ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەڤیدیۆ، خۆپیشاندەران لە نەینەوا بەردبارانی سوپای عیراق دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
خۆپیشاندەرانی سەر بە لیوای (30ی حەشدی شەعبی) كە لەلایەن وەعد قەدۆوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پەلاماری هێزەكانی سوپای عیراق دەدەن و ڕێگەیان لێدەگرن تا بەرەو بازگەیەكی ئەمنی بچن لە دەشتی نەینەوا.

بەپێی هەواڵێك، كە لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی عیراق بڵاوكراوەتەوە، وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە بڕیارێكی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران بۆ پاشەكشەپێكردنی لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە هەموو محیوەرەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەیان خۆپیشاندەری ناڕازی، زۆربەی ڕێگە سەرەكییەكانیان لە دەشتی نەینەوا داخست.

خۆپیشاندەرەكان، وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، بەردبارانی هێزەكانی فیرقەی 16ى سوپای عیراق دەكەن، كە دەیانەوێت ڕێگەیەكی داخراو بكەنەوە لە دەشتی نەینەوا.

پێشتر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، بە تۆمەتی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و گەندەڵی، وەعد قەدۆ، فەرماندەی هێزێكی حەشدی شەعبی، لەگەڵ ژمارەیەك كەسێتی تری عیراقی، خستبووە نێو لیستی سزاكانییەوە.

 

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان