ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

حیكمە عەشایەرەكان بۆ بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئامادە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕِەوتی حیكمەی نیشتیمانی كە لەلایەن عەمار حەكیمەوە سەرۆكایەتی دەكرێت چەند كۆبوونەوەیەكی فراوانی لە شارەكانی باشوری عیراق ڕێكخستووە بۆ دروستكردنی بەرەكی فراوانی ئۆپۆزسیۆن و نەیاری حكومەت.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ڕەوتی حیكمە دەیەوێت لە ڕێگەی دروستكردنی گردبوونەوەی كۆمەڵایەتی و عەشایەرییەوە فشار لە حكومەت بكات بۆ چاكسازی، یان بەپێچەوانەوە ڕوخاندنی حكومەت.

مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ڕەوتی حیكمە بە فەڕمی ڕایگەیاند، چیتر بەشێك نین لە حكومەت و وەك ئۆپۆزسیۆن لە پەڕلەمان و ناو خەڵكدا بەردەوام دەبن.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان