ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

توركیا بۆ ئەمریكا: چاوەڕێی وەڵامی ئێوەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

توركیا داوای لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كردووە، هاوكارییەكانی بۆ كوردانی ڕۆژئاوا ڕابگرێت، چونكە بەردەوامی ئەو هاوكارییەكان مەترسی بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی توركیا دروست دەكات.

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، چاوەڕێین ئەمریكا وەڵامێكی ئەرێنی بۆ داواكارییەكەمان هەبێت و هەماهەنگ بێت لە ڕاگرتنی هاوكاریی و پشتگیرییەكان بۆ یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ڕۆژئاوای كوردستان.

وەزیری دەرەوەی توركیا ڕاشیگەیاند، لێپرسراوانی ئەنقەرە چەندین جار بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمریكا كۆبوونەتەوە، بەتایبەت دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریا و ڕاگرتنی هاوكارییەكان بۆ كوردانی سوریا، بەتایبەت یەكینەكانی پاراستنی گەل كە ئەمە داواكاری سەرەكی ئەنقەرە بووە، كە بەڕای توركیا مەترسی گەورەن بۆسەر ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە.

جیهان

ترەمپ: بۆ ئەنجامدانی ئەم جەنگە هەڵبژاردەی خودام

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، ئەو جەنگە بازرگانییەی لەگەڵ پەكین دەیكات، جەنگی ئەو نییە، بەڵكو سەرۆكەكانی پێشووتر لە كۆشكی سپی دەبوو ئەو جەنگە بكەن، بەڵام خوداوەند ئەوی هەڵبژاردووە بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەم جەنگە بازرگانییە جەنگی من نییە. ئەم جەنگە بازرگانییە دەبوو سەرۆكەكانی پێشووتری ئەمریكا ئەنجامیان بدایە”.

بە وتەی ترەمپ”كەس بۆی نەبوو ئەو ئەركە بەئەنجام بگەیەنێت، بەر لەوەی تەماشای ئاسمان بكات و دەستی بەرزبكاتەوە و بڵێت: من هەڵبژێردراوم”، سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو گوزارشتە سودی لە زاراوەیەكی تەوراتی وەرگرتووە.

سەرۆكی ئەمریكا پێیوایە”ویلایەتە یەكگرتووەكان جەنگە بازرگانییە سەپێنراوەكە لە چین دەباتەوە”.

ترەمپ، باجێكی گومرگی توندی بە بەهای 250 ملیار دۆلار بەسەر هاوردەی ساڵانەی چیندا سەپاند، بەنیازیشە گومرگی زیاتر بەسەر كاڵاكانی چیندا بە بەهای 300 ملیار دۆلار لە دوو گوڕی داهاتوودا لە 1ی ئەیلول و 15ی كانوونی یەكەمی داهاتوودا، بسەپێنێت.

وێڕای هۆشداریی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی سەبارەت بە خاوبوونەوەی گەشەی جیهانی بەهۆی جەنگەكەی ترەمپەوە، لەگەڵ دەركەوتنی ئەگەری ڕوودانی كرژبوونەوە لە ئابوری ئەمریكایی، پێناچێت سەرۆكی ئەمریكا بەنیازبێت لە توندی ئەو جەنگە كەمبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سێ‌ سەربازی تورك لە نزیك سنورەكانی هەرێمی كوردستان كوژاران

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی خۆجێی لە توركیا، كوژرانی سێ‌ سەربازی سوپای وڵاتەكەیان لە پێكداهەڵپژانێكدا لە نزیك سنورەكانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنن.

نوسینگەی حاكمی ویلایەتی شرناخ لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند”سێ‌ سەربازی تورك لە پێكداهەڵپژانێكدا لەگەڵ چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە باشووری خۆلاهەڵاتی توركیا و لە ناوچەیەكی نزیك سنورەكانی سوریا و عیراق، كوژران”.

بەپێی بەیاننامەكە”ئەو سەربازانەی كوژراون، پاسەوانی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی توركی (TPAO)بوون لە نزیك شاری سلۆپی”، ئاماژەی بە كوژرانی سێ‌ چەكداری بەرانبەریش كردووە لە پیكداهەڵپژانەكەدا.

بەیاننامەكەی حاكمی ویلایەتی شرناخ، ئاماژەی بە دەستنیشانكردنی جموجۆڵ و چالاكییەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان كردبوو كە لەلایەن ئەنقەرەوە بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی ناودەبرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی ئەنقەرە، بەردەوامە لەسەر ئۆپەراسیۆنەكانی لە دژی گەریلاكانی (پەكەكە) لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە هەولێرەوە، 4 منداڵی داعش ڕەوانەی ئەڵمانیا كرانەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

چوار منداڵی بێ سەرپەرشتی چەكدارانی داعش لە سوریاوە گەڕێنرانەوە ئەڵمانیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسای ڕاگەیاند، ئەو چوار منداڵە بێ سەرپەرشتەی چەكدارانی داعش لە سوریاوە بەرەو هەولێر و لەوێشەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەڵمانیا.
وتیشی”بڕیارە ئەو چوار منداڵە بدرێنە دەست كەسە نزیكەكانیان لە بەرلین و تەمەنیشیان لە خوار 10 ساڵانەوەیە و دوانیشیان خوشكن”.
ئەمەش بۆ یەكەمینجارە كە بەرپرسانی كورد ئەندامانی خێزانی جیهادییەكانی ئەڵمانیا بدەنەوە دەست وڵاتەكەیان.
پێشتر شەش منداڵی بێ سەرپەرشتی چەكدارانی داعش گەڕێنرانەوە بۆ بڕوكسل و 12 منداڵی فەڕەنساییش درانەوە دەست بەرپرسانی فەڕەنسا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان