ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئایفۆنەکانی ٢٠٢١ تایبەتمەندییەکی ناوازەیان بۆ زیاد دەکرێت

خەڵک-

شیکەرەوەی ناسراوی جیهانی مینگ چی کوۆ ڕایگەیاند کە پێشبینی دەکات ئایفۆنەکان ساڵی ٢٠٢١ خاوەنی پەنجەمۆر ژێر ڕوونما بن لەگەڵ ناسەروەی دەمووچاو.
هەروەکو ئاشکرایە ئەپڵ یەکەمین کۆمپانیا نابێـت بۆ بەردەست خستنی ئەم تایبەتمەندییە و کۆمپانیای دیکە دەمێکە ئەم کارەیان کردووە بەڵام بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن شتێکی نوێ دەبێت کە پەنجەمۆری لەسەر شاشە بێت.

ئەپڵ هەستەوەری ئەڵتڕاسۆنیکی سناپدراگۆن بەکاردێنێت بۆ بەجێگەیاندنی ئەم کارەی و پێشبینی دەکرێت بە پارێزراوییەکی بەرزەوە تایبەتمەندییەکە بەردەست بخرێت.

iPhones in 2021 will come with Face ID and Touch ID under the screen
کۆمپانیای ئەپڵ لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا. ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا و لە ئێستادا خاوەنی سەرمایەیەکی خەیاڵییە و بە فرۆشی مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئایپاد ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە نوێترین وەشانی پەبجیدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێت

خەڵک-

پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز (کورت دەکرێتەوە بۆ پەبجی) یارییەکی بڵاوی سەر ھێڵی ئینتەرنێتە لەلایەن کۆمپانیای تێنسێنتەوە، کە کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپانیای بلو ھۆڵی کۆرییە، پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە. یارییەکە لە ئاداری ٢٠١٧دە بڵاوکرایەوە لەسەر ئامێری ویندۆز و ئێکس بۆکس. دواتر بۆ ھەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دروستکرا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨.

لە نوێترین وەشانی یارییەکەدا کۆپتەر بەدیار دەکەوێتە کە لەڕێی سندوقێکی هاوشێوەی درۆپ و فلێر گەنەوە بۆت دەکرێتەوە کە سندووقەکە هاوکات هەڵگری چەکی ئار بی جی دەبێت کە یاریزانەکان دەتوانن لە ناو یارییەکەدا بەکاری بهێنن و یاخوود چەکی تایبەتی کۆپتەرەکان بەکاربهێنن.

زانیاری زۆر لە بەردەستدا نییە لە بارەی ئەو دۆخەی کە کۆپتەرەکان بۆ زیاد دەکرێت یاخوود یاریزانەکان بتوانن بە دەستی بهێنن و ئەگەری هەیە دۆخێکی تایبەتی بۆ درووست بکرێت و یاریزانان لەوێدا بتوانن یاری پێ بکەن.

ڤیدیۆی تایبەت لە بارەی وەشانە نوێکەی یارییەکەوە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وادەی فرۆشتنی تابلۆی ژمارە (1-9)ی هەڵەبجە ئاشكراكرا

خەڵ- بەشی هەواڵ

جێگری پارێزگاری هـەڵەبجە وادەی فرۆشتن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرای تابلۆ تایبـەتییەكانی عیراق ـ هەڵەبجە ئاشكرادەكات.

كاوە شێخ عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشكرایكرد، ئـــەمڕۆ چوار شــەمم 21/8/2019 لیژنەی باڵای فرۆشتنی ژمارە نایابەكانی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی پارێزگای هەڵەبجە ڕۆژی فرۆشتنی بەشێوەی ئاشكرا بۆچەند ژمارەیەك دیاریكرد.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ڕوونیشیكردەوە، لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، كە بەئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی لیژنە و نوێنەری داواكاری گشتی وەك چاودێر بڕیاردرا ڕۆژی 16/9/2019 تابلــۆكانی ژمارە (1- 9) بخرێتە زیادكردنی ئاشــكراو سەرجەم ڕێكارەكان بگیرێتەبەر بەمەبەستی فرۆشتنیان بەپێی یاسای ژمارە 32ی ساڵی 1986 و بانگەواز لە 25/8/2019 تا ڕۆژی 15/9/2019 دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئێستا ئەپی “Google Go” بۆ هەموو جیهان بەردەستە

خەڵک-

مانگی پێشوو ئەپی گووگڵ گۆو ١٠٠ ملیۆن داگرتنی تێپەڕاند لە کۆگای گووگڵ پلەیدا.
پاش ڕێژەیەکی زۆری داگرتن و بەکارهێنان گووگڵ بڕیاریدا بۆ سەرجەم جیهانی بەردەستبخات، جگە لەوەی ئەپەکە بۆ گەڕانی گوگڵ بەکاردێت چەندین تایبەتمەندی شاراوە و ناوازەی گووگڵ لێنزیشی تێدا بەکارهاتووە.

ئەپەکە قەبارەی ٧ مێگابایت دەبێت و بۆ ئەو مۆبایلانەی وەشانیان کۆنە یاخوود بیرگەیان کەمە تەواو گونجاوە، وەشانی پێشکەوتووی ئەپەکە تایبەتەمەندی زیاتری لە خۆگرتووە بە قەبارەی ٨٠ مێگابایت بەردەستە لەگەڵ ئەو مۆبایلانەدا کاردەکات کە وەشانی ئەندرۆید ٥ بەرەو سەرەوەن.

دەتوان لە ڕێی ئەم بەستەرەوە ئەپەکە دابگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان