ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

جیهان هاشم کۆمەڵێک وێنەی پاش نەشتەرگەریەکەی بڵاو دەکاتەوە، زۆر گۆڕاوە

خێزان

خانمە مەیکەپ ئارتس جیهان هاشم کۆمەڵێک وێنەی پاش نەشتەرگەریەکەی بڵاو دەکاتەوە و وەک لە وێنەکان دەبیندرێت گۆڕانکاری زۆر بەسەر جەستەیدا هاتووە.

جیهان هاشم ئاشکاری کردبوو کە نەشتەرگەری بڕینی گەدەی بۆخۆی ئەنجام داوە بۆ ئەوەی بتوانێت کێشی داببەزێت و ئێستاش بە ئامانجەکەی گەیشتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە جیهان هاشم سەرەتا دەیوت ئافرەت پێویستە قەڵەو بێت، بەڵام لە لێدوانێکی پێشوتریدا بۆ (خێزان) ئاماژەی بەوەدابوو کە لەو قسەیەی پەشیمان بۆتەوە و دەیەوێت لاواز ببێت:


وێنە نوێکانی جیهان هاشم

 

هەواڵەکان

گەنجێک بەفرگرێک فڕێدەداتە خوارەوە، بە دەست پێی دەهێننەوە سەرەوە و ٤٥ هەزار یۆرۆ غرامەی دەکەن

خێزان

گەنجێک لە ئیسپانیا  بەفرگرێکی کۆن لە ڕێگایەکی گشتییەوە فڕێدەداتە خوارەوە و گاڵتەش بە سستمی بەکارهێنانەوە (ڕیسایکلین) دەکات لە وڵاتەکەیاندا.

ئەو گەنجە پاش ئەوەی تۆماری ڤیدیۆیی کارەکەیان لە سۆشیالمیدیا بڵاودەکاتەوە، دەنگدانەوەی زۆری دەبێت، هەر بۆیە پۆلیسی ئیسپانیا خۆی و هاوڕێکەی دەستگیر دەکات.

دواتر لە تۆمارێکی دیکەدا کە پۆلیس بڵاوی کردۆتەوە، ئەو دوو گەنجە ناچارکراون کە بە دەست بەفرگرەکە بهێنەوە سەرەوە و بەشێوازی درووست فڕێی بدەن، جگە لەوەش لەسەر کارەکەیان بڕی ٤٥ هەزار یۆرۆ سزا دراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە سزاکانی هواوی دوادەخات

خەڵک-

پاش بڕیاری قەدەغەکردنی بازرگانی کردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هواوی لەلایەن دۆناڵد تڕامپەوە کاریگەرییەکی زۆر دەرکەوت بەسەر بازاڕکردنی کۆمپانیاکەوە و بەشێکی کۆمپانیاکان سەرقاڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکانیان بوون لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە.

بەڵام هەر لەو ماوەیەدا و پاش چاوپێکەوتنی سەرۆکانی ئەمریکا و چین دۆناڵد تڕامپ ڕازیبوو بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و لە ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری دواخستنە ٩٠ ڕۆژییەکە تەواو دەبێت و سەرچاوەکان باس لە درێژکردنەوە و ڕاگرتنی ئەو بڕیارە دەکەن بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژی دیکە.

ئەمریکا لیستی ٥٠ کۆمپانیای وڵاتەکەی ئامادەکردبوو بۆ ئەوە ئەو کارەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن لە گرنگترینیان کواڵکۆم و گووگڵ و ئینتڵ و مایکرۆن و وایفای ئەلایەنس و هتد، لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەدا کۆمپانیا چینییەکە زیانێکی زۆری پێدەگات و پاشەکشە دەکات لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکان و کاڵاکانی دیکەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ئەمەل سەعید کوردە هۆنراوەیەکی کۆنی کەژاڵ ئەحمەد دەکاتەوە بە گۆرانی

خێزان

بڕیارە هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە هۆنراوەیەکی کۆنی کەژاڵ ئەحمەد بکاتەوە بە گۆرانی.

کەژاڵ ئەحمەدی شاعیر ڕایگەیاندووە”لە ساڵی ٢٠٠١ هۆنراوەی (لاوۆ)  م نووسی بۆ هونەرمەند ئەمەل سەعید کوردە، بەڵام دواتر نەتوانرا بکرێت بە کلیپ و کەسانی دیکە وتیانەوە.

کەژاڵ ئەحمەد وتوشیەتی” لە ئێستادا پلانی ئەوەمان هەیە کارەکە تەواو بکەین و هۆنراوەکە بە دەنگی خاتوو ئەمەل بکرێتە گۆرانی و ئاوازەکەش مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی دایناوە”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان