ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

چیرۆكی ڕزگاربوونی ئەسما ئەسەد لە شێرپەنجە چ بوو؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن تیمێكی پزیشكی ڕوسیاییەوە نەشتەرگەری بۆ ئەسما ئەسەد، هاوسەری بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا كرا و بەپێی دواین ئەنجامەكانیش تاڕادەیەكی باش نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بووە.

قستنتینین تیتۆ، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری وەرەمی شێرپەنجە و سەرپەرشتیاری تیمی نەشتەرگەری بۆ ئەسما ئەسەد ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی ئەسما ئەسەد باش بووە و ڕزگاری بووە لە نەخۆشی شێرپەنجە.

ئەو پسپۆڕە ئامۆژگاری ئافرەتانی كردووە، بەردەوام پشكنین بۆ جەستەیان و بەتایبەتی بۆ مەمكیان بكەن، بۆ ئەوەی هەر حاڵەتی نائاساییان هەبوو، بە خێرایی چارەسەر بكرێت.

بەپێی وتەی ئەو پسپۆڕە ئافرەتان پێویستە دوای تەمەنی 40 ساڵی هەموو ساڵێك پشكنین بۆ مەمكیان بكەن و ئەگەر هەر حاڵەتێكی نەخوازراویش هەبێت بە ڕێژەی 80% تا 85% ئەگەری چاكبوونەوەی هەیە.

تیۆ وتویەتی، ئەو ئافرەتانەی لە خێزانەكەیاندا حاڵەتی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك هەبووە، دەبێت زیاتر گرنگی بە تەندروستی خۆیان بدەن و ساڵانە پشكنین لەكاتی خۆیدا بكەن.

جیهان

ئۆغلۆ: لە بارەی ئیدلبەوە لەگەڵ مۆسكۆ هەماهەنگیمان هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی توركیا، لە بارەی پرسی ئیدلب-ەوە ڕایگەیاند “توركیا و ڕوسیا بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی”.

مەولود چاوش ئۆغڵو وتی: “توركیا و ڕوسیا بۆ گەیشتن بە ریَِككەوتنی كۆتایی لەبارەی ئیدلب بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی”.

وتیشی “پێویستە ڕێگانەدەین پرسی سووریا كاریگەری لەسەر هەماهەنگی نێوان توركیا و ڕوسیا دروست بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو كە دوابەدوای كۆبوونەوەی نێوان شاندی هەردوولا لە مۆسكۆ، قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە ئایا ئەنجامدانی كۆبوونەوەی زیاتر پێویستە یاخود نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڕێوەبەری تەندروستی وهان بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

تەلەفزیۆنی فەرمی چین بڵاوی كردەوە، بەڕێوەبەری تەندروستی شاری وهانی چین كە زۆرترین ڕێژەی كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە گیانی لەدەستداوە.

حكومەتی چین بڵاوی كردەوە كە 1868 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و لە نێویاندا ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بەڕێوەبەری تەندروستی وهان گیانی لەدەستداوە.

نەخۆشی كۆرۆنا بێجگە لە چین لە چەند وڵاتێكی دیكەش بڵابووەتەوە و تائێستا چەندین كەس لە دەرەوەی ئەو وڵاتەش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

كرملن: هێز ڕەوانەی لیبیا ناكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (كرملن)، ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی ڕوسیا تا ئێستا هیچ فەرمانێكی لە بارەی ڕەوانەكردنی هێز بۆ لیبیا دەرنەكردووە.

دمیتری بیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (كرملن)، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “ڤلادیمیر پوتن، فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی ڕوسیایە و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی بۆ ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا دەرنەكردووە و هیچ سەرباز و هێزێكی ڕوسیا لە لیبیا بوونیان نییە”.

پێشتر، دامەزراوەی میدیایی (بی.بی.سی) بڵاویكردبووەوە، تەرمی ئەفسەرێكی ڕوسیا لە كەرتی “ئورینبۆرگ”ی ناوەڕاستی ڕوسیا بە خاك سپێردراوە، ئەگەری زۆر لە ئارادایە ئەو ئەفسەرە ڕوسیاییە لە لیبیا كوژرا بێت، لەوبارەیەوە بیسكۆڤ وتی: “ئێمە هیچ زانیارییەكمان لە بارەی ئەو پرسەوە نییە”.

جێی ئاماژەیە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاندبوو، بانگەشەكانی ڕوسیا لەگەڵ واقیعدا یەك ناگرنەوە، چونكە ڕوسیا لە لیبیا لە ئاستێكی هەرە بەرزدا دەستتێوەردانی هەیە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان