ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان: لەگەڵ ئەوەدا نین بەو هەلومەرجەوە هەڵبژاردن لە كەركوك بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەدا نین بەو هەلومەرجەوە هەڵبژاردن لە كەركوك بكرێت، دەبێت ڕەوشی ئەو ناوچانە بگەڕێنەوە بۆ ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵكی ڕەسەنی ناوچەكان.

كاوە مەحمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان بە ماڵپەڕی فەڕمی پارتی ڕاگەیاندووە، ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكان، بەتایبەتی كەركوك، پێویستی بە هەڵوێستێكی كوردستانیی یەكگرتوو هەیە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە لەگەڵ ئەوەدا نین بەو هەلومەرجەوە و بەو شێوەیە هەڵبژاردن لە كەركوك بكرێت.

سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان، ئەوەشدەخاتەڕوو، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەتایبەتی ئەوەی كە پەیوەندیی بە كەركوكەوە هەیە، ناكرێت بە زۆرینە و كەمینە لە ئەنجومەنی نوێنەراین عیراق دەنگی لەسەر بدرێت، دەبوایە ئەو یاسایە لە لایەن شاندی كوردستانەوە تاووتوێ بكرایە، پاشان لایەنەكان كۆبوونەوەیان لەسەر بكردایە، بگەیشتبانە ڕێككەوتن، ئینجا لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگی لەسەر بدرایە.

كاوە مەحمود ڕوونیشیكردووەتەوە، ئێستا سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیای كەركوك بەردەوامە و ئەگەر بارودۆخی ئەو پارێزگایە هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە زەمینە بۆ هەڵبژاردن خۆش نییە، ئەوەش مانای وایە كە نایانەوێت ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت، دەبێ دۆخی ئەو ناوچانە بگەڕێتەوە دۆخی خۆی و بیگەڕێننەوە بۆ ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵكی ڕەسەنی ئەو ناوچانە.

کوردستان

هەرێم.. سزای لە سێدارەدان بۆ بكوژی پێنج ئەندامی خێزانێك دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

دادگای تاوانەكان لە شاری هەولێر، سزای لەسێدارەدانی بۆ بكوژی خێزانە كوردە پێنج كەسییەكەی ڕۆژئاوای كوردستان دەركرد.

برزۆ سەعید پارێزەری دۆسیەكە ڕایگەیاند، لە دادگای تاوانەكانی هەولێر، فەرمانی لەسێدارەدان بۆ تاوانباری سەرەكیی دۆسیەی كوشتنی خێزانەكەی گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر دەركراوە.

برزۆ سەعید ڕوونیشیكردەوە، بڕیارەكە لە ماوەی 10 ڕۆژدا بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی بۆ تەمیزكردنەوەی، ڕەوانەی دادگای تەمیزی هەرێمی كوردستان دەكرێت و ئەگەر لەوێوە پەسەند بكرێت، بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەنێردرێت بە مەبەستی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەكە.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 3/10/2019 خێزانێكی پێنج كەسیی كوردی ڕۆژئاوای كوردستان، لە گوندی (پیرڕەش)ی ڕۆژهەڵاتی هەولێر تەرمەكانیان دۆزرایەوە كە دایك و باوك و سێ منداڵی بچوك بوون، دواتر هێزەكانی ئاسایشی هەولێر تاوانباری ڕووداوەكەیان دەستگیركرد كە ناوی (ف. ك. ڕ.)ە، دانی نا بە تاوانەكەیدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تۆمەتبارێك لە هەولێر هەڵات و لە سلێمانی دەستگیر كرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات، ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا، كە لەلایەن پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ بەردەقارەمان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ هەولێرەوە داواكراو بووە.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار ناوی‌ (ع، ع، ف) بەڕەگەز كوردە و لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ هەولێرەوە بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣ لەیاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ داواكراو بووە.

پۆلیسی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، پاش گرتنەبەری‌ ڕێكارە یاساییەكان، تۆمەتبار ڕەوانەی‌ پۆلیسی‌ هەولێر دەكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كچێك دوای ددان كێشان گیانی لەدەستدا

خەڵك- ئارام سەردار
ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۱ی كانوونی یەكەمی ۲۰۱۹ كچێك دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی بەماوەیەك گیان لەدەست دەدات.

شەمال دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران  بۆ (خەڵك) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ كاتژمێر ۳:۳۰ خولەك ئاگادار كراینەوە بەبوونی ڕووداوێك، كەوا كچێك بەناوی (س.ع.ح ) دوای ئەوەی سەردانی نەخۆشخانەی سۆران دەكات بەمەبەستی ددان كێشان، بەڵام دوای دەرهێنانی ددانەكەی و گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لەماڵەوە باری تەندروستی تێك دەچێت.

دەشڵێت: “دوای تێكچوونی دۆخی تەندروستی هێناویانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە لەڕێگا گیانی لەدەست داوە”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، كچەكە خەڵكی ناحیەی سیدەكانە و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٤ە.

جەختیشی كردەوە، لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە و لێكۆڵێنەوە دەستی پێ كردوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان