ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە هەرێمی كوردستان فەتوایەك لەسەر حەج دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم دەربارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی حەج بۆ یەكێكی دیكە “بەدەل حەج” فەتوایەك دەردەكات و دەشڵێت: “دەبێت كەسێك بەدەل حەج بكات، كە خۆی پێشتر حەجی كردبێت”.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو 30ی 7ی 2019 سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی بەدەل حەج لە ڕوانگەی ئیسلام و بەپێی سەرچاوە شەرعیەكان و بەتایبەتی مەزهەبی ئیمامی شافعی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) كۆبووەوە و فەتوایەكی دەركرد.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم سەبارەت بە فەتواكە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو فەتوایە ڕوونكردنەوەی تێرو تەسەل و بەڵگەی تەواوی لەخۆگرتووە سەبارەت ئەو كەسانەی بەدەل حەج بۆ كەسانی دیكە ئەنجام دەدەن، هەروەك چەند مەرجێك دیاریكراوە بۆ ئەو كەسەی بەدەل حەج لەجیاتی كەسێكی تر دەكات.

بەپێی فەتواكە، كە وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، “ئەو كەسەی بەدەل حەج بۆ كەسێكی تر بكات دەبێ بۆخۆی ئەو واجبەی جێبەجێ كردبێ و حەجی ئەنجام دابێت”.

هەر بەپێی فەتواكە، “دروست نیە لەو بڕە پارەیەی، كە بەدەلەكە وەریدەگرێ و لەسەری ڕێكدەكەون، دوایی كە كەسێكی دیكە بە بەدەل دەگرێ لە جیاتی خۆی هیچی بۆ خۆی هەڵبگرێ، بەداخەوە ئێستا هەندێك كەس فێر بوون لەسەر پارەیەكی دیاریكراو ڕێكدەكەون لەگەڵ ئەو كەسەی، كە وا بڕیارە بەدەل حەجی بۆ بهێنێتەوە- یان بۆ مردووەكەی- و پارەكەی لێ وەردەگرن لەوێ بە هەرزانتر كەسێكی دیكە بەكرێ دەگرن و پارەكەی، كە دەمێنێتەوە بۆ خۆیانی هەڵدەگرن، ئەم بڕە پارەیە بە بێ ئاگاداری خاوەنەكەی، كە بەدەل بۆ كراوەكەیە حەرامە”.

هەر لە فەتواكەدا هاتووە، “كەسی بەكرێكراو نابێت ببێتە (بدل) لە بری زیاتر لە كەسێك بۆ حەج و عومرە”.

کوردستان

زیندانییەک لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەچاکسازی گەورانی هەولێر زیندانییەک گیانی لەدەستدا.

 

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەماددەی تیرۆر زیندانی کرابوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو زیندانییە بەڕەگەز عەرەبە و ماوەی نزیکی ١١ ساڵە لەزیندانە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکی ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی شیلان و دایك و باوكی بڵاودەكاتەوە كە ماوەی چوار ساڵ بوو باوكی دەناسی.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند ماوەی چوار ساَ بوو “دارا” باوكی شیلانی دەناسی، بەڵام بەو جۆرە نا كە سەردان و هاتووچۆ هەبووبێت لە نێوانیاندا و چاودێریشی كردوون.

ڕوونیشیكردەوە كە ئێوارەی ڕۆژی تاوانەكە چووەتە ماڵی دارا و داوای پارەی لێكردووە، بەڵام ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی پارەی لا نییە بۆیە لە پێناو بەدەستهێنانی پارەدا، دارا و هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پاشان شیلان هاتووەتەوە بۆ ماڵەوە و تووشی شۆك بووە كاتێك تاوانبارەكەی لە ماڵەكەیان بینیوە و پرسیاری دایك و باوكی كردووە، كاتێكیش ویستوویەتی هاوار بكات، دەمی گرتووە و دواتریش بە سەرینێك خنكاندوویەتی.

تاوانبارەكە كە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەكان بووە، تاوەكو بەیانی ڕۆژی دواتر لەو ماڵەدا ماوەتەوە و پاشان چووە بۆ هەولێر و لەوێ دەستگیركراوە.

لایخۆشیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند ئەو خێزانە بەنیازپاکییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسە دڕندەیەدا کردووە کە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکانە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەدا بە وریاییەوە مامەڵەبکەن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی گوماناویشدا دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان