ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كاتی دەوامی خوێندكاران لە زانكۆی سلێمانی پێشدەخرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ سیستمی كۆرسات لە زانكۆی سلێمانی پەیڕەو دەكرێت، كاتی دەوامی خوێندكارانی زانكۆكەیان پێش دەخرێت.

د.ئاراس فەریق زەینەڵ، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بڕیارە ئەمساڵ سیستمی كۆرسات لە زانكۆی سلێمانی پەیڕەو بكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەوامی خوێندكاران كاتەكەی پێش دەخرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆیەكانی ناوشار لەزاری د.ئاراس-ەوە بڵاویكردەوە، كە لە ڕۆژی 25ی ئاب تاقیكردنەوەی خوولی دووەم دەستپێدەكات و دوای تەواوبوونی تاقیكردنەوەكان لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا دەوامی خوێندكاران دەستپێدەكاتەوە.

کوردستان

دەربارەی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نزیكەی 90 هەزار كارتی نیشتمانی هاووڵاتیان هاتۆتەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكات ڕۆژانە لە كاتژمێر 2 تا 5ی پاشنیوەڕۆ سەردان بكە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتیمانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ‏‎داواكارین لەو هاووڵاتیانەی تا بەرواری 1-12-2019 هاتوون مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردوە لە ڕۆژی چوار شەممەوە بەرواری 11-12-2019‏‎‏‎ لە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بۆ كاتژمێر5ی ئێوارە دەتوانن سەردانی‌ ئەو فەرمانگەیە‌ بكەن، كە مامەڵەی‌ كارتی‌ نیشتیمانیان لێ كردوە بۆ وەرگرتنەوەی‌ كارتی‌ نیشتمانیەكانیان.

لای خۆشیەوە، ڕائید شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئەو كارتانەی گەڕاونەتەوە 89 ھەزار كارتی نیشتیمانیە.

ڕاشیگەیاند، لە پاش ھەوڵ و ماندووبونێكی زۆری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم و بەغدا ئەو كارتانە گەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی كارتی ساڵی ٢٠١٩ دوانەخرێت بۆ ساڵی ئایندە.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە هاووڵاتی لەكاتی سەردانكردندا ‏‎‏‎پێداویستیەكانی وەك ڕەگەزنامەی‌ عیراقی‌ و پێناسی‌ باری شارستانی‌ و پسوڵەی وەرگرتنەوەی‌ كارتی نیشتیمانیەكەی پێ بێت و ناوی ئەو كەسەی تۆمار كراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت هەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ كارتەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دژ بە كەمبوونەوەی كارەبای نیشتیمانی لە پێنجوێن خۆپیشاندانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دژی كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی و دابەشنەكردنی نەوتی سپی بەشێك لە هاووڵاتیانی قەزای پێنجوێن خۆپیشاندانێكیان سازكرد.

ڕێبین حەسەن، ڕۆژنامەنوس لە قەزای پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی بۆ 20 كاتژمێر كەمی كردووە، لەكاتێكدا پێشتر 24 كاتژمێر بوو.

وتیشی”لێرە پلەی گەرما زۆر نزمە و بەفر دەبارێت یەك خولەك كارەبا نەبێت كاریگەری زۆری دەبێت، سەرباری ئەوەی نەوتی سپی دابەشنەكراوە و خەڵك داوای نەوتیش دەكات”.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، لە سنورەكەدا مۆلیدەی ئەهلی نییە و ناكرێت كارەبای پێنجوێن كەمبكرێتەوە، بەتایبەتی ماڵەكانی قەزاكە بەپێی پێوەری زیرەك كارەبایان بۆ دانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كونسوڵی توركیا: هەرێم دەروازەیەكی گرنگە بۆ عیراق

خەڵك –بەشی هەواڵ

كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم مەسرور بارزانی بۆ توركیا كاریگەری باشی لەسەر پەیوەندییەكان هەبووە.

هاكان كاراچای بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی ڕاگەیاند، هەرێمی كوردستان دەرگایەكە بۆ كرانەوە بەڕووی عیراقدا لە پەیوەندییە بازرگانییەكاندا.

ناوبراو راشیگەیاند، توركیا خوازیاری بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانییەكانیەتی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان.

توركیا ساڵانە لە رێگای دەروازی نێودەوڵەتی برایم خەلیلەوە لە زاخۆ كاڵاكانی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكات.

لە كاتی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان زانیاری بڵاوكرایەوە كە توركیا نیازی هەیە دەروازەیەكی دیكە لەگەڵ عیراقدا بكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان