ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سوپای پاسداران دەخرێتە ئامادەباشییەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ
فەرماندەیەكی سوپای پاسداران داوای ئامادەباشی هێزە چەكدارەكانی ئێران دەكات بۆ وەڵامدانەوەی هەڕەشەكانی نەیارانیان.

مەحمود تەشەكوری سكرتێری زاڵبوونی گشتی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە ڕێوڕەسمێكی سەربازیدا ڕایگەیاند، هێزی چەكداری لە بەرەی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانن و بەو هۆیە دەبێ لەوپەڕی ئامادەیی و زاڵبوونی هەواڵگرانە بن و لەو پێناوە دەبێ بە باشی دوژمن بناسن و ئاگاداری توانستە ناوخۆییەكانی وڵاتیش بن و خۆیان هاوسەنگ لە گەڵ هەڕەشە و ستراتژییەكانی دوژمن، ئامادەی بەرەنگاربوونەوە بكەن.

تەشەكوری لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەی كە دوژمنان زۆر باش لە ورە و ئامادەیی هێزی چەكداری ئێران گەیشتوون، دەڵێت “دوژمنیش دەبێ بزانێت كە نابێ هەڕەشە لە دژی ئێران بكات و ئەگەر هەڕەشەیەكیش كرا دەبێ بزانێت كە وەڵامی توندی دەدرێتەوە، چونكە هێزی چەكداریی ئێمە لەوپەڕی دەسەڵات و ئامادەیی دایە”.

ڕاشیگەیاند، ئامادەیی ئەو پرێنسیپە گرینگەیە كە پێش لە دەستەوەستان بوون و ڕاچڵەكانمان دەگرێت و هەر بۆیە هێزی چەكداری دەبێ توانست و ئامادەیی خۆی بە ڕۆژ بكاتەوە و ئامادەی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكان بێت.

عێراق

وەزارەتی پەروەردە دامەزراندنی لە كەركوك ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دامەزراندن لە پەروەدەی كەركوك دەستپێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق ئاماژەی بەوەكردووە، زیاتر لە دوو هەزار پلەی دامەزراندنیان دەبێت بۆ پەروەردەی كەركوك و نیوەی ئەو ژمارەیەش بۆ ئەوانە دەبێت كە بە گرێبەست لەگەڵ پەروەردەدا كاردەكەن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕێگەی ئەلكترۆنییەوە پێشتر فۆرم پڕكراوەتەوە و تەنها لەو ڕێگەیەوە دامەزراندن قبوڵ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێزە عیراقییەكان شەش چەكداری داعشیان كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە شەش چەكداری داعش لە نزیك ناحیەی قەرەتەپە هێرشیانكردەسەر بنكەیەكی هێزەكانی عیراق، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و هەموویان كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی هێزەكانی عیراق بڵاوی كردەوە، كە ئەو چەكدارانە هێرشیانكردووەتەسەر لیوای 74ی سەر بە فرقەی پێنجی سوپای عیراق، بەڵام هەموویان كوژراون.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە چوار لەو چەكدارانە خۆكوژبوون و خۆیان تەقاندووەتەوە.

دوای شەڕەكە دۆخەكە ئاسایی بووەتەوە و هێزێكی زیاتری ئەمنی و سەربازی چوونە شوێنی ڕووداوەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەبدولمەهدی چاوەڕێی هەڵوێستێكی توندی مەرجەعیەتە

خەڵك- بەشی هەواڵ

حەسەن سنێد، سەركردە لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، پێیوایە بەهۆی ئەدای خراپی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق توشی”شەرمەزاری” بووە.

سنێد بۆ ماڵپەڕی”بغداد الیوم” ئاماژەی بەوەكردووە، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ عەبدولمەهدی ڕاگەیاند و پشتوانی زۆری كرد، بەڵام بەهۆی جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی حكومەتەوە، مەرجەعیەت توشی جۆرێك لە شەرمەزاری”ئیحراجی” بووە بەرامبەر خەڵكی عیراق.

ناوبراو هەر لە قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە داهاتووێكی نزیكدا مەرجەعیەت هەڵوێستی توند بەرامبەر بە كابینەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان