ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دووەم فەرمانگەیە لە عیراقدا
نوێترین فەرمانگەی فیدڕاڵی بۆ خزمەتی هاووڵاتیان لە سلێمانی دەكرێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دووەم فەرمانگەی پەسەند كردن لە پارێزگای سلێمانی دەكرێتەوە.

عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی سەدان هەزار هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لە هەندەران و ئەمریكا و وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی كێشە دەبوونەوە و دەچوونە سەفارەتەكانی عیراق و داوای نووسراویان دەكرد بۆ پشتگیریكردنیان بۆ كاروبارە جیاوازەكانیان، بەڵام هەركات دەچوونە فەرمانگەكانی هەرێم و عیراق كاریان بۆ نەدەكردن بەهۆی ئەوەی ئەو نووسراوە لە دەرەوەی وڵات هاتووە و ئەگەری ئەوەی هەیە ساختە بێت.

وتیشی، “دەبوو ئەو هاووڵاتییە بچوایەتە بەغدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی عیراق و دواتر بۆ نووسینگەی پەسەندكردن بۆ ئەوەی نووسراوەكەی بۆ مۆر بكەن و نووسراوێكیان بۆ بكردایە، كە دروستە و نووسراوەكەی دەرەوە ساختە نییە، ئەم هاووڵاتیانە هەندێكیان بەتەمەن بوون و ترسیان هەبوو بچنە بەغدا و كێشەی زۆریان بۆ دروست ببێت و بەرتیلیش دەكەوتە كارەكانیانەوە”.

ئاشكراشیكرد، لەماوەی 8 بۆ 9 مانگی ڕابردوودا لە ڕێگای بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانییەوە كارمان لەسەر ئەوە كرد، كە ڕەزامەندی وەزارەتی دەرەوەی عیراق وەربگیرێت بۆ كردنەوەی فەرمانگەی پەسەندكردن لە پارێزگای سلێمانی.

ڕوونیشیكردەوە، ئەم فەرمانگەیە وەزارەتی دەرەوەی عیراقە لەنێو پارێزگای سلێمانی بۆ پەسەندكردنی ئەو كارانە و بۆ ئەوەی كاری هاووڵاتیان بە ئاسانی ئەنجام بدرێت و نەچنە بەغدا، ئەمەش كارێكی زۆر گەورە و گرنگە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.

جەختی لەوەشكردەوە، ئەم فەرمانگەیە دووەم فەرمانگەیە لە عیراق، چونكە ئەم فەرمانگەیە تەنها لە بەسرە هەیە و ئەمەی سلێمانی دەبێتە نوێترین فەرمانگە لە ئێستادا و لە بەغدا بەرەو سەرەوە دەتوانن لێرە كارەكانیان بكەن.

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خانەقین؛ سەربازێكی كورد لە پەلامارێكی داعشدا شەهید بوو

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەربازێكی كورد لە ئاكامی پەلامارێكی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین شەهید بوو.

شه‌وی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش لە گوندی شێرك سەر بە شارۆچكەی خانەقین ھێرشیان كردە سەر ھێزێكی تایبەتی عیراقی لە ئەنجامدا سەربازێكی شەھید بوو‌ و چوار سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئەمڕۆ دەركەوت كە ئەو سەربازەی شەهید بووە كوردە و ناوی جەزا فه‌تاح جافه‌ و خەڵكی شارۆچكەی كەلارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان