ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“عیراق پاسپۆرتەكەی هاوشێوەی پاسپۆرتی ئەمریكا لێدەكات”

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایدەكات، پاسپۆرتی عیراقی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بەشێوازێك دەبێت پاسپۆرتی عیراقی دەبێتە ئەلكترۆنی هاوشێوەی پاسپۆرتی ئەمریكایی.

عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە ئاگادار كراونەتەوە شێوازی پاسپۆرتی عیراقی گۆڕانكاری بەسەردا دێت و بەشێوازێك دەبێت پاسپۆرتی عیراقی دەبێتە ئەلكترۆنی هاوشێوەی پاسپۆرتی ئەمریكایی، ڕوونیشیكردەوە هەر پارێزگایەك هێمای پارێزگاكەی دەچێتە سەر پاسپۆرتی ئەو هاووڵاتییەی دانیشتووی ئەو شارەیە.

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی وتیشی، نوسراویان ناردووە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ دیاری كردنی هێمایەك بۆ پاسپۆرتی سلێمانی و لەدوای گەیشتنە ئەنجامێك ڕەوانەی بەغدای دەكەن.

سەبارەت بە گوشاری زۆری مامەڵەی هاوڵاتیانیش لەسەر بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی عەمید سالار عەبدوڵا ئەوەیخستەڕوو، لە پێشوودا عیراق دەفتەری پاسپۆرتی لە ئەڵمانیا هاوردە دەكرد، بەڵام لە دوای كڕینەوەی كۆمپانیایەكی تایبەت بۆ دروست كردنی دەفتەری پاسپۆرت ئەو گوشارە زۆرەیان كەوتووەتە سەر كە ئەو بڕە دەفتەرەی پاسپۆرت لە بەغداوە دێت كەمترە لە داواكاری هاووڵاتیان.

وتیشی، لە 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەر سێ نووسینگەی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین توانیویانە 67 هەزار و 119 پاسپۆرت بە هاووڵاتیان ببەخشن.

عێراق

كارنامەی دانیشتنی سبەینێی پەڕلەمانی عیراق بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق، كارنامەی دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاودەكاتەوە، كە بڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە سازبكرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق، كارنامەی دانیشتنی سبەینێ‌ چوار شەممەی پەڕلەمانی بڵاوكردەوە، كە تێیدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵًبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لەخۆدەگرێت.

بەپێی كارنامەكە، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكەی سبەینێی پەڕلەمانی عیراق دا، دەنگدانە لەسەر هەمواری دووەمی یاسای قەربووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی جەنگ و هەڵە سەربازییەكان و كردەوە تیرۆریستییەكان.

لە بڕگەی دووەمی كارنامەكەشدا، دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراقە و لە بڕگەی سێیەمیشدا گفتووگۆیەكی گشتی دەكرێت، كە 15 خولەكی بۆ تەرخان كراوە.

وابڕیارە سبەینێ‌ چوار شەممە، پەڕلەمانی عیراق لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ كۆببێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە..خۆپیشاندەران بەغدای پایتەختیان داپۆشی

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی بەرفراوان لە شاری بەغدا ئەنجام درا و بەپێی زانیارییەكانیش تاكو ئێستا بەردەوامە.

كەناڵی “العالم” بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری بەغدا خۆپیشاندانێكی فراوان ئەنجام درا، ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ ساڵڕۆژی سەركەوتنی عیراقە بەسەر ڕێكخراوی داعشدا.

بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتیانی عیراق ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانێكی هێمنانەدا پردی كۆمارییان لە بەغدا گرت و هاوكات خۆپیشاندەران بەبێ هیچ توندوتیژییەك لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا مانەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، كەسێكی نییە قسەی لێوەربگیرێت”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا كۆمسیۆن وتەبێژێك یان كۆمسیار و كەسێكی نییە قسە لەسەر پرسەكانی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات.

دوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانەكان و ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی ژمارەیەك لە پارێزگاكانی عیراق، پەڕلەمانی عیراق كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندەوە و تاكو ئێستا نەیتوانیوە یاسای هەمواركراوی كۆمسیۆن یەكلایی بكاتەوە و لە ئێستادا عیراق كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی نییە.

سەعید كاكەیی ئەندامی پێشووی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەپێی یاسای نوێی پەڕلەمان ئەو كۆمسیۆنەی پێشوو لە كار خراوە و ناتوانین قسە لەسەر هیچ بابەتێك بكەین.
وتیشی”لە 5ی مانگەوە ئێمە كۆمسیار نین و ئەوەی بڵێت كۆمسیارە ڕاست ناكات، چونكە یاساكە هەموو كۆمسیارەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و هۆبەكانیشی لابردووە و كۆمسیۆن كەسێكی نییە وتەبێژ بێت یان قسەی لێوەربگیرێت”.

سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو وادەیەی كە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ناوبراو هیچ زانیارییەكی لەو بارەوە ڕانەگەیاند و ئاشكرایكرد، دەبێت كۆمیسۆنی داهاتوو ئەو بابەتە یەكلایی بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان