ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پاركی هەواری شار: هەموو ئاهەنگێك قەدەغە نییە
خەڵك؛ وردەكاری قەدەغەكردنی ئاهەنگی بووك و زاوا لە هەواری شار ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوبەری پاركی هەواری شار لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەكردنی ئاهەنگی بووك و خەنەبەندان تەنها لەبەرئەوەیە، كە دەبێتە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیانی پاركەكە و لەدوای خۆشیان شوێنەكە تەواو پیس دەكەن، دەشڵێت: “وێنەگرتنی بووك و زاوا و یادەكانی لەدایكبوون و ئاهەنگی لەو شێوانە ئاساییە و قەدەغە نییە”.

ڕێبین شێخ جەمیل، بەڕێوبەری هەواری شار لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دیاردەی ئاهەنگی بووك و زاوا لە هەواری شار لەماوەی ڕابردوودا بە هێنانی ژمارەیەكی زۆر لە كورسی و بڵندگۆكانی ئاهەنگ بووبووە هۆی بێزاركردنی گەشتیاران لە پاركەكەدا.

وتیشی، “هاووڵاتیان بۆ كەشێكی ئارام ڕوو لە پاركەكە دەكەن، بەڵام دەنگی بەرزی ئاهەنگێك كەشی ئارامی پاركەكەی تێكدەدا، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەوانەی ئاهەنگ دەگێڕن خەڵكێكی زۆر لەخۆیان كۆدەكەنەوە و لە پاش خۆشیان خۆڵ و خاشاك و كەلوپەلی زۆر بەجێدەهێڵن و پاكیشی ناكەنەوە”.

ڕاشیگەیاند، قەدەغەكردنی ئاهەنگ لە هەواری شار تەنها ئەو ئاهەنگانە دەگرێتەوە، كە دەبنە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان وەك ئاهەنگی بووك و زاوا و خەنەبەندان و دانانی بڵندگۆی دەنگ بەرز، بەڵام ئاهەنگی بچووكی وەك یادی لەدایكبوون و وێنەگرتنی بووك و زاوا و هاوشێوەكانی ئاساییە و قەدەغە نییە.

بەڕێوبەری هەواری شار ئاشكراشیكرد، بەداخەوە كۆمەڵێك خەڵك هەن هەر بەدەستی ئەنقەست بەردەوام سەرقاڵی شكاندنی هێماكانی ڕێگاكان و كورسیەكان دانیشتن و تابلۆكانی نیشانكردنی شوێنەكان لەناو پاركەكەدا.

ئابوری

حكومەتی هەرێم بڕیاری لەسەر پشووی سبەینێ‌ دا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق سبەینێ‌ 10ی كانوونی یەكەم كرایە پشوو بەبۆنەی “ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش”دا، بەڵام لە هەرێمی كوردستان دەوامی ئاسایی دەبێت و پشوو نابێت.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم بۆ (خەڵك) وتی، “سبەینێ‌ سێ‌ شەممە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم دەوام ئاساییە و پشوو نابێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیامی پیرۆزبایی بۆ سوپا و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان ڕەوانەكرد بەبۆنەی ساڵیادی تێكشكاندنی داعش و وتی، ” وەك ساڵی ڕابردوو بڕیاردرا سبەینێ‌ سێ‌ شەممە، دەوامی فەرمی ڕابگیرێت و ئاهەنگ بەو بۆنەیەوە بگێڕدرێت”.

لە 10-12-2017 بەتەواوی هەردوو بەشی موسڵ لە دەست تیرۆرستانی داعش ڕزگار كرا و بەو بۆنەیەوە ئەو ڕۆژە وەك “ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش” دیاری كرا و كرا بە پشووی فەرمی لە عیراق، بەڵام هەرێمی كوردستان ئەو ڕۆژەی وەك پشوو نەناساند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم بڕیارێكی دیكەی دەربارەی تەكسی و پاس دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی‌ حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لەناو تاكسی و پاس و جەختیشدەكاتەوە، بەكارهێنانی ڕادیۆ بە ئارەزوومەندانە دەبێت لەگەڵ سەرنشیندا.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی گواستنەوەی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “بەپێی ڕێنماییەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تایبەت بە جگەرەكێشان لە شوێنە گشتیەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ تاوەكو غەرامەی گونجاو دابنێن بۆ جێبەجێ‌ كردنی لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆوە”.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، بڕیار دراوە بە قەدەغەكردنی جگەرەكێشان بۆ شۆفێری تەكسی و پاس و هەروەها هاووڵاتیان لە كاتەی بەكارهێنانی هۆیەكانی گواستنەوەی گشتی (تەكسی و پاس)..

هەروەها بڕیاریش دراوە، كە بەكارهێنانی ڕادیۆی ئۆتۆمبیلی تەكسی و پاس لەسەر خواستنی سەرنشین دەبێت و دەبێت ئەگەر سەرنشین داوای نەكرد ڕادیۆ بكوژێندرێتەوە و لە كاتێكدا تەكسی و پاسەكان سەرنشینینان پێ نەبێت شۆفێران بە ویستی خۆیان دەتوانن ڕادیۆ بەكاربهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە هەولێر پڕۆژەیەكی گەورە و ستراتیژی دەست پێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری هەولێر دەستپێكردنی پڕۆژەیەكی گەورە و ستراتیژی بۆ شارەكە ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، كە چارەسەری كێشەی ئاوی قوڕس دەكرێت و هەموو مەترسییە تەندروستی و ژینگەییەكان كۆتاییان پێدێت.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەشدار بووین لە ڕێوڕەسمی واژۆكردنی گرێبەستی خزمەتگوزاری ڕاوێژكاری بۆ پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی هەولێر.

ئاشكراشی كردووە، ئەو پڕۆژەیە، پڕۆژەیەكی ستراتیژی گەورەیە و بڕیار وایە بە چوار قۆناغ جێبەجێ بكرێ، ماوەی (77) مانگ دەخایەنێت، چارەسەری كێشەی ئاوی قوڕس دەكات لە هەولێر، هەموو مەترسییە تەندروستی و ژینگەییەكان كۆتاییان پێدێت، كە لە ئەنجامی رێڕەوی ئەم ئاوەڕۆیە كاریگەرییان لەسەر دەورووبەر و ئاوی ژێرزەوی و كشتوكاڵ دروستكردووە و یەكێك لەگرفتە گەورەكانی شاری هەولێر چارەسەر دەكات.

جەختیشی كردۆتەوە، كە وەكو ئیدارەی پارێزگای هەولێر هەموو ئاسانكاری و پشتیوانییەكی پێویست دەخەینە بەردەم كۆمپانیای ڕاوێژكاری و جایكا بۆ ئەوەی بتوانن بە باشترین شێوە كاروبارەكانی خۆیان بۆ جێبەجێ كردنی پڕۆژەكە دەستەبەر بكەن.

دەشڵێت: “داواكارم پڕۆژەكەش چ لەڕووی ڕاوێژكاری و چ لەڕووی جێبەجێكردنەوە لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا تەواو ببێ و هاوكارمان بن بۆئەوەی بە ئامانج بگات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەیەكی وەها گرنگ و ستراتیژی لە هەولێر دەست پێدەكات و دەڵێت: “بەناوی پارێزگای هەولێر سوپاس و پێزانین و ستایش بۆ هەریەك لە حكومەتی ژاپۆن و جایكا و حكومەتی فیدڕاڵ و وەزارەتی شارەوانی، بۆ دەستپێكردنی ئەم پڕۆژەیە”.

بەپێی زانیارییەكان، پڕۆژەكە لەسەر قەرزی حكومەتی ژاپۆن و جایكا جێبەجێ‌ دەكرێت، كە حكومەتی فیدڕاڵی پشكی بۆ هەرێم دابین كردووە لەو قەرزە و ئەمڕۆش بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی، گرێبەستی پڕۆژەكە لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و كۆمپانیای جێبەجێكار واژۆ كرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان