوریا هیچ ڕێككەوتنێكمان لە نێواندا نییە لە بارەی تەلتەمرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە ) ڕەتیدەكاتەوە هیچ ڕێككەوتنێكیان كردبێت بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر بە هێزەكانی سوریا و ڕوسیا.

كینۆ گابرێل وتەبێژی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) ڕایگەیاند،”هیچ ڕێككەوتنێك بۆ ڕادەستكردنی تەلتەمر و ڕێگەی نێودەوڵەتی ئێم فۆر بە پۆلیسی سەربازیی سوریا و ڕوسیا نییە”.

كینۆ گابرێل ئەوەشیخستەڕوو،”توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی پابەندنین بە ئاگربەستەوە و بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆسەر گوندەكانی تەلتەمر”.

جێی ئاماژەیە، ڕوانگەی سوریایی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردبووەوە، هەسەدە و ڕوسیا سوریا ڕێككەوتوون لەسەرئەوەی شەڕڤانان لە شارۆچكەی تەلتەمر بچنەدەرەوە و لە بری ئەوان سوپای ڕوسیا و هێزەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق جێگیربكرێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە… لە سنووری بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆ 10 قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ئاشكرایكرد، لە دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆدا لە سنووری‌ شارۆچكەی بەردەڕەش چوار كەس گیانیان لەدەست دا و شەشی‌ تریش برینداربوون.

ئازاد تەها لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 17/11/2019 لە سنووری‌ شارەدێی ڕۆڤیای‌ سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش دوو ڕووداوی‌ هاتوچۆی‌ دڵتەزێن ڕوویاندا.

ئازاد تەها ئاماژەی بەوەشدا:”ڕووداوی‌ یەكەم لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ نێوان شارەدێی ڕۆڤیا بۆ گوندی‌ جەمە ڕوویداوە، كە تیایدا كەسێك گیانی‌ لەدەستدا و 3ی‌ تریش برینداربوون”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی‌ هاتوچۆی‌ دهۆك لە بارەی ڕووداوی دووەمەوە ڕوونیكردەوە، ڕووداوەكە لەسەر ڕێگای‌ سەرەكی‌ شارەدێی ڕۆڤیا بۆ پردی‌ حوسنی‌ ڕوویداوە، كە تیایدا سێ‌ كەس گیانیان لەدەستدا و سێی‌ تریش برینداربوون”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سەیدسادق 6 تۆمەتبار دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد، كە داواكراوبوون بەپێی چەند ماددەیەك لە یاسای سزادانی عیراقی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارێك لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەك دەستگیركرا، كە لەڕێی فەیسبووكی ساختەوە تەشهیری بە چەند هاووڵاتییەك كردبوو .

ئاشكراشی كردووە، دوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر كران، كە لە پێشانگای ئۆتۆمبێل فیڵیان لە هاووڵاتیان كردووە .

پۆلیسی سلێمانی ڕووونی كردۆتەوە، تۆمەتبارێك دەسگیركرا، كە دزی لە ماڵان كردووە و لە ئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

جەختیشی كردۆتەوە، لە هەڵمەتی گەڕان و پشكنینە بەردەوامەكانی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەید سادق لە سنورەكە دوو تۆمەتبار دەستگیركران، كە چەكی بێ مۆڵەتیان پێ بووە و دەستیش گیرا بەسەر دوو چەكی جۆری دەمانچەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان