ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نزیكەی 4 ساڵە ئەو مافەی فەرمانبەران ڕاگیراوە
پلەبەرزكردنەوە بۆ توێژێكی فەرمانبەرانی هەرێم كراوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرەڕای ئەوەی نزیكەی 4 ساڵە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە، بەڵام بەپێی نووسراوێك وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم جیاوازی پلەبەرزكردنەوەی دادوەرەكان خەرج دەكات و پلەبەرزكردنەوە بۆ ئەو توێژەی فەرمانبەران كراوەتەوە.

بەپێی نووسراوێك، كە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ژمارە (٦٩٠٠) لە ٢٧ی ٦ی ئەمساڵ دەریكردووە و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی هەرێمی كردووە، ڕەزامەندی دەربڕیوە بڕی ٥٠٢ ملیۆن و 864 هەزار و 960 دینار خەرج بكات بۆ ئەنجوومەنی دادوەری لەبری پۆلێن گۆڕین و پلەبەرزكردنەوەی دادوەرەكان بۆ ساڵەكانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨ لە سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر.

وەك لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو بڕە پارەیە بە دوو قۆناغی یەكسان خەرج دەكرێت.

گێڕانەوەی مافی پۆلێن گۆڕین و پلەبەرزكردنەوە بۆ دادوەرەكان لەكاتێكدایە، كە لە سەرەتای ساڵی 2016وە و بەبیانووی قەیرانی دارایی لە هەرێم بە بڕیاری حكومەتی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە و تەنها بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان پلەبەرزكردنەوە هەبووە، بەڵام تا ئێستا حكومەت ئەو مافەی نەگەڕاندۆتەوە بۆ تەواوی فەرمانبەران.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر چەند فەرمانبەرێك نیگەرانی خۆیان لە (خەڵك)ەوە ئارٍاستەی حكومەتی هەرێم كرد، كە “ماوەی 4 ساڵە ئەو مافە یاساییەمان ڕاگیراوە و سەرەڕای كۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی پێمان نادرێتەوە”.

پێشتر سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كردبوو، كە چەند جارێك بۆ كردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران نووسراویان بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەسەر دەستپێكردنەوەی نەدراوە.

ئابوری

چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی دەستپێكردنەوەی دەوام درا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر چەند بڕیارێكی نوێ‌ سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دەوامی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی تەندروستی دەدەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە لە شەممە تاوەكو چوار شەممە لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ دەوامە.

بەپێی گشتاندنێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، كە واژۆی د. دلۆڤان محەمەد-ی لەسەرە، بڕیار دراوە دەوام لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و نەخۆشخانە و سەنتەر و بنكە و ناوەندە تەندروستییەكان بەشێوەی 100% دەستپێبكاتەوە و ڕۆژانە لە شەممە بۆ چوار شەممە دەوام لە كاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ بكرێت.

جەختیشكراوەتەوە، كە دووری فەرمانبەران 2 مەتربێت و قەرەباڵغی و كۆبوونەوە نەكرێت و كارەكان بە بەرید ئەنجام بدرێت.

بڕیاریش دراوە، ئەو فەرمانبەرانەی كەرەنتین كراون مۆڵەتی زۆرەملێ‌-یان پێ‌ بدرێت تا ئەو كاتەی بە فەرمی لەلایەن پزیشكی پسپۆڕەوە دەسەلمێنرێت، كە فەرمانبەرەكە چاكبۆتەوە و سەرجەم پزیشك و فەرمانبەران ماسك و دەستكێش بەكاربهێنن.

No photo description available.

No photo description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ و سبەی مووچەی هەشت وەزارەت و ژمارەیەك دەستە و ئەنجومەن دابەش دەكرێت.

بە پێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێن:
وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌زاره‌تی داد، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن لەگەڵ وەزارەتی پیشه‌سازی و بازرگانی.

كه‌م ئه‌ندامان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دیوانی چاودێری دارایی، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی،
ده‌سته‌ی ژینگه‌، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای مین و كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردن.

بڕیارە ڕۆژی دوو شەممەش دابەشكردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ كۆتایی دێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجی هەندێک زانیاری لەسەر یاسای چاکسازی ئاشکرادەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیجیی كوردستان ڕایگەیاند، بەشی یەکەمی یاساى چاکسازییەکان بریتیدەبێت لە بڕینى مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

 

ئاراس خۆشناو ئاماژەى بەئەوەشدا، نابێت ڕێژەی مووچەی کارمەندەکانی لە 25%ـی هەموو داهاتەکە زیاتر بێت.

 

باسی لەئەوەشکرد، بەشی یەکەمی یاساى چاکسازییەکان بریتى دەبێت لە بڕینى مووچە و دەرماڵە و شایستە داراییەکانى فەرمانبەران.

 

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەت تەنیا مووچە نییە و دەبێت ئاگاداری بژێویی ژیانی خەڵکی دیکە، خزمەتگوزارییەکان و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان و چەندین کاری دیکە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان