ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ژنە پەڕلەمانتارێكی پێشوو زۆربوونی جیابوونەوەی هاوسەران دەخاتە ئەستۆی مەلاكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق، هۆكاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە لە شارەكانی عیراقدا ئاشكرا دەكات و پێیوایە، بە پلەی یەكەم مەلاكانن، كە لە دەرەوەی دادگاكان كچان مارە دەكەن.

ڕێزان شێخ دلێر، پەڕلەمانتاری خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “كچان ئەگەر 18 ساڵی تەواو بكەن دەتوانن هاوسەرگیری بكەن، ئەگەر 15 یان 16 ساڵبن، دەكرێت بە مۆڵەتی بەخێوكەر هاوسەرگیری بكەن ئەمە بەپێی یاسا، بەڵام كێشەكە لەوەدایە، كە لە دەرەوەی دادگاكان كچان مارە دەكرێن”.

بە وتەی ڕێزان شێخ دلێر، “كێشەكە ئەوەیە كاتێك مەلایەك دەچێت كچێكی 13 ساڵان یان 12 ساڵان یان هەندێك كات نۆ ساڵان مارە دەبڕێت، لەدواییدا كێشە دروست دەكات و سەرەنجام جیابوونەوەی لێ دروست دەبێت، ئەمە لە عیراقدا هەیە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان یاساكە هەمواركراوە و ئەو جۆرە كارانە بە تاوان دادەنرێن”.

دەشڵێت: “لەهەرێمی كوردستان ئەگەر كچێك لە دەرەوەی دادگا مارە بكرێت و تەمەنی یاسایی تەواو نەكردبێت، مەلاكە، كە كارەی كردووە و باوكی و كەسوكاری و تەنانەت شاهیدەكانیش ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە، بەڵام لە عیراقدا ئەمە نییە و ئەوەڵ و ئەخیر، كە ڕێگە بە هاوسەرگرییەكی لەو جۆرە دەدات مەلایە”.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەڕلەمانی عیراق، بەپێویستی دەزانێت، مەلاكان لە عیراقدا هۆشیاربكرێنەوە بەوەی نابێت لە دەرەوەی دادگا ئەو گرێبەستی هاوسەرگیرییانە بكەن، بە تایبەت بۆ كچێك، كە تەمەنی زۆر منداڵ بێت.

دادگاكانی عیراق، لەڕێی ئاماری مانگانەی خۆیان، كە لەلایەن حكومەتەوە بڵاودەكرێتەوە، ئاماژەیان بە تۆماركردنی چوار هەزار حاڵەتی جیابوونەوە كردبووە لەماوەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، بەپێی ئامارەكەش لە پارێزگاكانی عیراق، جگە لە هەرێمی كوردستان، 4548 حاڵەتی جیابوونەوەیان تۆماركردووە، كە 3303 حاڵەتیان لە دەرەوە پەسەندكراون و 1245 حاڵەتیشیان بە حوكمی داوەری بوون.

بەپێی هەمان ئامار، هەر لەو ماوەیەدا، 20 هەزار و 412 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆماركراوە، كە 16 هەزار و 942 گرێبەستیان لە چوارچێوەی دادگاكاندا بوون و 3570 گرێبەستیشیان لە دەرەوەی دادگا پەسەندكراون.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان