ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

سێ ده‌ستپێشخه‌ری کوڕان لە پەیوەندیدا کە زۆر کاریگەرە بۆ ڕازیکردنی کچان

خێزان

ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریانه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك كاری زیره‌كانه‌ن كه‌ كوڕان ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی به‌ لای كچانه‌وه‌ به‌ جۆرێك ده‌بێت كه‌ ڕاسته‌وخۆ خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و كوڕه‌ بۆ دروستده‌بێت و زۆر جاریش ئالوده‌یان ده‌بن.

 

-ده‌ربازكردنی له‌ دۆخه‌ ناخۆشه‌كان

-مه‌به‌ست له‌م خاڵه‌ گرنگیپێدانێتی له‌و كاتانه‌دا كه‌ توشی كێشه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت، بۆنمون له‌ ئاهه‌نگێكدا به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه‌، تۆ ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌یت و بانگی ده‌كه‌یت بۆ سه‌ما یاخود هاتنه‌وه‌ نێو ڕیزی هه‌ڵپه‌ڕكێ، یاخود بۆنمونه‌ كه‌ له‌ زانكۆ به‌ته‌نها بوو بانگێشتی بكه‌ت بۆ خواردنه‌وه‌ی چایه‌ك.

 

-چونه‌ پیشه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك

-جیاوازی زۆره‌ له‌ نێوان ئه‌و كوڕانه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌ماشای كچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و لێیان ده‌چنه‌ پێشه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا بۆنمونه‌ به‌ سڵاوێك یاخود به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ لێیان نزیك ده‌بنه‌وه‌، كه‌ ئه‌م جۆره‌ ده‌ستپێشخه‌ریه‌ كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر به‌جێ ده‌هێڵێت.

 

-بانگێشتكردنی كورتخایه‌ن

-ده‌توانیت له‌ سه‌ره‌تادا بانگێشتی بكه‌یت بۆ چونه‌ ده‌ره‌وه‌یه‌كی خێرا، بۆنمونه‌ بۆ پیاسه‌ی پاركێك یان چا خواردنه‌وه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ بنیاد بنێیت، به‌ڵام بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه‌ پێویسته‌ پێشتر یه‌كترناسینێكتان هه‌بێت.

خۆشەویستی

چەند ئامۆژگاریەکی خۆشەویستی کە ئەو کەسانەی خۆیانت لێدەکەن بە پسپۆڕ پێتی دەڵێن و هەمووشی هەڵەیە! 

خێزان

زۆرجار کاتێک دەچیتە پەیوەندی خۆشەوویستیەوە یان تازە ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت، هەموان لێتدەبن بە پسپۆڕ و قسە دەکەن، بەڵام گرنگە کە هەموو ئەو ئامۆژگاریانە وەرنەگریت چونکە بەشێکیان زیانی زیاترە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

– کەسێکی لەخۆت دەوڵەمەنتر بدۆزەرەوە:

-کاتێک لەبەر پارە یان سودێکی تایبەتی لەگەڵ کەسێکدا دەژیت، ئەوا بزانە کە تۆ سۆز و خۆشەویستیەکەت دەخەیتە ڕیسکێکی گەورەوە، جونکە هەرکات ئەو حەزە کاتیانە پر بوەوە یان بەدی نەهات هاوسەرگیریەکەش تێک دەچێتەوە.

 

-خۆت هەموو شتێک بگەر دەست

-ئەمەش یەکێکە لەو ئامۆژگاریە هەڵانەی نابێت بەقسەی بکەیت، ژیانی هاوسەرگیری لەسەر بنەمای بەرپرسیاریەتی جیاواز بنیادنراوە و هەریەکە و لە بواری خۆیدا سەرپەرشتیار دەبێت.

 

-داوای ڕۆمانسیەتی بەردەوام بکە

-لەڕووی دەرونی و سروشتی مرۆڤەوە ئەمە نەگونجاوە و نایەتە دی، بۆیە بە پێی فیلمەکان تەماشای ژیانی ڕاستەقینە مەکە.

 

-بێدەنگ بە و خراپتری مەکە

-هەڵەیە کە کێشەکان بە بێدەنگی تێپەرێنیت و باشترە گفتوگۆی لەسەر بکەیت، چونکە گەر وانەبێت لە شوێنێکدا دەتەقێتەوە.

 

-بەردەوام چاودێری بکە، چونکە ئەو مافەت هەیە

-ژیانی هاوسەرگیری پێویستە لەسەر بنەمای متمانە بێت نەک چاودێری بەردەوام و ژیانێکی هەواڵگریانە.

 

-زۆر کەس باوەڕی بەم هاوکێشەیە هەیە، بەڵام تۆ ژیانت لەسەر ئەمە بنیاد مەنێ و بزانە کە خۆشەویستی راستەقینە دواجار دەبێت بە هاوسەرگیری کۆتایی بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

خۆشه‌ویستی 5 قۆناغه‌و زۆرێكمان له‌ قۆناغی 3 یه‌مدا وازده‌هێنین، تۆ لە کوێدایت؟

خێزان

“به‌ یه‌كه‌وه‌ نه‌ده‌گونجاین، بۆیه‌ جیابوینه‌وه‌” ئه‌مه‌ قسه‌ی زۆرێك له‌و خۆشه‌ویست و هاوسه‌رانه‌یه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ ڕاستی یه‌كتریان خۆشویستووه‌ به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه‌.

Jed Diamond فه‌یله‌سوفێكی سایكۆلۆژیه‌و ماوه‌ی زیاتر له‌ 40 ساڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی كردوه‌و گه‌یشتۆته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ خۆشه‌ویستی 5 قۆناغی سه‌ره‌كیه‌و زۆرێكیش له‌ قۆناغی سێیه‌مدا گیرده‌خوات، كه‌ دواجار ده‌بێته‌ هۆی جیابونه‌وه‌ش، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ دیارترین قۆناغه‌كانه‌:

له‌م قۆناغه‌دا ده‌كه‌ویته‌ داوی خۆشه‌ویستیه‌وه‌و خۆت زۆر به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانیت و هه‌موو خه‌ون و خولیای خۆت له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌دا ده‌بینیته‌وه‌، به‌رامبه‌ره‌كه‌تت لێده‌بێته‌ كه‌سێكی پێرفێكت و ناوازه‌، به‌ ته‌واوی ده‌كه‌ویته‌ ژێر كاریگه‌ری قسه‌كانیه‌وه‌و ته‌نانه‌ت گه‌ر شتێكی خراپیشی هه‌بێت تۆ ناتوانیت بیبینیت.

له‌م قۆناغه‌دا ئیدی ده‌بنه‌ خۆشه‌ویستی یه‌كتری و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن و به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین، هه‌ردوو لا واهه‌ستده‌كه‌ن كه‌ كه‌سی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌و ئیدی ژیانی به‌خته‌وه‌ری ده‌ستپێده‌كات، دنیایه‌ك خه‌ون و خولیا به‌ یه‌كدیه‌وه‌ هه‌ڵده‌واسن، هه‌ست به‌ دامه‌زراوه‌یی و پارێزگاری ده‌كه‌ن، زۆركات له‌م قۆناغه‌دا منداڵیش دێته‌ كایه‌وه‌.

قۆناغی سێیه‌م هه‌ستیارترین و زۆركات مه‌ترسیدارترین قۆناغه‌، ئه‌م ماوه‌یه‌یه‌ كه‌ وا هه‌ستده‌كه‌یت هه‌موو ئه‌و خه‌ون و خولیایانه‌ی له‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ت هه‌ڵتچنی بوو ڕاستده‌رنه‌چوو، به‌رامبه‌ره‌كه‌ت لا ده‌بێته‌ كه‌سێكی بێزاركه‌ر كه‌ هه‌موو ڕۆژێك شته‌كان دوباره‌ن و هیچ چێژێكیان نیه‌، ئیدی ئه‌و هه‌سته‌ت لا دروستده‌بێت كه‌ خۆزگه‌ به‌ كاتی ته‌نهایی بخوازیت و هه‌ستبكه‌یت كه‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كه‌سێكی گونجاو نیه‌ بۆتۆ، زۆر كه‌سیش له‌م قۆناغه‌دا شكستده‌خوات و جیابونه‌وه‌ ڕوده‌دات.

گه‌ر كه‌سێكی له‌خۆبورده‌ بیت و هه‌وڵبده‌یت كه‌ ناكۆكیه‌كانتان قوڵنه‌كه‌یته‌وه‌و به‌ دوای خاڵی له‌یه‌كگه‌شتندا بگه‌ڕێیت، ئیدی ده‌توانیت بچیته‌ قۆناغی چواره‌م، كه‌ تێیدا ئیدی تێده‌گه‌یت ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رت شاسواری خه‌ونه‌كان نیه‌و كه‌سێكی ئاساییه‌ هه‌ر وه‌ك تۆ، ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه‌ ناڕاستانه‌ی كه‌ هه‌تبوون ناتمێنێت و له‌ سه‌ر بنه‌مای ڕاستی شته‌كان داده‌رێژیته‌وه‌ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ قبوڵ ده‌كه‌یت.

ئێستا ئیدی تۆ فێربویت كه‌ به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت خۆتبگونجێنیت و خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام و پته‌و دروستبكه‌ن، دواجار ده‌شتوانن خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر و پڕ به‌هره‌ بۆ كۆمه‌ڵگه‌ بنیاد بنێن، كه‌ بنه‌مای بنیادنای كۆمه‌ڵگه‌و دواجار حیهانیش له‌ خێزانه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١٠ کەپڵ هەموو پێوەرەکانیان شکاندووە کە تۆ هەتە بۆ خۆشەویستی

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک کەسن هاوسەرگیریان کردووە لەگەڵ ئەو کەسەدا کە خۆشیان دەوێت و هاوسەرگیرییەکەیان تەواو بووە دەنگدانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

 

Gloria Shuri  و Ali Lawrie

-لایف ستایل و شێوەی ئەم دوو کەسە لەوانەیە زۆر لەیەکەوە دووربن و پێت وابێت ئەم دوانە هەرگیز پێک ناگەن بەڵام پێکەوە زۆر دڵخۆشن و هاوسەرگیرییەکەیان بوو دەنگوباسی تەواوی ئینستەگرام.

 

 

Verne Troyer و Genevieve Gallen

ڤێرنێ ئەکتەرێکی بەناوبانگی کۆمیدیا بوو لەماوەی پێشوودا گیانی لە دەست دا و پیاوێکی باڵا بچووک بوو بەڵام هەمیشە ئافرەتان حەزیان دەکرد لە چواردەوری بن و جێنڤایڤیش کەپڵی بووە.

 

دایڤد

دایڤد نوسەرێکە و لە سانفرانسیکۆ دەژی هیوایەتی لەفەیە و بە کەپڵی خۆیی ناوبردووە.

 

 

Anton Kraft و China Bell

پیاوەکە چوار جار باڵای بچووکترە لە ژنەکە و دەڵێن پێکەوە بەختەوەرین

 

Fernandes de Silva

خێزانی Fernandes de Silva کە پیاوەکە 2.5 پێ لە ژنەکەی باڵای بەرزترە.

 

Ashley Stevens و Christopher Reed

کاتێک هاوڕێیەکی کچەکە وێنەیەکی ئەم دوو کەپڵەی بڵاوکردەوە کە کچێکی جوان هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کوڕێکی قەڵەودا تەواوی خەڵک توشی سەرسوڕمان بوون بەم بابەتە.

 

Elisany و Francinaldo da

کچەکە باڵابەرزترین کەسە لە جیهاندا و درێژییەکی 6.7 پێ دەبێت کە 1.4 پێ لە کەپڵەکەی باڵای بەرزترە.

 

Victor Hugo و Gabriela Peralta

دوو کەپڵن کە زۆرترین تاتۆیان داوە لە جەستەیان و ٥٠ بازنەی ئاسنیان کردووە بە گۆشتیاندا و ماوەی ١٥ ساڵە هاوسەری یەکدین.

 

هاوسەرگیری لەگەڵ خود

-ئەم کەسە تەمەنی ٤٣ ساڵە و هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ خۆیدا و پێی وایە پێویستە هەموو کەسێک هاوسەرگیری لەگەڵ خۆیدا بکات پێش ئەوەی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا ژیان پێک بهێنێت.

 

Paulo و Katyucia​​​​​​​

دوو بچوکترین کەپڵ لە جیهاندا Paulo و Katyucia​​​​​​​ ـن باڵایان ٣ پێ دەبێت لە ساڵی ٢٠١٦ ـدا هاوسەرگیرییان کردووە و ناویان چووە کتێبی گینسەوە بۆ بچوکترین کەپڵ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان