ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەروەردە دەربارەی دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
هەردوو پەروەردەی شارباژێڕ و كەلار ڕایدەگەیەنن، سبەی مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە دابەشدەكرێت، وتەبێژی پەروەردەش دەڵێت: “مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش لە هەمان ڕۆژدا دابەش ئەكرێت”.

ڕاوێژ عەتار، وتەبێژی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ بۆ (خەڵك) وتی، “ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاكان دەكەینەوە سبەینێ سێ شەممە 6 ـ 8 ـ 2019 كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی سەردانی هۆبەی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی مووچەی مانگی 5 ـ 2019”.

ڕاشیگەیاند، لەهەمان ڕۆژدا مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت.

لای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە ڕایگەیاندووە، سبەی سێ شەممە 6ی ئاب مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بە گرێبەستەكانیشەوە دابەشدەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە لیژنەی مووچەی خوێندنگەكان دەكەین سەردانی بەشی ژمێریاری بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكی مووچەكەیان.

ئابوری

مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ و سبەی مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە و ئەنجومەن دابەش دەكرێت.

بە پێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێن:
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن لەگەڵ وەزارەتی پیشه‌سازی و بازرگانی.

كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی،
ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن.

بڕیارە ڕۆژی دوو شەممەش دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجی هەندێک زانیاری لەسەر یاسای چاکسازی ئاشکرادەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجیی كوردستان ڕایگەیاند، بەشی یەکەمی یاساى چاکسازییەکان بریتیدەبێت لە بڕینى مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

 

ئاراس خۆشناو ئاماژەى بەئەوەشدا، نابێت ڕێژەی مووچەی کارمەندەکانی لە 25%ـی هەموو داهاتەکە زیاتر بێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، بەشی یەکەمی یاساى چاکسازییەکان بریتى دەبێت لە بڕینى مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

 

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت تەنیا مووچە نییە و دەبێت ئاگاداری بژێویی ژیانی خەڵکی دیکە، خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و چەندین کاری دیکە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بۆ پشتیوانی جوتیاران ژووری بازرگانی سلێمانی ١٢٥ تۆن پەتاتە دەکڕێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بۆزیاتر پشتیوانیکردنی بەرھەمە ناوخۆییەکانی جوتیاران و ساغكردنەوەیان ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوای کڕینەوەی بەرھەمە کشتوکاڵیکان دەکات لەلایەن بازرگانانەوە وەک ھاوکاریەک و پاڵپشتیەک بۆ جوتیاران.

 

سیروان محەمەد، سەۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەلێدوانێکی نوسراودا بە(خەڵک)ی ڕایگەیاند” لەکۆبونەوەماندا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای وەرزیی کشتوکاڵی پارێزگای سلێمانی بڕیارماندا وەک پشتیوانییەک لەبەرھەمی ناوخۆی جوتیاران ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هەڵدەستێت بەکڕینەوەی ١٢٥ تۆن بەرھەمی پەتاتە”.

 

راشیگەیاند”داوا لەتەواوی بازرگانان و سەرمایەداران و کەسانی خەمخۆری شاری سلێمانی دەکەین ھەرکەسەو لای خۆیەوە ھەستێت بەکڕینەوەی جۆرێکی بەرھەمی کشتوکاڵی ناوخۆی”.

 

ئاماژەی بەوەشدا کڕینەوەی ئەو بەرھەمانە دوو ئامانجی ھەیە یەکەمیان پشتیوانیەکی گەورەی جوتیارانە دووەم ھاوڵاتیانی کەم دەرامەت سودی لێوەردەگرن و دابەش دەکرێتەوە بەسەر ئەو خێزانانەی توانای کڕینی ئەو بەروبومانەیان نییە.

 

ئەم پێشنیارەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پاش ئەوەدێت کە جوتیاران نیگەرانی خۆیان پیشاندا بەساغ نەبونەوەی بەرھەمەکانیان و نەبونی پشتیوانی پێویست لە بەرو بومەکانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان