ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ماریا هەورامی کارێکی نەجوا کەرەم دوبارە دەکاتەوە، لە سەهۆڵەکە و شاریع حەمرا!

خێزان

هونەرمەند ماریا هەورامی بەرهەمیکی نوێی  ئەنجامدا کە بەشێوازی ڕاستەوخۆ و لایڤ لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی تۆماری کرد.

بەوتەی ڕۆژنامەنووس کاروان ڕەحمان کارەکات ماریا هەورامی کۆپی پەسیتی بەرهەمێکی پێشووتری نەجوا کەرەم بووە، ئەو ڕۆژنامەنووسە نوسیویەتی”‎ماوەیەك لەمەو بەر نوێترین كلیپی هونەرمەندی لوبنانی ئەزمووندار نەجوا کەرەم بەناوی(ملعون ابوالعشق) لە یەكێك لە شەقامە سەرەكیەكانی بەیروت (شاریع حەمرا) تۆماركراو و بڵاو كرایەوەتا ئێستا زیاتر لە ٦٠ ملیۆن بینەری هەبووە لە چەناڵ یوتیوبی رۆتانا”

کاروان ڕەحمان دەڵێت”نەجوا بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری ڕەنج ڕۆڤەری سپی دێت و پێشوازی لێدەكرێت و سروشتیە، ‎لە سلێمانی بەهەمان ئۆتۆمبێل ماریا هەورامی دێت لەگەڵ بوونی ژمارەیەكی زۆر سكیوریتی لە سەهۆڵەكە و شەقامی سالم و کارەکە ‎كۆپی پەیست بوو،  بەڵام لەوێ خۆڕسكانە و لێرە ئەمنیەت پارێزراو بوو”

 

کارەکەی ماریا هەورامی

کارەکەی نەجوا کەرەم

هەواڵەکان

گەنجێک بەفرگرێک فڕێدەداتە خوارەوە، بە دەست پێی دەهێننەوە سەرەوە و ٤٥ هەزار یۆرۆ غرامەی دەکەن

خێزان

گەنجێک لە ئیسپانیا  بەفرگرێکی کۆن لە ڕێگایەکی گشتییەوە فڕێدەداتە خوارەوە و گاڵتەش بە سستمی بەکارهێنانەوە (ڕیسایکلین) دەکات لە وڵاتەکەیاندا.

ئەو گەنجە پاش ئەوەی تۆماری ڤیدیۆیی کارەکەیان لە سۆشیالمیدیا بڵاودەکاتەوە، دەنگدانەوەی زۆری دەبێت، هەر بۆیە پۆلیسی ئیسپانیا خۆی و هاوڕێکەی دەستگیر دەکات.

دواتر لە تۆمارێکی دیکەدا کە پۆلیس بڵاوی کردۆتەوە، ئەو دوو گەنجە ناچارکراون کە بە دەست بەفرگرەکە بهێنەوە سەرەوە و بەشێوازی درووست فڕێی بدەن، جگە لەوەش لەسەر کارەکەیان بڕی ٤٥ هەزار یۆرۆ سزا دراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەمەل سەعید کوردە هۆنراوەیەکی کۆنی کەژاڵ ئەحمەد دەکاتەوە بە گۆرانی

خێزان

بڕیارە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە هۆنراوەیەکی کۆنی کەژاڵ ئەحمەد بکاتەوە بە گۆرانی.

کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر ڕایگەیاندووە”لە ساڵی ٢٠٠١ هۆنراوەی (لاوۆ)  م نووسی بۆ هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە، بەڵام دواتر نەتوانرا بکرێت بە کلیپ و کەسانی دیکە وتیانەوە.

کەژاڵ ئەحمەد وتوشیەتی” لە ئێستادا پلانی ئەوەمان هەیە کارەکە تەواو بکەین و هۆنراوەکە بە دەنگی خاتوو ئەمەل بکرێتە گۆرانی و ئاوازەکەش مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی دایناوە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان