ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرپرسێكی نەینەوا بۆ (خەڵك) وردەكاری پەلاماردانی سوپای عیراق باس دەكات

خەلًك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، باس لە ڕووداوی پەلاماردانی سوپای عیراق لە دەشتی نەینەوا دەكات و دەڵێت، هێزەكانی سەر بە وەعد قەدۆ برای حەنین قەدۆی پەڕلەمانتار، وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر بە بڕیاری پاشەكشەپێكردنی هێزەكانیان لە دەشتی نەینەوا، پەلاماری سوپای عیراقیان داوە.

خزر ئیلا سادی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “هێزەكانی سەر بە لیوای 30ی حەشدی شەعبی، كە لەلایەن وەعد قەدۆ برای حەنین قەدۆوە سەركردایەتی دەكرێت، لە دوای ڕزگاركردنی ناوچەكان لە داعش، ناوچەكە لەلایەن ئەو لیوایەوە سەرپەرشتی دەكرا، بەڵام بەهۆی بوونی پێشێلكاری لەلایەن هێزەكەوە، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڕیاریدا لیواكە لەو ناوچەیە پاشەكشەبكات”.

بە وتەی ئەو ئەندامەی پارێزگای نەینەوا، “لەدوای بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی، لیواكەی سەر بە حەشدی شەعبی، كە زۆرینەی پێكهاتەكەی لە شەبەكە، ڕێگە سەرەكییەكانی ناوچەكە و ڕێگەی موسڵ- هەولێری داخست، لە كاتی هەوڵی كردنەوەی ڕێگەكانیش، لیواكەی سەر بە وەعد قەدۆ، پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراقیان دا”.

سەبارەت بە كاریگەری ئەم ڕووداوەش لەسەر ڕەوشی ئاسایشی پارێزگاكە، خزر ئیلا سادی وتی، “هەر پێكداهەڵپژانێك لەنێوان هێزە عیراقییەكان ڕووبدات، بە تایبەت لەنێوان حەشدی شەعبی، كە بە پێكهاتەیەكی هێزە ئەمنییەكانی عیراق دادەنرێت، بە دڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر ڕەوشی ئەمنی ناوچەكە دروست دەكات”.

هۆكاری ڕووداوەكەی ئەمڕۆشی بۆ بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان گەڕاندەوە، كە بە وتەی ئەو، “واتای سەرپێچی ئەو هێزە دەگەیەنێت بۆ فەرمانەكەی عەبدولمەهدی، كە دەڵێن: ناوچەكە چۆڵ ناكەین و پاشەكشە ناكەین”.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان