ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەستەی نەزاهە: زیاتر لە ملیۆنێك دۆلارمان گەڕاندۆتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ
دەستەی نەزاهەی عیراقی ئاماژە بە گێڕانەوەی زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار دەكات بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، دەستەی نەزاهەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “زیاتر لە ملیۆنێك دۆلار لەماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بۆ خەزێنەی گشتی وڵات گێڕدراوەتەوە، ئەمەش مەودای بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە عیراقدا دەردەخات”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی دەستەی نەزاهە، “لێكۆڵینەوەكان بوونەتە مایەی دەركردنی 857 فەرمانی دەستگیركردن، كە 407یان لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا جێبەجیكراوە، وێڕای دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ 34 وەزیر و ئەوانەی پلەكانیان هاوتای وەزیرە”.

دەستەی نەزاهە دەڵێت: “لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، ئەو پارەیەی گێڕدراوەتەوە، یان ئەوەی فەرمانی دادوەری بۆ گەڕاندنەوەی دەرچووە و لەلایەن دەستەكەوە ڕێگە لە بەهەدەردانی گیراوە و گێڕدراوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتی، زیاترە لە تریلیۆنێك دینار”.

عیراق بۆ چەند ساڵێك دەچێت بەدەست گەندەڵییەكی زۆرەوە گیرۆدەیە و بەپێی ڕێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیش، عیراق لە پلەی 12ی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندایە.

لەدوای ساڵی 2004وە، زیاتر لە 250 ملیار دۆلار لە سامانی گشتی عیراق دیارنەماوە و پەڕلەمانیش دەڵێت، “ئەو پارەیە چۆتە گیرفانی ژمارەیەك لە سیاسییەكان و گەورە بازرگانەكانەوە”.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان